ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

سعودیە، زیاتر لە 3700 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی سعودیە، تۆماركردنی 3717 توشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە شانشینی عەرەبی ڕادەگەیەنێت، ئەمەش بە ژمارەكی زۆری تووشبوان‌ لە وڵاتەكەدا دادەنرێت.

ئەمڕۆ چوار‌ شەممە، وەزارەتی تەندروستی سعودیە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 3717 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا‌ (كۆڤید-19) تۆماركران”، ئەمەش بە ژمارەیەكی زۆری توشبوونی ڕۆژانە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەدا دادەنرێت.

وەزارەتی تەندروستی سعودیە دەڵێت”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 36 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركران بەهۆی ڤایرۆسەكەوە، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی بەهۆی كۆرۆناوە لە سعودیەوە گیانیانلەدەستداوە گەیشتە 819 كەس، لەئێستاشدا كۆی گشتی ئەوانەی لە سعودیە دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بۆ 112288 حاڵەت بەرزبۆتەوە”.

هەر بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی سعودیە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 1615 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی چاكبوونەتەوە، گەیشتە 77954 كەس، زۆرترین حاڵەتە نوێیەكانیش كە تووشی كۆرۆنا بوون لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابروو، لە ڕیاز (1317) و لە جدە (460)، تۆماركراون.

.

جیهان

ئێران، گیانلەدەستدان بەهۆی كۆرۆناوە لە 25 هەزار كەس نزیكدەبێتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران، تۆماركردنی 184 حاڵەتی گیانلەدەستدانی نوێ‌ بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ڕادەگەیەنێت، بەمەش كۆی گشتی ئەوانەی لە وڵاتەكەدا بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیانلەدەستداوە بۆ 24 هەزار و 840 كەس بەرزدەبێتەوە.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 3605 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 184 كەسیش گیانیان لە دەستدا.

بە وتەی سادات لاری”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە، تا ئەمڕۆ 432 هەزار و 798 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت” تائێستا لە وڵاتدا 365 و 846 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، 28 پارێزگەی ئێرانیش لە چوارچێوەی ناوچە سور و زەردەكاندا دادەنرێن لەڕووی ژمارەی تووشبوان لە وڵاتدا”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

دوو پەنابەر لەدەریایی ئیجەدا گیانیان لەدەستدا

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراق ڕایگەیاند، دوو پەنابەر لەدەریایی ئیجەدا گیانیان لەدەستدا.

 

نوێنەری ناوەندی هەواڵگری بە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی ڕایگەیاند، ئەو پەنابەرانەی لەڕێگای دەریایی ئیجەوە بەرەو یۆنان دەڕۆن زۆرینەیان لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرت دەکرێنەوە، بێ گوێدانە ئەو مەترسییانەی پەنابەران لەکاتی دیپۆرتکردنەوەیاندا ڕووبەڕووی دەبنەوە.


ئاماژەى بەئەوەشدا، تەنها لەچەند ناوچەیەکی سەر بەشاری مۆغەڵا لە ڕۆژانی ( ١٩، ٢١ ، ٢٢ /٩/٢٠٢٠ ) ( ٣٦ ) پەنابەر لە دەریایی ئیجە لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیاوە ڕزگارکراون کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرت کرابوونەوە.


باسی لەئەوەشکرد، لە ڕێکەوتی ١٩/٩/٢٠٢٠ لە کاتژمێر ( ٠٣:٣٠ ) بەرەبەیاندا لە ناوچەی بۆدرووم سەر بەشاری مۆغەڵا بەلەمێکی چوپی پەنابەران بە ( ١٩ ) پەنابەرەوە ژێر ئاو کەوت، کە دەنگ و هاواریان گەیشتە چەند بەلەمێکی مەدەنی ناوچەکە، یەکسەر پەیوەندی دەکەن بە پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیاوە، ڕاستەوخۆ بەسێ بەلەمێ هێزەکانی دەریایی تورکیا دەگەنە سەریان تەرمی پەنابەرێک دەدۆزنەوەو ( ١٨ ) پەنابەریش ڕزگاردەکەن، پەنابەرێکیش لەبەر خراپی باری تەندروستی ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت، دوای هەوڵێکی زۆری پزیشکەکان گیانی لەدەستدا.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

دوواین ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 31 ملیۆن و 787 هەزار و 858 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 9:30ی ئەمڕۆ چوار شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 31 ملیۆن و 787 هەزار و 858 حاڵەت، لەو ژمارەیەش نۆسەد و 75 هەزار و 550 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە حەوت ملیۆن و 98 هەزار و 291 كەس و 205 هەزار و 478 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان