کەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە؟



وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، رۆژی شەممە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی تورکیاوە دەستپێدەکاتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەکردوە، كۆمپانیای سۆمۆی نیشتمانی بە كۆمپانیای بۆكتاشی توركیای راگەیاندووە كە رۆژی شەممەی داهاتوو هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ توركیا دەستپێدەكاتەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، دوای ڕێکەوتنی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق لەبارەی دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان، ڕێوشوێنەکانی دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت تەواو بووە و چاوەڕیی تورکیا دەکەین.

لە کۆتایی مانگی ئازاری ئەمساڵدا، دوای ئەوەی ژوری نێوبژیوانی بازرگانی سەر بە دادگای پاریس هەناردەی نەوتی لەڕێگەی تورکیاوە بە نایاسایی ناوبرد، تورکیا هەناردەی نەوتی هەرێمی ڕاگرت.

سلێمانی؛ زیاتر له‌ تۆنێك خوارده‌مه‌نی و كاڵاوشمه‌ك له‌ناوده‌برێت
پێشت سلێمانی؛ زیاتر له‌ تۆنێك خوارده‌مه‌نی و كاڵاوشمه‌ك له‌ناوده‌برێت
توركیا مووچەی فەرمانبەرانی زیاد كرد
دواتر توركیا مووچەی فەرمانبەرانی زیاد كرد
ەیوەندیدار