ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

دەرئەنجامی پشكنینی 95 پەرلەمانتاری كوردستان دەرچوو
2 فەرمانبەر و ڕاوێژكارێكی پەرلەمان تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەهۆی تووشبوونی فەرمانبەرێكی پەرلەمانی كوردستان، پشكنین بۆ 95 پەرلەمانتاری كوردستان كرا، ئەندامێكی لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانیش ئاشكرایدەكات: پشكنینی سەرجەم پەرلەمانتاران نێگەتیڤ دەرچوو، بەڵام دوو فەرمانبەر و ڕاوێژكارێكی پەرلەمان تووشی كۆرۆنا بوون.

جەلال محەممەد ئەمین ئەندامی لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی كوردستان بە (ڕووداو)ی ڕاگەیاند: ئەو پەرلەمانتارانەی پشكنینیان بۆ كراوە ئەوانەبوون كە ئەمڕۆ لە پەرلەمانی كوردستان ئامادەبوون و ژمارەیان 95 پەرلەمانتار بوو.

هەرچەندە تائێستا ئەنجامەكان بە فەڕمی ڕانەگەیەندراون، بەڵام بە وتەی ئەو ئەندامەی لیژنەی تەندروستیی پەرلەمان، “ئەنجامی پشكنینی سەرجەم پەرلەمانتارەكان نێگەتیڤ دەرچووە و كەسیان تووشی كۆرۆنا نەبوون”.

دەشڵێت: پشكنینەكان دەریخستووە، دوو فەرمانبەر و ڕاوێژكارێكی پەرلەمانی كوردستان تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

ئەوەش لەكاتێكدایە، بەیانی ئەمڕۆ بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیاند، فەرمانبەرێكیان لە دیوانی پەرلەمانی كوردستان كە ئافرەتێكی تەمەنی سەروو (40) ساڵە و پلەی “شارەزا”یە تووشی كۆرۆنا بووە كە بەركەوتنی لەگەڵ خوشكێكی هەبووە.

کوردستان

کەرنەڤاڵێکی شیعری لەسەر ئارامگەی شێركۆ بێكەس ئەنجامدەدرێت

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بڕیارە دوو شەممەی داهاتوو کەرنەڤاڵێکی شیعریی لەسەر ئارامگەی شێركۆ بێكەس لە پاركی ئازادیی لەسلێمانی ئەنجامبدرێت.

 

لەژێر ناونیشانی  (با شیعر بکەینە سەنگەری بەرگری) ڕێکخراوی نوێگەر بۆ گەشەپێدانی هونەری کەرنەڤاڵێکی شیعری لەسەر ئارامگەی شێركۆ بێكەس لە پاركی ئازادیی لەسلێمانی ڕێکدەخات.

 

کەرنەڤاڵەکە لە ڕۆژی ۱۰ی۸ی۲۰۲۰ دووشەممە، کاتژمێر ٦ی ئێوارە ئەنجامدەدرێت

 

لەکەرنەڤاڵە شیعیرییەکەدا هەریەک لەم شاعیرانەى خوارەوە بەشداری دەکەن:

بەندی عەلی
ڕۆژ هەڵەبجەیی
فاتیح سەلام
سروە عوسمان
سەردار قادر
هەڵاڵە شەوکەت لهۆنی
هاوشان عەزیز
ڕەوەند ساڵح
مەریوان قەرەداغی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ڤیدیۆ؛ توركیا دیمەنی نوێی هێرشە ئاسمانی و زەمینییەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ هەینی سوپای توركیا لە ڕێی هەژماری فەرمی خۆیەوە لە تویتەر، دیمەنی نوێی هێرشە ئاسمانی و زەمینییەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە.

توركیا هاوكات لەگەڵ هێرشەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان، لە باكوور و ڕۆژئاوای كوردستانیش هێرش و ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەنجام دەدات.

ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری توركیا بانگەشەی ئەوەی كردووە كە لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 17 گەریلای پەكەكەیان كردووەتە ئامانج، بەڵام پەكەكە ئەو زانیارییانەی پشتڕاست نەكردووەتەوە.

بڵاوكردنەوەی دیمەنە ڤیدیۆییەكەش هاوكاتە لەگەڵ بۆردومانەكەی ئەمڕۆی فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا بۆ سەر گوندی قامیشی سەر بە شارۆچكەی ماوەت لە سنووری ناوچەی شارباژێڕی سلێمانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ناوچەی شارباژێڕیان بۆردومان كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ هەینی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چەند گوندی قامیشی سەر بە ناوچەی شارباژێڕی سلێمانییان بۆردومان كرد.

بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكان بۆردومانەكە بووەتە هۆی ئاگركەوتنەوە لە ناوچەكە، بەڵام ئەگەری بوونی زیانی گیانی لەو هێرشەدا نەزانراوە.

سوپای توركیا چەند ناوچەیەكی سنووری شارباژێڕی سلێمانییان وەك سنووری چالاكی پەكەكە دەستنیشان كردووە و ناوبەناو بەو بیانووە بۆردومانی دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان