ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

تەندروستی هەرێم: لە پارێزگای سلێمانی 100 تووشبووی نوێی كۆرۆنا دەستنیشان كران

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای تووشبووان، 100 تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكران.

تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردەوە: تووشبووەكان 47 پیاو و 29 ئافرەت و 21 منداڵ و 2 كوڕ و كچێكی گەنجن، پەنجا و سێ تووشبوو بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون و چل و حەوت تووشبوو نیشانەی نەخۆشییان هەیە.

تەندروستی هەرێم ئەوەشیخستووەتەڕوو: 2 تووشبوو دانیشتووی شارۆچكەی چەمچەماڵ، 4 تووشبوو دانیشتووی شارەدێی بازیان، 7 تووشبوو دانیشتووی شارۆچكەی پێنجوێن و 87 تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای تووشبووان، سەد تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكران، چل و حەفت پیاو و بیست و نۆ ئافرەت و بیست و یەك منداڵ و دوو كوڕ و كچێكی گەنج، پەنجا و سێ تووشبوو بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون و چل و حەفت تووشبوو نیشانەی نەخۆشیان هەیە.

دوو تووشبوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ.
چوار تووشبوو دانێشتووی ناحیەی بازیان.
حەفت تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنجوێن.
هەشتاو و حەفت تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.

وەزارەتی تەندروستی
٩ حوزەیران ٢٠٢٠

کوردستان

نزیكەی هەزار تووشبووی كۆرۆنا لە سلێمانی چاكبوونەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی چوار هەفتەی ڕابردوودا نزیكەی هەزار تووشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاكبوونەتەوە.

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، لە ماوەی چوار هەفتەی ڕابردوودا 911 توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاكبوونەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا لە ڕۆژی 13-5-2020 تا ئەمڕۆ 7021 توشبووی كۆرۆنا چاك بوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەرێم؛ لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 23 حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا تۆماركراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات ، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 612 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 23 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە ، 4146 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولێر72 كەس و سلێمانی 94 كەس و لە گەرمیان 28 كەس و دهۆك 418 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 534 كەس چاكبوونەوە و 23 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

یەكگرتوو بارەگاكانی لە پارێزگایەكی هەرێم داخست

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەرپرسێكی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە هەڵەبجە بۆ ماوەی 2 هەفتە تەواوی ئۆرگان و بارەگاكانیان بەداخراوی دەهێڵنەوە.

حەسەن شێخ عەبدوڵا، ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی 5ی یەكگرتووی ئیسلامی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، دوای ئەوەی لەلایەن لیژنەی نەخۆشخانەی وەفای تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆناوە ئاگاداركراونەتەوە بۆ ڕێگریكردن لەبڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە بارەگاكانیان داخستووە.

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی مەترسی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ماوەی یەك هەفتەیە بارەگاكانیان داخستووە و هەفتەیەكی دیكەش بەداخراوی دەمێنیتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان