“ناكۆكییەكانی ناوخۆی كورد هۆكاری بۆردومانەکانی توركیایە”



شارەزایەكی ئەمنی و سەربازی پێی وایە، كە یەكێك لە هۆكارە دیارەكانی بەردەوام بوونی بۆردومانەكانی توركیا بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان، بوونی ناكۆكییە لەنێوان دوو حزبە فەرمانڕەواكەی هەرێم و دەشڵێت: “هیچ هەڵوێستێكی هاوبەش لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە نییە بەرامبەر ئەو پێشێلكارییە ئەمییە بەردەوامانە”.

عەقیل تائی، شارەزای ئەمنی و سەربازی بۆ ئاژانسی (المعلومە)ی عێراقی ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو ناكۆكیانەی هەن لەنێوان هەردوو حزبە كوردییەكە بۆتە بیانوویەك بەدەست توركیاوە بۆ ئەنجامدانی هێرشی تیرۆرستی بۆ سەر هەرێمی كوردستان، كە بەهۆیەوە تا ئێستا بە سەدان هاووڵاتی بوونە قوربانی و زیانی زۆر بە زەوی ئەو ناوچانە گەیشتووە و گوندنشینەكان كۆچیان كردووە.

ڕاشیگەیاندووە، ناكۆكی یەكێتی و پارتی وای كردووە خاكی هەرێمی كوردستان لەباربێت بۆ توركیا و وڵاتی دیكەش تاوەكو هێرشی دوژمنكارانە بكەن بەبێ‌ ئەوەی هیچ هەڵوێستێك لەلایەن ئەو دوو لایەنەوە هەبێت.

ئەو شارەزا ئەمنی و سەربازییە وتوشیەتی، “لەم دواییەدا، كە ناكۆكییەكانی نێوان ئەو دوو حزبە كوردییە زیادی كرد، بووە هۆی بۆردوومان كردنی فڕۆكەخانەی سلێمانی و لەو نێوەندەشدا حكومەتی هەرێم ڕۆڵی تەماشاكەر بووە و هەڵوێستی نەبوو بۆ ئیدانەكردنی ئەو دەستدرێژییە بۆ سەر فڕۆكەخانە”.

تائی ئاماژەی بەوەشكردووە، تا ئێستا چارەسەرێكی بنەڕەتی دبلۆماسی یان سەربازی بەردەوام بۆ ئەو بۆردومانانەی توركیا بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان نەدۆزراوەتەوە.

لای خۆشیەوە، ئیبراهیم سكینی، ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاندووە، لاوازی حكومەتی كاربەڕێكەری پێشوو، یەكێك بووە لە هۆكارەكانی بەردەوامبوونی دەستدرێژییەكانی توركیا بۆ سەر خاكی عێراق.

وتووشییەتی، “توركیا ئەوە دەكات، كە وڵاتانی كەنداو و ئەجێندای دەرەكی دەیانەوێت بۆ لاوازكردنی عێراق لەپێناو بەدەستهێنانی بەرژەوەندی تایبەتی.

 

داوای تۆماركردن و پێدانی تابلۆ بە ماتۆڕسكیل دەكرێت
پێت داوای تۆماركردن و پێدانی تابلۆ بە ماتۆڕسكیل دەكرێت
كارمەندانی وەزارەتێك لە سلێمانی سەرمووچەیان پێشدەخرێت
دوات كارمەندانی وەزارەتێك لە سلێمانی سەرمووچەیان پێشدەخرێت
پەیوەندیدار