كارمەندانی وەزارەتێك لە سلێمانی سەرمووچەیان پێشدەخرێت


بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی پەرستتاران و كارمەندانی تەندروتسییەوە “سوپاس و پێزانین”یان ئاڕاستە دەكات و بەهۆیەوە سەرمووچەیان بۆ مانگێك پێشدەخرێت.

بەپێی نووسراوێكی بەڕێوەبەراییەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، كە واژۆی د.صەباح نەسڕەدین، بەڕێوەبەری گشتی لەسەرە، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی پەرستیاران و کارمەندانی تەندروستی سوپاس و پێزانینی ئاراستەی سەرجەم پەرستیاران و كارمەندانی تەندروستی و سنووری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی دەکات.

وەك لە نووسراوەكەدا هاتووە، “سوپاس و پێزانینتان ئاڕاستە دەكەین لەپای هەوڵ وماندووبونیان لەکەرتی تەندروستی و چارەسەرکردنی نەخۆش و خزمەتی هاووڵاتیان لە نەخۆشخانە و سەنتەر و مەڵبەند و بنکە تەندروستیەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی “.

هەر بەپێی نووسراوەكە، یەك مانگ پێشخستن بە بەخشینی (قدم) دەدرێتە سەرجەم پەرستاران و كارمەندانی تەندروستی.

“ناكۆكییەكانی ناوخۆی كورد هۆكاری بۆردومانەکانی توركیایە”
پێشت “ناكۆكییەكانی ناوخۆی كورد هۆكاری بۆردومانەکانی توركیایە”
پۆلیس: ئاسیا دوای دیارنەمانی دەركەوت بە ڕاسپاردەی باوەژنەكەی خنكێنراوە
دواتر پۆلیس: ئاسیا دوای دیارنەمانی دەركەوت بە ڕاسپاردەی باوەژنەكەی خنكێنراوە
پەیوەندیدار