لەتیف ڕەشید: زۆر هەوڵم بۆ پەسندکردنی بودجەی عێراق داوە و زۆریش باشە



سەرۆك كۆماری عێراق ڕایدەگەیەنێت، نابێت پیاوە گەورەكانمان لەیاد بكەین و دەبێت یادی هەموویان بكەینەوە و دەشڵێت: “زۆر هەوڵم بۆ پەسندکردنی بودجەی عێراق داوە و زۆریش باشە”.

لەتیف ڕەشید، سەرۆك كۆماری عێراق لە پەراوێزی كردنەوەی “مۆزەخانەی نیشتمانی بارزانی” بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، نابێت پیاوە گەورەكانمان لەیاد بكەین و دەبێت یادی هەموویان بكەینەوە تاوەكو ئەزموون و وانەیان لێ‌ وەربگرین.

ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا پەیوەندی هەرێم و عێراق لەوپەڕی باشیدایە و بەرەو پێشەوە دەڕوات و زۆربەی كێشەكان چارەسەر بوون.

ئاشكراشیی كرد، زۆر هەوڵم بۆ پەسندکردنی بودجەی عێراق داوە و زۆریش باشە و پێویستە بەزوویی پەسەند بكرێت.

جەختیشی كردەوە، چەند ساڵێكە عێراق بودجەی نییە و ئەمە یەكەمجارە بودجە بەم وردەكارییە و بە دەنگی هەموو لایەنەكان ئامادە بكرێت بە هەماهەنگی هەرێم و عێراق.

سەبارەت بە دۆخی هەرێم، سەرۆك كۆماری عێراق وتی، “ئەركە لەسەر لایەنە سیاسییەكان پێكەوە دابنیشن و یەكگرتوو و یەكڕیزبن، چونكە بە یەكگرتوویی لە هەرێم و ناوچەكە پێگەمان بەهێزتر دەبێت و ئاوەدانی زیاتر و خزمەتی زیاتر بە هاووڵاتیان دەكرێت”.

 

مامۆستایانی وانەبێژ: لە بێباکی وەزارەتی پەروەردە نیگەرانین
پێت مامۆستایانی وانەبێژ: لە بێباکی وەزارەتی پەروەردە نیگەرانین
ئەردۆغان: كورد مافەكانی وەك شیری دایك بۆیان حەڵاڵە
دوات ئەردۆغان: كورد مافەكانی وەك شیری دایك بۆیان حەڵاڵە
پەیوەندیدار