ئەردۆغان: كورد مافەكانی وەك شیری دایك بۆیان حەڵاڵە



سەرۆك كۆماری توركیا ڕایدەگەیەنێت، كەس ناتوانێت بە زۆرەملێ منداڵەكانمان ببات بۆ چیا، كەس ناتوانێت هەڕەشە لە خوشك و برا كوردەكان بكات و بە زەبری چەك ئیرادەیان كۆنتڕۆڵ بكات و دەشڵێت: “كەموكوڕیمان هەیە و شتانێك هەن ویستوومانە ئەنجامیان بدەین و پێمان نەكراون”.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە پەیامێكدا لە تویتەر ئاماژەی بەوەكردووە، “هەركەسێك هەوڵ بدات بە هەڕەشەی تیرۆر كێشە دروست بكات و بمانگەڕێنێتەوە بۆ توركیای جاران ئێمە لە بەرامبەر خۆیدا دەبینێتەوە. هەركەسێك هەوڵ بدات چەك بە منداڵە داماوەكانی كورد بدات بۆ ئەوەی سەرباز، پۆلیس و هاووڵاتییانمان بە ئامانج بگرن، ئێمە لە بەرامبەر خۆیدا دەبینێتەوە”.

ئەردۆغان بە سەرنج خستنە سەر مافی كوردەكان وەك هاووڵاتییەك لە توركیا، ڕایگەیاندووە: “بۆ دەستبەسەركردنی مافەكانتان، كە وەك شیری دایك بۆتان حەڵاڵە خەباتی زۆرمان كردووە”.

وتوشیەتی: “بۆ ئەوەی دایكان نەگرین و جەرگ سووتاو نەبن، هەوڵی زۆر جیددیمان داوە. ئێوە شایەتحاڵی هەوڵە جیددییەكانمانن. بێگومان ئاگاداری ئەوەن كە چ جۆرە داوێكمان بۆ داندرابوو و تا ئێستا بەسەر چەندین بەربەستدا سەركەوتووین. كەموكوڕیمان هەیە و شتانێك هەن ویستوومانە ئەنجامیان بدەین و پێمان نەكراون، بەڵام دەستكەوتەكانمان بۆ ماف و ئازادییەكان بۆ توركیا دیارن. بێگومان ڕێگە نادەین ئەمە پاشەكشێ بكات”.

دەشڵێت: “ئەگەر خوای گەورە تەمەن و حوكمڕانیمان پێ ببەخشێت، جارێكی دیكە لەم وڵاتە دایكان ناگرین و كەس ناتوانێت بە زۆرەملێ منداڵەكانمان ببات بۆ چیا، كەس ناتوانێت هەڕەشە لە خوشك و برا كوردەكان بكات و بە زەبری چەك ئیرادەیان كۆنتڕۆڵ بكات”.

ئەردۆغان جەختی لەوە كردەوە، كە تا توركیا بكەنە جێگای ئازادی، ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ هەر ٨٥ ملیۆن هاووڵاتیییەكەی بەردەوام دەبن لە تێكۆشان و سەرنجی خستە سەر ئەوەی، كە بە پاڵپشتیی خوشك و برا كوردەكانیان بەیەكەوە سەدەی توركیا بونیات دەنێن.

لەتیف ڕەشید: زۆر هەوڵم بۆ پەسندکردنی بودجەی عێراق داوە و زۆریش باشە
پێت لەتیف ڕەشید: زۆر هەوڵم بۆ پەسندکردنی بودجەی عێراق داوە و زۆریش باشە
بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت، هەرێم و بەغدا چاوەڕێی تورکیان
دوات بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت، هەرێم و بەغدا چاوەڕێی تورکیان
پەیوەندیدار