لە ڕێگای دەربەندیخان- سلێمانی پێنج کەس بوونە قوربانی

  • 365 بینین

بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە ڕێگای دەربەندیخان سلێمانی دوو کەس گیانیان لەدەستدا.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نزیک گوندی چنارە ڕووداویێکی هاتووچۆ ڕوویداوە، دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی مازدا و تۆیۆتا هایلۆکس تووشی پێکدادانبوون.

بەپێی زانیارییەکان ڕووداوەکە سەخت بووە، ئۆتۆمبێلەکان زۆر بەسەختی بەیەکداچوون، نازانرێت کام سەرنشین لە کام ئۆتۆمبێلەدا بووە، لە ئەنجامیشدا پێنج کەس بوونە قوربانی، کە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسیش بریندارن.

 

 

سەرۆکی هەرێم؛ بەگفتوگۆ کێشەکان چارەسەر دەبن
پێشتر سەرۆکی هەرێم؛ بەگفتوگۆ کێشەکان چارەسەر دەبن
سودانی: گەلی کورد لە کێوە سەرکەشەکانەوە خەباتیان کردووە
دواتر سودانی: گەلی کورد لە کێوە سەرکەشەکانەوە خەباتیان کردووە
پەیوەندیدار