سودانی: گەلی کورد لە کێوە سەرکەشەکانەوە خەباتیان کردووە


سەرۆک وەزیرانی عێراق مستەفا بارزانی بە کەسایەتی نیشتیمانی ناودەبات دەڵێت، مێژوویەکی پڕ سەرەوەری پێشکەشی کورد و عێراق کردووە.

محەمەد شیاع سودانی، لە وتارەکەیدا لە مەراسیمی کردنەوەی مۆزەخانەی بارزانی ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، گەلی کورد لە کێوە سەرکەشەکانەوە خەباتیان کردووە، قوربانیان لەپێناو یەکپارچەی عێراق دژی زوڵم و ستەم داوە.

لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا دەڵێت، گەلی کورد ملکەچی زوڵم و ستەم نابێت، مستەفا بارزانی پیاوێکی گەورەیە، کەسایەتییەکی نیشتیمانی مێژووییە، مێژوویەکی پڕ سەرەوەری پێشکەشی کورد و عێراق کردووە.

دەڵێت “قوربانیدانەکەی بووە هۆکاری ڕزگاربوونی عێراق و یەکێتی و یەکڕیزی بۆ گەلەکەی فەراهەمکردووە، شەهیدەکانی گەلی کورد و هەموو عێڕاق وایکردووە، وڵاتێکی گەشەسەندووی دادپەروەر فەراهەمببێت، دەبێت پارێزگاری لەم قوربانیدانە”.

 

لە ڕێگای دەربەندیخان- سلێمانی پێنج کەس بوونە قوربانی
پێشت لە ڕێگای دەربەندیخان- سلێمانی پێنج کەس بوونە قوربانی
مەسعود بارزانی، با عیبرەت لە ڕاپەڕین وەربگرین
دواتر مەسعود بارزانی، با عیبرەت لە ڕاپەڕین وەربگرین
پەیوەندیدار