مەسعود بارزانی، با عیبرەت لە ڕاپەڕین وەربگرین



مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە مەراسیمی کردنەوەی مۆزەخانەی یادگەی نیشتمانی مستەفا بارزانی لە وتارێکدا رایگەیاند؛ با عیبرەت لە راپەڕین وەربگرین، کە هەمووان یەک دەنگ و یەک دەست و یەکهەڵوێست بووین، داواش لە هەمو لایەنە ساسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات پێکەوە کۆببنەوە و سەرجەم کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکەن.

مەسعود بارزانی لە وتارەکەیدا، سوپاسی سەرۆک وەزیرانی عێراقی کرد وتی؛ سوپاسی هەوڵەکانی محەمەد شیاع سودانی دەکەم ،کە دەبینین بە جددی هەوڵ بۆ جێبەجێکردنی ئیتفاقی سیاسی نێوانمان دەدات و ئێمەش بەوپەڕی توانا پشتگیری دەکەین.

 

بارزانی وتی؛ ئێستا کەشوهەوایەکی لەبار و نیەتێکی پاک بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا هەیە و بە دڵ سوپاسی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەم کە دەبینین بە جددی هەوڵ بۆ جێبەجێکردنی ئیتفاقی سیاسی نێوانمان دەدات و ئێمەش بەوپەڕی توانا پشتگیری دەکەین و دەمانەوێت تەواوی کێشەکانمان لەگەڵ یەک چارەسەر بکەین.

 

بارزانی سەبارەت بە بارودۆخی ناوخۆش بانگەوازێکی ئاڕاستەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم کرد و وتی؛ داوا و بانگەوازێکی دڵسۆزانە ئاراستەی هەمووان دەکەم لاپەڕەیەکی نوێ لە نێوانیاندا هەڵدەنەوە و هەرچی زووترە کۆبوونەوەیەکی فراوان بەر لە ١٨ی مانگ ساز بکرێت تا بەرپرسیارانە باسی کێشەوکان بکرێت و چارەسەریان بکەین، داوکاریشم پارتی و یەکێتی بە تایبەت تەمو مژی نێوانیان نەهێڵن و دابنیشن و گفتوگۆ بکەن و زەمینە سازی بکەن بۆ ئەو کۆبوونەوەیە، نابێت دژایەتی یەکدی بکەین، با عیبرەت لە راپەڕین وەرگرین نەمانتوانی ئەوەی لە سەروەختێکدا هەموو میلەت بوو بە یەک دەنگ و دەست لەبەرچاوی بگرین.

 

سەرۆکی پارتی وتیشی؛ خۆشم ئامادەم هەرچی پێم بکرێت بۆ پشتگیری ئەو کۆبوونەوەیە و داواکاریشم میدیاو ڕێکخراوەکان هاوکاربن بۆ ڕۆڵ بینینی ئیجابی نەک هۆکار بن بۆ قوڵکردنەوەی کێشەکان.

 

لەکۆتایشدا مەسعود بازرانی وتی؛ وەک هەرێمی کوردستان کە هیچ کات لەگەڵ قوڵ کردنەوەی کێشەکان نین، خوازیارین سەرجەم پرسەکان لە سەر ئاستی ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتی بە ئاشتیانە چارەسەر بکرێن و خۆشمان بە دوژمنی کەس نازانین.

سودانی: گەلی کورد لە کێوە سەرکەشەکانەوە خەباتیان کردووە
پێت سودانی: گەلی کورد لە کێوە سەرکەشەکانەوە خەباتیان کردووە
تیمی یەکێتی کەی دەگەڕێتەوە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران
دوات تیمی یەکێتی کەی دەگەڕێتەوە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران
پەیوەندیدار