ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

فەرمانبەری گرێبەست دادەمەزرێنرێت
كۆمسیۆن پێداچوونەوە بە دانانی بەرپرسی ئۆفیسی شارەكان دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، كە سەرۆك و ئەندامانی كومسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراقمان بانگهێشتی پەڕلەمان كرد و جەختیشی كردەوە، كە كۆمسیۆن پێداچوونەوە بە دانانی بەرپرسی ئۆفیسی شارەكان دەكرێت و فەرمانبەرانی گرێبەستیش زیاد دەكرێن.

د. بەهار مەحمود، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەڕلەمانی عیراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕو لیژنەی یاسایی بانگهێشتی سەرۆك و ئەندامانی كومسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراقمان كرد بە مەبەستی چاودێری كارەكانیان لە دامەزراندنی بەڕێوەبەری گشتی و سەروك بەشی نووسینكەی هەڵبژاردنی پارێزگاكان.

ڕاشیگەیاند، ئێمە وەكو پارێزكای سلێمانی ڕەخنەی زۆرمان گرت لە پێوەری دانانی كەسەكان و وتمان بە هەموو شێوەیەك ڕەتی دەكەینەوە، چونكه نادادپەروەری تێدایە و بەڵگەكانیشمان خستەڕوو.

وتیشی، “سەبارەت بە فەرمانبەری گرێبەستیش داوامان كرد بكرێتە ۸ كەس بۆ هەر ناوەندێكی تۆماركردن و بەپێی پێوەری گونجاو”.

د. بەهار جەختیشی كردەوە، لە بەرامبەردا ئەوان وتیان هیچ كام لە كارەكان فەرمانی كۆتایی پێدەرنەچووە، بۆیە پێداچوونەوەی بۆ دەكەن و ئێمەش چاودێریان دەبین بۆ هەڵگرتنی ستەم و چەسپاندنی دادپەروەری.

عێراق

كازمی سامانی خۆی بۆ دەستەی دەستپاكی ئاشكرا كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق فۆڕمی ئاشكراكردنی سامانی خۆی بۆ دەستەی دەستپاكی ڕەوانەكرد.

ئەمڕۆ یەك شەممە دەستەی دەستپاكی عیراق ڕایگەیاند مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران فۆڕمی ئاشكراكردنی سامانی خۆی پڕكردەوە و بۆ دەستەكەیانی ڕەوانە كرد.

پێشتر مستەفا كازمی داوای لە وەزیرانی كابینەكەی كردبوو، سامانی خۆیان بۆ دەستەی دەستپاكی ئاشكرا بكەن

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سائیرون: حەلبوسی دژی هەڵبژاردنی پێشوەختە

خەڵك – بەشی هەواڵ

هاوپەیمانی سائیرون، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە پەكخستنی هەڵبژاردنی پێشوەخت و یاریكردن بە كات تۆمەتبار دەكات.

هاوپەیمانی سائیرون بە سەرۆكایەتی موقتەدا سەدر ڕایگەیاند، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ڕێگرە لە بەردەم تێپەڕاندنی یاسای هەڵبژاردن و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت، بە ئامانجی مانەوەی لە پۆستەكەیدا.

هاوپەیمانی سائیرون ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، هیچ ئیرادەیەكی سیاسی ڕاستەقینە نابینن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت، جێگەی سەرسوڕمانیشە كە محەمەد حەلبوسی بە ئاشكرا پشتگیری لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت دەكات، بەڵام بە نهێنی لە دژیەتی و نایەوێت بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرهەم ساڵح و فوئاد حسێن جەخت لە بەهێزكردنی پێگەی عیراق دەكەنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار بڵاویكردەوە، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، ئەمڕۆ 8/8/2020، لە كۆشكی بەغدا، پێشوازیكرد لە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە و سەبارەت بە پەیوەندییە دەرەكییەكانی وڵات و چۆنیەتی بەرزكردنەوە و بەرەوپێشبردنی بۆ ئاستێكی بەرزتر لەگەڵ وڵاتان گفتوگۆی لەبارەوەكرا.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار ئەوەشی خستەڕوو، لە دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار جەختی لەپێویستی بەهێزكردنی پێگەی عیراق لە ناوەندە نێودەوڵەتییەكان كردەوە، تا عیراق ببێتە بەشێك لە ڕەخساندنی كەشێكی لەبار بۆ لێكتێگەیشتن و دیالۆگی بونیادنەر بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە نیوان وڵاتانی ناوچەكەدا، ھاوكات دوپاتیشیكردەوە لەگرنگی ڕۆڵی هاوسەنگ و ئەرێنی عیراق لە كاروانی پەیوەندییە دەرەكییەكان، بەجۆرێك ببێتە مایەی بەدیهێنانی ئاشتی و پێشكەوتن لە نێوان گەلان.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار ئاماژەی بەوەشداوە، هەر لەو دیدارەدا دواین پێشهاتەكان لەسەر ھەردوو ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی و كاریگەریان لەسەر گۆڕەپانی عیراق تاووتوێكرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان