ترەمپ: ئەگەر من لەجێی پوتین بوومایە شەڕی ئۆکراینم نەدەکرد



دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، ڕایگەیاند؛ نامەوێت لەسەر ئاستی دۆڕاو یان براوە قسە لەسەر شەڕی ڕووسیا و ئۆکراین بکەم بەڵکو دەمەوێت لە ڕووی یەکلایی کردنەوەی ئەم بابەتە بدوێم و بیر بکەمەوە.

 

ترەمپ کە دژی سیاسەتی کۆمارییەکانە، لە پشتیوانی کیێڤ دا وتی؛ “دەمەوێت ئەو هەموو ناهەموارییە بوەستێت کە دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی مرۆڤەکان ئەوان دەمرن، ڕووسەکان و ئۆکراینییەکان، دەمەوێت نەمرن”.

 

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە درێژەی قسەکانیدا وتی؛ “دەتوانم ئەو شەڕە بوەستێنم کە لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوو دەستیپێکرد بە دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا و ڤلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراین”.

 

وتیشی: “پوتین و زێلێنسکی هەردووکیان خاڵی لاوازیان هەیە و خاڵی بەهێزیشیان هەیە، دەتوانم هەردووکیان ببینم و لە ٢٤ کاتژمێردا ئەم شەڕەیان  بەکۆتایی هێنان یەکلایی بکەمەوە”.

 

ترەمپ، پێی وایە “پۆتین هەڵەی کردووە” بە دەستپێکردنی شەڕی ئۆکراین و وتی ئەگەر من سەرۆکی رووسیا بومایە نەدەچوومە ئۆکراین”.

تیمی یەکێتی کەی دەگەڕێتەوە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران
پێشت تیمی یەکێتی کەی دەگەڕێتەوە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران
“خۆشحاڵم لەگەڵتانم بۆ کردنەوەی یادگەی سەرۆکی مەزن مەلا مستەفا بارزانی”
دواتر “خۆشحاڵم لەگەڵتانم بۆ کردنەوەی یادگەی سەرۆکی مەزن مەلا مستەفا بارزانی”
ەیوەندیدار