ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

كەمئەندامان لەسەر مووچە هاتنەدەنگ

خەڵك- بەشی هەواڵ
خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان لەسەر دواكەوتنی مووچە هۆشداری بە حكومەتی هەرێم دەدەن و ڕایدەگەیەنن، كە نابێت حكومەت دابەشكردنی مووچەكەیان بە مووچەی فەرمانبەرانەوە ببەستێتەوە.

ئەمڕۆ یەك شەممە 7ی حوزەیران لە تەلاری كۆمەڵەی كورتەباڵاكان، كۆمەڵەی كورتەباڵاكانی كوردستان و كۆمەڵەی كەڕولاڵان و یەكێتی كەمئەندامان كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشیان ئەنجامدا.

عومەر جەبار، سەرۆكی كۆمەڵەی كورتەباڵاكانی كوردستان/ مەڵبەندی گشتی ڕایگەیاند، سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم كۆمپانیاكان و كەسایەتیەكان دەكەین، كە لەكاتی كەرەنتینەكەوە هەتا جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز هاوكاری موادی خواردن و ماددی خۆیان گەیاندۆتە كورتەباڵاكان و خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان.

ڕاشیگەیاند، داواكاریمان ئاڕاستەی حكومەتی هەڕێم و وەزارەتی دارایی كردووە، كە موچەی خاوەن پێداویستی تایبەت نەبەستێتەوە بەمووچەی فەرمانبەران، چونكە مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت 100 هەزاری و 150 هەزار دینارییە و زۆر كەمە.

جەختیشی كردەوە، كە دەبێت بەزوترین كات دەست بەدابەشكردنی بكەن، چونكە ژیان و گوزەرانیان زۆر سەخت و دژوارە.

ئابوری

ڕوونکردنەوە لەسەر کاتی دابەشکردنی ١٠٠ هەزار دینارەکەی حکومەتی هەرێم دەدرێت

خەڵک – بەشی هەواڵ

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتى هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەرکاتێک وردبینی لەو فۆڕمانە کرا، کە هاوڵاتییان پڕیانکردۆتەوە، وەزارەت پارەکە خەرجدەکات.

 

کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتى هەرێم لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕوونکردنەوەی لەسەر کاتى دابەشکردنی بڕی ١٠٠ هەزار دیناری هاوکاری بەسەر خێزانە هەژارەکاندا دا.

 

ناوبراو ئاماژەى بەئەوەدا، فۆڕمە پڕکراوەکان لەلای بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتییە، ئەوان وردبینی دەکەن، هەرکاتێک ئەوان لە وردبینی تەواوبوون بۆ وەزارەتی دەنێرن.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، پاشئەوەی بەدەستیان گەیشت، ئەو پارەیە خەرجدەکەن، کە ١٠٠ هەزار دینارە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

داوای کەمکردنەوەی نرخی بینینی پزیشک و دەرمان و پشکنینە پزیشکییەکان دەکرێت

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

لەگەڵ ئەوەی داهاتی تاک لەهەرێمی کوردستان کەمیکردووە و ڕێژەى بێکاری و هەژاری بەرزبۆتەوە، بەڵام هێشتا نرخی بینینی پزیشک و دەرمان و  پشکنینەکان هەر بەرزە، بۆیە ئەنجومەنی فشار لەهەوڵدایە کە ئەم نرخانە دابەزێنن و هاوتای داهاتی تاکی بکەن.

 

دڵشاد بابانی ئەندامی ئەنجومەنى فشار لەسلێمانی بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، پێشتر لەگەڵ سەندیکای پزیشکان و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبوونەتەوە و ئەم هەفتەیەش لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و سەندیکای دەرمانسازان و سەندیکای بایۆلۆجی کۆدەبنەوە و دواتر سەردانی وەزیری تەندروستی دەکەن.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ئەنجومەنى پارێزگای سلێمانی هاوکارە و سەندیکای پزیشکانیش بەهەمانشێوە هاوکارن، بەڵام چەند گرفتێکیان هەیە و داوادەکەن، ئەوەیان بۆ چارەسەربکەن.

 

زیاتر ڕوونیکردەوە، پزیشکەکان گرفتی دەرمانخانە و تاقیگەکان و باج و هەندێک شتی دیکەیان هەیە، ئەوان داوای چارەسەرکردنی ئەو گرفتانە دەکەن، بۆئەوەی بتوانن نرخ بهێننە خوارەوە.

 

باسی لەئەوەشکرد، دوای ئەوەی بۆچوونی هەموو سەندیکاکان و ڕا جیاوازەکانیان کۆکردەوە، سەردانی وەزیری تەندروستی دەکەن و لەسەر ئەو پرسە گفتوگۆی لەگەڵ دەکەن.

 

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەشنەکردنی موچە لەلایەن حکومەتى هەرێمەوە، ئاستی داهاتی تاک بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، کە ئەرکی حکومەتە هەموو سێکتەرەکانی هەرێم ڕێکبخاتەوە، بەڵام لەساڵی ٢٠٢٠دا تەنها دوو موچەى بەتەواوی دابەشنەکردووە و هیچکام لەسێکتەرەکانی ژیانی لەگەڵ ئەو بێ موچەیی و بێکارییەدا ڕێکنەخستۆتەوە، لەو چوارچێوەیەدا نرخی بینینی پزیشک هاوشێوەی ساڵی ئاڵتونی هەرێمە کە ٢٠ هەزار یان ٢٥ هەزار دینارە، کە تەنها چەند خولەکێکی کەم نەخۆش دەبینرێت، ئەمەش بۆتە بارگرانی بەسەر هاوڵاتییانەوە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێم

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو كەمێك دابەزیوە.

یادگار حەسەن لە كۆمپانیای سەعید كاكی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ شەممە 8-8-2020، بەپێی بازاڕی گۆڕینەوەی دراوی بیانی لە شاری سلێمانی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 123 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوە كراوە.

بەهۆی ناجێگیری بازاڕ و قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان و عیراق، نرخی دۆلار ناجێگیرە، ئەمەش لەكاتێكدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی گەیشتە 125 هەزار دینار بوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان