پۆلیسی سلێمانی، تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد


پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند؛ کەسێکیان دەستگیرکردووە کە هەڕەشەی لە کچێک کردووە و نزیکەی ٢١ هەزار دۆلاری لێوەرگرتووە و”چەند جارێکیش دەستدرێژی کردووەتە سەری”.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە ڕاگەیاندراوێکدا پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، لەسەر سکاڵای باوکی کچێک، تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد، کە دەستدرێژی کردووەتە سەر کچێک، پاشان وێنە و ڤیدیۆی گرتووە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی کردووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو؛ لە رێگای هەڕەشەوە، کەسەکە نزیکەی ٢١ هەزار دۆلاری لە کچەکە لێوەرگرتووە.

 

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت؛ تۆمەتبارەکە لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٣ـە و لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر دەستگیرکراوەو پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ کەیسەکە کراوەتەوە.

“خۆشحاڵم لەگەڵتانم بۆ کردنەوەی یادگەی سەرۆکی مەزن مەلا مستەفا بارزانی”
پێشت “خۆشحاڵم لەگەڵتانم بۆ کردنەوەی یادگەی سەرۆکی مەزن مەلا مستەفا بارزانی”
سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە هەولێر
دواتر سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە هەولێر
پەیوەندیدار