ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

لە شارەزوور زیاتر لە هەزار دۆنم گەنمی جوتیاران سووتا


خەڵك – بەشی هەواڵ
بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرەوە لە گوندی شەمە و قەسرت-ی سەر بە شارەدێی زەڕایەن لە شارەزوور زیاتر لە هەزار دۆنم گەنمی جوتیاران و پووش و پاوانی ناوچەكە سووتاوە، تیمەكانیش سەرقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەن.

شایەتحاڵێك لە گوندی شەمە تایبەت بۆ (خەڵك) ڕاگەیاند، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 6-6-2020 بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرێكەوە لەسنوری گوندی شەمە، زیان بە گەنمی جوتیارانی ئەو ناوچەیە كەوت.

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرەكەوە، لە گوندی شەمە و قەسرت لە پشتی شارەدێی زەڕایەنەوە، هەزار دۆنم گەنمی جوتیاران و پووش و پاوانی ناوچەكە سووتاوە.

بەپێی زانیارییەكان، پاش ماوەیەك لە كەوتنەوەی ئاگرەكە تیمەكاكانی بەرگری شارستانی شارەزوور لە شارەدێی وارماوە و شارۆچكەی سەیدسادق توانیان ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەن.

باسلەوەشدەكرێت، لە سنووری شارۆچكەی شارەزوور و شارەدێی وارماوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی چەند جوتیارێك ئاگریان لە جاڕی گەنم بەرداوە، دواتر ئاگرەكە لە كۆنتڕۆڵیان دەرچووە و بەهۆیەوە سەدان دۆنم دەغڵودان و پووش و پاوان سووتاوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو بەهۆی ئاگر كەوتنەوە لە بناری كۆسرەت لە سنوری شارۆچكەی دوكان سێ هەزار دۆنم دەغڵودانی جووتیاران سووتا.

Image may contain: sky, nature and outdoor

Image may contain: one or more people, mountain, sky, nature and outdoorImage may contain: one or more people, people standing, mountain, outdoor and natureImage may contain: sky, cloud, outdoor and nature

ئابوری

ئەمڕۆ و سبەی، ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن


خەڵك-بەشی هەواڵ

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی نوێی دابەشكردنی مووچەی بڵاوكردەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ یەك شەممە و سبەی دوو شەممە مووچەی وەزارەتی شەهیدان و كەسوكاری شەهیدانی سەنگەر و ئەنجومەنی ئاسایش خەرج دەكرێت.

بەپێی زانیارییەكان، وەزارەتی دارایی و ئابوری لەسەر دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆران بەردەوام دەبێت، هەرچەندە دەنگۆی دواكەوتنی زیاتری مووچە لە ئارادابوو، بەڵام جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی و ئابوری بەپێی خشتە ڕاگەیاندراوەكانی لەسەر دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بە جێگیری ماوەتەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ یەك شەممە، 5ی‌ تەمووزی 2020 بەرز بووەتەوە، بەشێوەیەك نرخی‌ نەوتی برێنت بە 42 دۆلار و 77 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 40 دۆلارو 28 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

“داهاتی دەروازە سنوورییەكانی عیراق زیاتر لە 10 ملیار دۆلارە”


خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرایدەكات:” داھاتی ساڵانەی دەروازە سنوورییەكانی عیراق دەگاتە سەرووی 10 ملیار دۆلار”.

مازن عەبدولمونعیم فەیلی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند:”بەپێی ئامارەكان داھاتی ساڵانەی دەروازە سنوورییەكانی عیراق دەگاتە سەرووی 10 ملیار دۆلار، بەڵام تەنھا ملیارێك دۆلار دەچێتەوە گەنجینەی دەوڵەت”.

مازن فەیلی داوا لە حكومەتی ناوەند دەكات، ھەرچی زووە چاكسازی لە گومرگ و دەروازە سنوورییەكان دەستپێبكات.

ئەو نوێنەرەی هاوپەیمانی فەتح ئاماژەی بەوەشكردووە:”پێویستە چارەسەرێك بدۆزرێتەوە و سامانی بەھەدەر دراو بگەڕێنرێتەوە بۆ حكومەت و لە بەرامبەر لە كەرتی پیشەسازی و كشتوكاڵ و بەرزكردنەوەی ئاستی بەرھەمی ناوخۆیی تەرخان بكرێت”.

مازن عەبدولمونعیم فەیلی داواش دەكات:”بۆ شەفاكردنی داھات لەو دەروازە سنووریانە، سیستمی كاركردن بكرێنە ئەلكترۆنی و ئیدارەیەكی تۆكمە بۆ بەڕێوەبەردنیان دابمەزرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان