ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

لە عیراق گەورەترین ڕێژەی توشبوون بە كۆرۆنا تۆماركرا


خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بەردەوام ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا ڕوو لە زیادبوونە و ئەمڕۆ شەممە هەزار 252 كەس تووشبوون و 331 كەسیش چاكبوونەوە و 33 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئەمڕۆ شەممە 6ی حوزەیرانی 2020 پشكنین بۆ 12 هەزار و 543 كەس ئەنجامدراوە و هەزار و 525 كەس ئەنجامی پشكنینەكانیان پۆزەتیف دەرچوون، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و 45 كەسیش لە سلێمانی و 13 توشبووش لە كەركوك تۆماركراوە.

ڕاشیگەیاندووە ، هەر ئەمڕۆ 331 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هاوكات 33 حاڵەتی مردنیش بەو ڤایرۆسە تۆماركرا.

ئاشكراشی كردووە، كۆی گشتی تووشبووان بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 11 هەزار و 98 كەس و و چاكبوونەوەش 4 هەزار و 904 كەس و مردنیش 318 كەس.

دەشڵێت: ”هێشتا 8 هەزار و 876 كەس لەژێر چاودێری پزیشكیدان و 60 توشبوو لەژێر چاودێری چڕدان”.

عێراق

جەواد زەریف: بەم نزیكانە سەردانی عیراق دەكەم


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، بەمزوانە بۆ دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراقی سەردانی ئەو وڵاتە دەكات.

ئاژانسی میهر بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەك شەممە محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، لە كاتی پەرەسەندنی كۆرۆناوە تا ئێستا زۆر وڵاتان گەڕاوم و لەم ڕۆژانەشدا سەردانی بەغدا دەكەم.

وتیشی”ئامانجی ئەمریكا پشێوی نانەوەیە لە ئێران، هاوكات گێڕانەوەی درۆ لە كارەكان و سیاسەتەكانی ئێران و بۆ گوشار خستەنەسەر وڵاتانی دۆستی ئێمەیە”.

ئاشكراشیكرد، گرنگترین ئامانج كە ئەمریكا كاری لەسەر دەكات، نانەوەی دووبەرەكییە لە نێوان خەڵك و حكومەتی ئێران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەغدا قەدەغەکردنی فریادڕەسەکەی خۆپیشاندەران ڕەتدەکاتەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە سەبارەت بە قەدەغەکردنی ماتۆڕسکیلی سێ تایەی ناسراو بە توك توك بڵاوکراونەتەوە.

ئەمڕۆ یەك شەممە فەماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ڕایگەیاند ئەو هەواڵانە ڕەتدەکەینەوە کە سەبارەت بە قەدەغەکردنی توك توك لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە.

جەختیشیکردەوە کە هیچ فەرمانێكیان بۆ قەدەغەکردن و کارکردنی ئەو جۆرە ماتۆڕسکیلانە دەرنەکردووە.

پێشتر هەندێك ماڵپەڕ و پەیجی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویانکردەوە توك توك قەدەغەدەکرێت کە لە کاتی خۆپیشاندانەکانی بەغدادا وەك ئەمبوڵانس بەکاردەهێنرا و گیانی چەندین کەسی لە مردن ڕزگار کرد.

بە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی هەژاری، بەشێکی زۆر لە گەنجانی بەغدا توك توك بۆ دابینکردنی بژێوی خۆیان بەکاردەهێنن و بە شێوەیەکی بەرچاو لەو شارەدا بەکاردەهێنرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وێنە؛ هێرشە مووشەکییەکەی ناوچەی سەوز قوربانی لێکەوتەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
هێرشە مووشەکییەکەی سەر ناوچەی سەوزی بەغدا برینداربوونی منداڵێکی لێکەوتەوە.

ئەمڕۆ یەك شەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند کە مووشەکێکی جۆری کاتیۆشا لە ناوچەی عەلی ساڵحەوە ئاڕاستە کراوە و بەر ماڵێك کەوتووە لە ناوچەی سەوزی بەغدا.

روونیشیکردەوە، مووشەکەکە بووەتە هۆی برینداربوونی منداڵێك و زیانی مادیشی بە ماڵەکە گەیاندووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هێزە ئەمنییەکان توانیویانە هێرشێكی هاوشێوە لە ناوچەی ئومعیزام پووچەڵبکەنەوە و دەستیان بەسەر مووشکێکی کاتیۆشادا گرتووە کە بەرەو سەربازگەی تاجی باکوی بەغدا ئاڕاستە کرابوو.

چالاکوانانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەوەیان خستووەتەڕوو کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا سیستمی مووشەکی بەرگری پاتریۆتی خستووەتەکار بۆ خستنەخوارەوەی ئەو مووشەکەی ئاڕاستەی ناوچەی سەوز کرابوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان