ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

دەربارەی دەوام فەرمانبەران ئاگادار دەكرێنەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی بەكرەجۆ فەرمانبەران ئاگادار دەكاتەوە، كە لەكاتی دەستپێكردنەوەی دەوام پابەندی ڕێكارەكانی خۆپارێزی بن و بە دەستكێش و دەمامكەوە دەوام بكەن.

ئەندازیار، عومیر حەسەن، بەڕێوەبەری شارەوانی بەكرەجۆ لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “ھیوام ساغی و سەلامەتی بۆ فەرمانبەران دەخوازم و بە دوور بن لە نەخۆشی و ناخۆشی”.

ڕاشیگەیاندووە، لە پێناو سەلامەتی خۆتان و ھاوڕێكانتان و خەڵكی شار و وڵاتماندا پێویستە پابەند بن بە ڕێنماییەكانەوە و ڕەچاوی ئەم خاڵانە بكەن لەكاتی دەوام كردنتاندا :

1- پێویستە لە كاتی ھاتنتان و دەوامدا دەستكێش و دەمامك بەكاربھێنن .

2- ئەو بەڕێزانەی تووشی ھەر نەخۆشیەك بوون وەك كۆكە و ھەڵامەت، كە دەبێتە ھۆی دڵەڕاوكی بۆ خۆی و فەرمانبەرەكانی ھاوڕێی، تكایە با پەیوەندی بكات بە ئیدارەوە و دەتوانێت دەوام نەكات و دواتر بڕیار لەسەر مۆڵەتەكەی دەدەین و ئیشەڵا كەس نەخۆش نابێت .

3- هاووڵاتیان بە دەستكێش و دەمامك ڕێگەیان پێ دەدرێت بێنە نێو فەرمانگەكەمان، بە پێچەوانەوە مامەڵەكەی لە پرسگە لێی وەردەگیرت تاكو تەواو بوونی كارەكەی سەردانمان دەكاتەوە.

بە بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە 1ی حوزەریانەوە تاوەكو ئێوارەی ئەمڕۆ 6ی حوزەیران قەدەغەی هاتووچۆ بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا ڕاگەیەنرا و دەوامی فەرمانبەران كرا بە پشوو، بۆیە ئێوارەی ئەمڕۆ كۆتایی بە دۆخەكە دێت و دەوامی فەرمانبەران بەشێوەی تەناوب دەست پێ‌ دەكاتەوە ئەگەر بڕیارێكی دیكە بۆ درێژكردنەوەی پشووی فەرمانگەكان دەرنەچێت.

کوردستان

بوومەلەرزە لە شارێكی كوردستان ڕوویدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.2 پلە بە پێوەری ڕێختەر شاری قەسری شیرینی لە پارێزگای كرماشانی ڕۆژهەڵاتی كوردستانی هەژاند.

بوومەلەرزەكە كاتژمێر 11:40 خوولەك و بە قووڵایی 10 كیلۆمەتر لە ئاستی ڕووی زەوی و دووری 19 كیلۆمەتر لە ناوەندی شاری قەسری شیرین ڕوویدا.

تا ئێستا زانیاری دەربارەی ئەگەری كەوتنەوەی زیانی گیانی یان ماددی لە بوومەلەرزەكە ڕانەگەیەندراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چیای گارە بۆردومان دەكەن

خەڵك – بەشی هەواڵ
بۆردومان و هێرشەكانی توركیا بۆ سەر هەرێمی كوردستان بەردەوامە و ئەمڕۆش چیای گارە بۆردومان كرایەوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چیای گارەیان لە سنووری پارێزگای دهۆك بۆردومان كرد.

توركیا لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردووەوە بە بیانووی بوونی هێزەكانی پەكەكە لەشكركێشییەكی بەرفراوانی لە سنووری هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك دەستپێكردووە و بە پێی ئەو زانیارییانەی توركیا بە فەرمی بڵاویكردوونەتەوە، تا ئێستا ژمارەی بنكە سەربازییەكانی لە هەرێمی كوردستاندا گەیاندووەتە 37 بنكە و بەردەوامیش ناوچە سنوورییەكان بۆردومان دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كۆبوونەوەی شاندی باڵای یەكێتی و یەكگرتوو دەستیپێكرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
شاندی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە سلێمانی كۆبوونەوە.

میدیای فەرمی یەكێتی بڵاویكردەوە كە لە كۆبوونەوەكەدا ” پێشهاته‌ سیاسی و ئابوورییه‌كان” تاووتوێ ده‌كرێن.

پێشتریش لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی لە سەردانێكیدا بۆ لای سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتوو باسیان لە چارەسەركردنی دۆخی سیاسی هەرێم و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كردبوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان