ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

سەرۆك وەزیرانی عیراق بە زمانی كوردی پەیامێكی بڵاوكردەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی عیراق بە كوردی پەیامێك ئاڕاستەی پەڕلەمانی عیراق دەكات و دەڵێت: “ئەوە هەنگاوێكی باشە بۆ جێبەجێ‌ كردنی كارنامەكانمان”.

ئەمڕۆ شەممە، پەڕلەمانی عیراق بە ئامادەبوونی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆبووەوە و متمانەی بە وەزیرەكانی (دەرەوە و داد) لە پشكی كورد و نەوت و كشتوكاڵ و كۆچ و بازرگانی بەخشی.

لای خۆشیەوە، مستەفا كازمی لە هەژماری خۆی لە تویتەر ڕایگەیاندووە، “سووپاس بۆ پەڕلەمان، كە دووبارە متمانەی بە حكومەتەكەمان بەخشییەوە، ئەوە هەنگاوێكی باشە بۆ جێبەجێ‌ كردنی كارنامەكانمان”.

ڕاشیگەیاندووە، “وەفادار و پابەندین بەرامبەر گەلی عیراق. بە گەشبینی و ڕاستگۆییەوە داهاتوو بەڕێدەكەین”.

عێراق

وێنە؛ هێرشە مووشەکییەکی ناوچەی سەوز قوربانی لێکەوتەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
هێرشە مووشەکییەکەی سەر ناوچەی سەوزی بەغدا برینداربوونی منداڵێکی لێکەوتەوە.

ئەمڕۆ یەك شەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند کە مووشەکێکی جۆری کاتیۆشا لە ناوچەی عەلی ساڵحەوە ئاڕاستە کراوە و بەر ماڵێك کەوتووە لە ناوچەی سەوزی بەغدا.

روونیشیکردەوە، مووشەکەکە بووەتە هۆی برینداربوونی منداڵێك و زیانی مادیشی بە ماڵەکە گەیاندووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هێزە ئەمنییەکان توانیویانە هێرشێكی هاوشێوە لە ناوچەی ئومعیزام پووچەڵبکەنەوە و دەستیان بەسەر مووشکێکی کاتیۆشادا گرتووە کە بەرەو سەربازگەی تاجی باکوی بەغدا ئاڕاستە کرابوو.

چالاکوانانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەوەیان خستووەتەڕوو کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا سیستمی مووشەکی بەرگری پاتریۆتی خستووەتەکار بۆ خستنەخوارەوەی ئەو مووشەکەی ئاڕاستەی ناوچەی سەوز کرابوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

كازمی بەردەوامە لە گۆڕانكاری لە پۆستە ئەمنییە باڵاكانی حكومەتەكەی


خەڵك – بەشی هەواڵ

لەچوارچێوەی ئەو هەڵمەتی دەستیپێَكردووە بۆ گۆڕانكاری لەپۆستە ئەمنی و باڵاكان، سەرۆك وەزیرانی عیراق سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق و راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی و ئەندامێكی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی گۆڕی.

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، مستەفا كازمی گۆڕانكاریی لەپۆستی سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و ڕاوێژكارەكان و دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان كردووە.

بەپێی گۆڕانكارییەكان فالح فەیاز لەسەرۆكایەتی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق لابراوە و لەجێگەكەی عەبدولغەنی ئەسەدی دانراوە، هەروەها قاسم ئەعرەجی وەزیری پێشووی ناوخۆ كراوەتە ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی و هەروەها جاسم لامی لەئەندامێتی ئەنجومەنی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان لابرا و لەبری عەبدولوەهاب سەفاڕ خراوەتە شوێنەكەی.

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئەوەشیسختووەتەڕوو، ئەو گۆڕانكارییانە بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی و بەپشت بەستن بەڕەزامەندی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان كراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

“داهاتی دەروازە سنوورییەكانی عیراق زیاتر لە 10 ملیار دۆلارە”


خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرایدەكات:” داھاتی ساڵانەی دەروازە سنوورییەكانی عیراق دەگاتە سەرووی 10 ملیار دۆلار”.

مازن عەبدولمونعیم فەیلی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند:”بەپێی ئامارەكان داھاتی ساڵانەی دەروازە سنوورییەكانی عیراق دەگاتە سەرووی 10 ملیار دۆلار، بەڵام تەنھا ملیارێك دۆلار دەچێتەوە گەنجینەی دەوڵەت”.

مازن فەیلی داوا لە حكومەتی ناوەند دەكات، ھەرچی زووە چاكسازی لە گومرگ و دەروازە سنوورییەكان دەستپێبكات.

ئەو نوێنەرەی هاوپەیمانی فەتح ئاماژەی بەوەشكردووە:”پێویستە چارەسەرێك بدۆزرێتەوە و سامانی بەھەدەر دراو بگەڕێنرێتەوە بۆ حكومەت و لە بەرامبەر لە كەرتی پیشەسازی و كشتوكاڵ و بەرزكردنەوەی ئاستی بەرھەمی ناوخۆیی تەرخان بكرێت”.

مازن عەبدولمونعیم فەیلی داواش دەكات:”بۆ شەفاكردنی داھات لەو دەروازە سنووریانە، سیستمی كاركردن بكرێنە ئەلكترۆنی و ئیدارەیەكی تۆكمە بۆ بەڕێوەبەردنیان دابمەزرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان