ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

فراکسیۆنی گۆڕان: دەنگ بە کاندیدی وەزارەتەکانی حکومەتى نوێی عیراق نادەین

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دەنگ بە هیچ کام لەو ناوانە نادەن کە بڕیارە ئەمرۆ بۆ پۆستی چەند وەزارەتێکی حکومەتى نوێی عیراق دەنگیان پێ بدرێت.

 

فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لە دانیشتنی بەخشینی متمانە بە کابینەکەی مستەفا کازمی ڕایانگەیاند، دەنگ بە حکومەتەکەی نادەن. ئەمرۆش کە برگەیەکی دانیشتنی پەرلەمان تایبەتە بە تەواوکردنی ئەو کابینەیە جەخت لە هەمان هەڵوێست دەکەنەوە و ڕایدەگەیەنن، دەنگ بە هیچ کام لەو ناوانە نادەن کە بڕیارە ئەمرۆ بۆ پۆستی چەند وەزارەتێک دەنگیان پێ بدرێت.

 

ده‌قی راگەیەندراوه‌كه‌ی فراکسێۆنی گۆڕان:

وەک فراکسێۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق لە دانیشتنی بەخشینی متمانە بە کابینەکەی بەرێز مستەفا کازمی رامانگەیاند کە دەنگ بە حکومەتەکەی نادەین. ئەمرۆش کە برگەیەکی دانیشتنی پەرلەمان تایبەتە بە تەواوکردنی ئەو کابینەیە جەخت لە هەمان هەڵوێست دەکەینەوە و رایدەگەیەنین کە دەنگ بە هیچ کام لەو ناوانە نادەین کە بریارە ئەمرۆ بۆ پۆستی چەند وەزارەتێک دەنگیان پێ بدرێ.
لەسەرەتای متمانە بەخشین بەم کابینە نوێیە نیگەرانیی خۆمان لەوە دەربری کە بێ هیچ رێکەوتن و گرەنتیەک بۆ چارەسەری کێشە هەنوکەییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد بە تایبەت پرسی بودجە و موچە و مافەکانی پێشمەرگە و شایستە داراییەکانی جوتیاران دەنگدان بەو کابینەیە بدرئت.
وەک فراکسێۆنی گۆڕان بە توندی دژی ئەو نەریتە سیاسیەی بەشێک لە هێزە سیاسیە کوردستانیەکان دەوەستینەوە کە پرسی بەشداریکردن لە حکومەتی فیدراڵی عێراق لە مەسەلەیەکی نشتیمانی فراوانەوە بۆ ویستیكی حزبی و لەناو حزبیشدا بۆ ئەجێندایەکی تاکە کەسی بچوک دەکەنەوە و هەمو داواکاریان دەبێتە ئەوەی کەسێک وەک تاکە کاندید دەبێ بکرێتە وەزیر و لەو پێناوەشدا سازش لەسەر تێکرای مافە دەستوریەکانی خەڵکی کوردستان دەکەن و ناچار بە چەندین رێکەوتن و بەندوباوی ژێر بەژێر دەبن بۆ تێپەراندی کاندیدە کەسی و حزبیەکانیان.
ئێمە لە فراکسێۆنی گۆڕان پێمان وایە بەشداریکردن لە حکومەتی فیدراڵ دەبێ پرسێکی نیشتیمانی بێ نەک حزبی و شەخسی و لە دانوستانیشدا لەبری پچڕاندنی پۆست و پایە بۆ کەسێک، مافە دەستوریەکانی خەڵکی کوردستان ئەولەویەتیان هەبێت، بەتایبەت کێشەی ناوچە جێناکۆکەکان و پرسی دابەشکردنی داهات لەنیوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ و پاشان بەشداریەکی هاوسەنگ لە حکومەتدا نەک کورتکردنەوەی هەمو ئەوانە لە یەک پۆست و یەک تاکە کەسدا.
ئێمە کە بەشدار نین لە کابینەکەی کازمی هەمو هەوڵێک دەخەینە گەڕ بۆ زیندو راگرتنی مافە دەستوریەکانی خەڵکی هەرێم بەتایبەت جەخت لەوە دەکەینەوە کە هەردو حکومەت بە خێرایی بگەنە رێکەوتن سەبارەت بە دۆسێی نەوت و داهات و چیتر موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و مافەکانی پێشمەرگە و شایستە داراییەکانی جوتیاران نەبێتە قوربانی نێوانیـان.
فراکسێۆنی گۆران لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
٦ ی حوزەیرانی ۲٠۲٠
بەغداد

ریکلام

عێراق

موسڵ.. شەش تیرۆریست دەستگیركران

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی بەگری عیراق دەستگیركردنی شەش تیرۆریستی لەباشووری شاری موسڵ ڕاگەیاند.

وەزارەتی بەرگری عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: پاڵپشت بە زانیارییە هەوڵگرییەكان و بەدواداچوونی بەردەوام، هێزێكی لیوای پیادەی سەر بەتیپی 16 و مەفرەزەكانی بەشی هەواڵگریی سەربازیی لە تیپەكە توانیویانە شەش تیرۆریست لەگەڕەكەكانی سۆمەر و ئینتیسار و گوندی عەین ناسڕ و شارەدێی حەمام عەلیل لەباشووری موسڵ دەستگیربكەن.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەشیخراوەتەڕوو، لەنێو دەستگیركراوەكاندا لێپرسراوی بەڵێننامەكانی سەر بە تیرۆريستانی داعش هەیە و سەرجەم دەستگیركراوەكان لەلایەن دادگاوە بەپێی یاسای 4 ی تیرۆر داواكراوبوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پارێزگایەكی عیراق قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا، پارێزگای زیقار بڕیاریدا بە پەیڕەوكردنی قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی لە سنووری پارێزگاكەدا.

نازم وائلی، پارێزگار و سەرۆكی شانەی قەیرانەكانی زیقار لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ بەڕێوەبەری پۆلیس و بەڕێوەبەری تەندروستی ڕایگەیاند، كە بەهۆی بەرزبوونەوەی حاڵەتەكانی تووشبوونی ڕۆژانە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیارمانداوە بە جێبەجێ‌ كردنی قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی.

ڕاشیگەیاند، كە قەدەغەی هاتووچۆ تەنها دەرمانخانەكان و فرۆشگای ناو گەڕەكەكان ناگرێتەوە و هەر كەسێك سەرپێچی بكات سزای توند دەدرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەپێی ڕەوشی تەندروستی لە پارێزگاكە بە بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆدا دەچنەوە و هێزی پاراستنی ئاسایش لە ناو شار و گەڕەكەكان بڵاودەكەنەوە.

وتیشی، “هیچ تووشبوویەكی كۆرۆنا لەناو زیندانی ناسڕیە تۆمار نەكراوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

118 كەسیش گیانیانلەدەستدا
عیراق و هەرێم، بەرزترین ڕێژەی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا تۆماركرا

 

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق 2426 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەعیراقدا ڕادەگەیەنێت و ئاماژە چاكبوونەوەی 1511 كەسیش دەكات كە نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2426 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ لە تێكڕای پارێزگەكانی عیراقدا تۆماركران و 1511 كەسیش بە تەواوەتی چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەكانیان.

بەپێی ئامارەكان، بەغدا زۆرترین ژمارەی مردن و تووشبوانی تۆماركردووە، و پاشان پارێزگەی سەڵاحەدینیش لە پلەی دووەمدایە كە 426 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 4 كەسیش لە پارێزگەكەدا لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیانلەدەستداوە.

لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە،” تۆماركردنی حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا بەسەر زۆرێك لە پارێزگەكاندا دابەشبوون كە بەمشێوەیەن: بەغدا، ڕەسافە: 241 حاڵەت، مەدینە توب: 41 حاڵەت، بەغدا كەرخ: 436 حاڵەت، بەسرە: 137 حاڵەت، نەجەف: 43 حاڵەت، سلێمانی: 172 حاڵەت، هەولێر: 137 حاڵەت، كەركوك: 66 حاڵەت، دهۆك: 15 حاڵەت، كەربەلا: 75 حاڵەت، واست: 27 حاڵەت، دیالە: 62 حاڵەت، میسان: 89 حاڵەت، زیقار: 162 حاڵەت، ئەنبار: 18 حاڵەت، نەینەوا: 15 حاڵەت، بابل: 172 حاڵەت، سەڵاحەدین: 426 حاڵەت، دیوانیە: 49 حاڵەت، موسەننا: 43 حاڵەت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا وەزارەتی تەندروستی عیراق، ئاماژەی بە تۆماركردنی 118 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش كرادووە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو لە تێكڕای پارێزگەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان.

وەزارەتی تەندروستی عیراق دەڵێت”كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا گەیشتۆتە 64701 كەس و لەو ژمارەیەش 2685 كەس گیانیانلەدەستداوە و 36252 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، ئەوانەش كە تائێستا لە نەخۆشخانەن و چارەسەرییان بۆ دەكرێت 25764 كەسن كە 396 حاڵەتیان باری تەندروستییان ناجێگیرە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان