ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، رێكارەكانی بەردەوامن سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا (١) كەس گیانی لەدەستداوە و (٤) كەسیش چاكبوونەتەوەو (٧٤)كەسیش تووشبووی ڤایرۆسەكە بوون.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە..
رێكارەكانی بەردەوامن سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان
1. كەرەنتین
تاوەكو ئەوڕۆ (١٢٧٦٠) هاووڵاتی “ئەوانەی كە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی كە بەركەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەكان” كەڕەنتین كراون، لەئێستادا تەنها (٩٤٤) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی كەرەنتین ماونەتەوە؛ (٢٠٥) لە هەولێر، (٦٣) لە سلێمانی، (٦٧٦) لە دهۆك. وە (١١٨١٦) هاووڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواو كردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستكردنەوەی ئەوەی كە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ كەڕەنتین كردنی ژمارەیەكی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا كە كۆی گشتی (٣٢٩) هاووڵاتی بوو.
2. پشكنین
لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا: (١١٥٢) پشكنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان؛ (٢٦٨) هەولێر، (٤٨٢) سلێمانی، (٤٠٠) دهۆك، (٢) گەرمیان. (كۆی گشتی ئەو پشكنینانەی كە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا (٨٥٨١٦) پشكنین بووە)
3. دەرەنجامی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو: (١) گیان لەدەستدان، (٤) چاكبووەوە، (٧٤) تووشبووی نوێ تۆمار كرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
• پارێزگای هەولێر (٢٩) پۆزەتیڤ و (١) گیان لەدەستدان: (٥) پیاو و (٩) ئافرەت و (٣) كچێكی گەنج، (١٢) منداڵ، دوو تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەكەیان ھەیە و ئەوانی تر ھەموویان بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون، ھەموویان دانیشتووی ناو شاری هەولێرن.
• پارێزگای سلێمانی (٤٥) پۆزەتیڤ و (٤) چاكبووەوە :
شاری سلێمانی (٤٣) پۆزەتیڤ: (٢٨) پیاو و (١٣) یٔافرەت و كچێك و كوڕێكی گەنج، چوار تووشبوو بەركەتووی تووشبووانی پێشوون و تووشبووانی دیكە ھەموویان نیشانەی نەخۆشیان هەیە، دوو تووشبوو دانیشتووی ناحیەی بازیان، دوو تووشبوو دانیشتووی ھەڵەبجەی تازە، یەك تووشبوو دانیشتووی وارماوە، یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی چوارتا، یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای سەیدسادق، سی و شەش دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.
ئیدارەی گەرمیان (٢) پۆزەتیڤ و (٤) چاكبووەوە: پیاوێكی تەمەن (٤٧) ساڵ و منداڵێكی تەمەن (٩) ساڵ، ھەردووكیان بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون، دانیشتووی گەڕەكی شەھیدان لە قەزای كەلار.
4. ئاماری گشتی
كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان (١٠٨٩) تووشبوو، لەنێویاندا (١٩) مردن هەیە و (٤٤٨) نەخۆش چاكبووەتەوە، وە ئێستا (٦٢٢) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن لەم لینكە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
٦ی حوزەیران ٢٠٢٠

کوردستان

كچێك لەلایەن دەستگیرانەكەیەوە هێرشی كرایەسەر و بە سەختی بریندار بووە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایدەگەیەنێت، كچێكی گەنجی شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەلایەن دەزگیرانەكەیەوە بە چەقۆ هێرشی كراوەتە سەر و باری تەندروستی ناجێگیرە.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، كچێكی تەمەن 22 ساڵی خەڵكی گوندی “خوردەلووكی” سەر بە شاری سەقز بە ناوی پەریسا ڕەحمانی لەلایەن دەزگیرانەكەیەوە بە ناوی عەبدوڵڵا (ئەمیر) سادقی بە چەقۆ هێرشی كراوەتەسەر و بە سەختی برینداری كردووە.

ئاشكراشیكرد، ئەمیر لەو خانوەی بڕیار بووە ژیانی هاوبەشیان پێكبێنن زیاتر لە ٢٠ چەقۆی لە جەستەی پەریسا ڕەحمانی داوە و بە سەختی برینداری كردووە.

بە پێی بەدواداچوونەكانی ڕێكخراوەكە، ئەو دوو كەسە لە ڕۆژی ڕووداوەكە لەنێو بازاڕی سەقز شتومەكیان بۆ ماڵەكەیان كڕیوە و لەپێش چاوی خەڵك دەمەقاڵەیەكیان هەبووە و سەرچاوەیەكی پزیشكیش ئاشكرایكردووە، بەهۆی سەختی برینەكانییەوە زیندوومانەوەی پەریسا ئەگەرێكی لاوازە.

ڕێكخراوی هەنگاو ڕاشیگەیاند، ئەمیر سادقی دوای ئەنجامدانی تاوانەكەی هەڵهاتووە و هێزە ئەمنییەكانیش هەرچەند كاتێكی زۆریان لە بەر دەست دا بووە، بەڵام خێرا نەچوونەتە شوێنی تاوانەكە و تاوانباریان دەستبەسەر نەكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تووشبوویەكی كۆرۆنا لە ڕاپەڕین گیانی لە دەست دا

خەڵك – بەشی هەواڵ
تووشبوویەكی كۆرۆنا لە دەڤەری ڕاپەڕین گیانی لە دەست دا كە پیاوێكی تەمەن 63 ساڵە.

بە پێی زانیارییەكان ئەو هاووڵاتییە ماوەی 10 لە نەخۆشخانە مابووەوە بۆ چارەسەركردن، بەڵام بە كاریگەری ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لە دەست دا.

بەوەش ژمارەی حاڵەتەكانی مردن بە كۆرۆنا لە ڕاپەڕین گەیشتە 10 كەس كە پێنج ژن و پێنج پیاون.

تا ئێستا 287 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لە ئیدارەی ڕاپەڕین تۆمار كراوە کە 176یان پیاوە و 104 کەسی دیکەیان ژنن و حەوتیشیان منداڵن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

حزبێكی توركمان دروشمی “كەركوك توركە و هەر بە توركیش دەمێنێتەوە” لەسەر دیواری بارەگاكەی دەنووسێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
هێزێكی لیوای 61ی سەر بە سەرۆك وەززیرانی عیراق چوونە سەر بارەگای بارەگایەکی تورکمانەکان و داوای سڕینەوەی دروشمێکی سەر دیواری بارەگاكەیان لێدەكەن كە نووسویانە “كەركوك توركە و هەر توركیش دەمێنێتەوە”.
درەنگانێكی شەوی ڕابردوو هێزێكی سەر بە لیوای 61 كە ئەركی پاراستنی ئاسایشی كەركوكی لەسەرشانە، چوونە سەر بارەگای پارتێكی توركمانەكان داوایان لێكردن ئەو دروشمە بسڕنەوە كە لەسەر دیواری بارەگاكەیان نووسیویانە.
لە دروشمەكەدا نووسراوە “كەركوك توركە و هەر بە توركیش دەمێنێتەوە”.
بە پێی زانیارییەكان، بۆ ڕێگرتن لە دروستبوونی گرژی ئەرشەد ساڵحی سەرۆكی بەرەی توركمانی دەستوەردانی كردووە و هێزە عیراقییەكە كشاونەتەوە، بەڵام سوورن لەسەر ئەوەی دەبێت دروشمەكە بسڕنەوە.

بارەگاکە شوێنی گروپێکی توندڕەوی تورکمانەکانە و لە ئاڵاکەیاندا وێنەی گورگەبۆرەکانی تێدایە کە تورکە ڕەگەزپەرستەکان وەك دروشمی خۆیان بەرزی دەکەنەوە، لە نێویشیاندا بزووتنەوەی ڕەگەزپەرستی “مەهەپە” لە تورکیا، کە بەردەوام نکوڵی لە بوونی کورد دەکات و لە ڕابردووشدا داوای کردبوو ئاڵای تورك لەسەر قەندیل هەڵبکرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان