ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

(خەڵك) دوایین زانیاری لەسەر دۆخی پێنجوێن بڵاودەكاتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

قائیمقامی پێنجوێن ڕایدەگەیەنێت، لە هەوڵداین بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دۆخی نەخوازراو لە ناوچەكە.
دوای تووشبوونی ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتیانی پێنجوێن لە ئێستادا ناوچەكە بە ناوچەی گەرم هەژمار دەكرێت و بەپێی زانیارییەكانیش ڕۆژانە تووشبوون بە ڤایرۆسەكە لە ناوچەكە كەمتر دەبێتەوە.

زانا ڕەحمان قائیمقامی پێنجوێن بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی سلێمانی لەسەر دوو ئاست كارمان كردووە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دۆخەكە، بەشێوەیەك ئاستی یەكەم لە سنوورەكان خۆپارێزی بكرێت لە هەردوو دیوی ئێران و هەرێم كە بتوانین خۆمان بپارێزین و ئاستی دووەمیش لەنێو پێنجوێن و دەورووبەری كراوە بە زۆرن زۆرن بۆ ئەوەی زۆرترین پشكنین بكەین بۆ ئەوانەی بەركەوتەن بیاندۆزینەوە.
وتیشی”لەنێو پێنجوێن كۆبوونەوەمان لەگەڵ مامۆستایانی ئایین و پیاو ماقوڵان و ڕۆشنبیران كردووە تاكو بە هەموومانەوە بتوانین دۆخەكە كۆنتڕۆڵ بكەین”.
ئاشكراشیكرد، دەستكێش و دەمامك گرانە و دەست ناكەوێت، بەڵام مامۆستایانی ئایینی سەرجەمیان كۆبوونەوە و خۆیان بڕیاریاندا لەبەر سەلامەتی هاووڵاتیان دەرگای مزگەوتەكانیان داخست و دوێنێش نوێژی هەینی ئەنجام نەدرا.
سەبارەت بە هاتوچۆی هاووڵاتیان بۆ دەرەوەی شارەكە، ناوبراو ڕایگەیاند، هاتوچۆ ئاساییە، بەڵام داوامان لە خەڵك كردووە خۆیان بپارێزن، چونكە هەرچەندە پێنجوێن كەرەنتینە بكرێت، ئەگەر خۆمان نەپارێزین چووینە دەرەوە وەك خۆمان لێدێتەوە.

کوردستان

بوومەلەرزە لە شارێكی كوردستان ڕوویدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.2 پلە بە پێوەری ڕێختەر شاری قەسری شیرینی لە پارێزگای كرماشانی ڕۆژهەڵاتی كوردستانی هەژاند.

بوومەلەرزەكە كاتژمێر 11:40 خوولەك و بە قووڵایی 10 كیلۆمەتر لە ئاستی ڕووی زەوی و دووری 19 كیلۆمەتر لە ناوەندی شاری قەسری شیرین ڕوویدا.

تا ئێستا زانیاری دەربارەی ئەگەری كەوتنەوەی زیانی گیانی یان ماددی لە بوومەلەرزەكە ڕانەگەیەندراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چیای گارە بۆردومان دەكەن

خەڵك – بەشی هەواڵ
بۆردومان و هێرشەكانی توركیا بۆ سەر هەرێمی كوردستان بەردەوامە و ئەمڕۆش چیای گارە بۆردومان كرایەوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چیای گارەیان لە سنووری پارێزگای دهۆك بۆردومان كرد.

توركیا لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردووەوە بە بیانووی بوونی هێزەكانی پەكەكە لەشكركێشییەكی بەرفراوانی لە سنووری هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك دەستپێكردووە و بە پێی ئەو زانیارییانەی توركیا بە فەرمی بڵاویكردوونەتەوە، تا ئێستا ژمارەی بنكە سەربازییەكانی لە هەرێمی كوردستاندا گەیاندووەتە 37 بنكە و بەردەوامیش ناوچە سنوورییەكان بۆردومان دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كۆبوونەوەی شاندی باڵای یەكێتی و یەكگرتوو دەستیپێكرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
شاندی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە سلێمانی كۆبوونەوە.

میدیای فەرمی یەكێتی بڵاویكردەوە كە لە كۆبوونەوەكەدا ” پێشهاته‌ سیاسی و ئابوورییه‌كان” تاووتوێ ده‌كرێن.

پێشتریش لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی لە سەردانێكیدا بۆ لای سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتوو باسیان لە چارەسەركردنی دۆخی سیاسی هەرێم و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كردبوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان