ئێران و عێراق یاداشتنامەیەکی لێکگەیشتنیان واژۆ کرد





سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی و وەزیری نەوتی ئێران، جەواد ئۆجی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵاتیان لە بواری وەبەرھێنانی نەوتدا تاوتوێ کرد.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، محەمەد شیاع سوودانی پێشوازیی کردووە لە وەزیری نەوتی ئێران، جەواد ئۆجی.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە؛ لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆکراوە لەبارەی پتەوترکردنی پەیوەندی و ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان عێراق و ئێران، ھەروەھا بەھێزکردنی تواناکانی ھەردوو وڵات بۆ رووبەرووبوونەوەی ئاڵنگارییە ئابوورییە جیھانییەکان خراوەتە بەرباس.

ئەوەشخراوەتەڕوو؛ کە دوای کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سوودانی یاداشتنامەیەکی لێکگەیشتن لەنێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی نەوتی ئێران واژوو کراوە.

بەپێی ڕاگەیەنراەوەکەی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، یاداشتنامەکە، رێکخستنی شێوەی ھاریکارییەکان بۆ ئەنجامدانی وەبەرھێنان لە کێڵگە نەوتییە ھاوبەشەکاندا لە سنووری نێوان ھەردوو وڵات و ھاریکاریکردن لە دەرھێنانی نەوتی خاو و پاڵاوتن، ھەروەھا ھاریکاریی تەکنولۆجیا لەبواری ئەو غازەی کە لەگەڵ نەوتدا دەرتەپەڕێت لەخۆدەگرێت.

لە چوارچێوەی یاداشتنامەکەدا، ھەروەھا ھاریکارییەکانی نێوان عێراق و ئێران لەبواری پیشەسازی پترۆکیمیایی، راھێنان و پێگەیاندنی کارمەندانی کەرتی نەوت و غازدا پتەوتر دەکرێت.

 

مۆزەخانەی نیشتیمانی بارزانی دەکرێتەوە
پێشت مۆزەخانەی نیشتیمانی بارزانی دەکرێتەوە
ناوی موحەمەد، لە ئەڵمانیا دەبێتە پێشەنگی ناوە باوەکان
دواتر ناوی موحەمەد، لە ئەڵمانیا دەبێتە پێشەنگی ناوە باوەکان
ەیوەندیدار