نرخی دۆلار گڕدەکاتەوە



دوێنێ شەو بەهای دینار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، ئەمڕۆش ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر ١٤٨ هەزار و ٢٥٠ دینارە، بانکی ناوەندیش داواکاری لە هاووڵاتیان هەیە.

بەهای دینار بەردەوامە لە دابەزین، هەفتەیەک ڕۆژانە هەزار دینار لە بەهاکەی لەدەستدەدات، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕدا ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر ١٤٨ هەزار و ٢٥٠ دینارە.

ئەم بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارە، لەکاتێکدایە دوێنێ بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە ٢٠٧ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە.

دابەزینی بەرچاوی بەهای دینار، بانکی ناوەندی عێڕاقی ناچارکرد ئەمشەو لە ڕاگەیاندراوێکدا داوای بەکارهێنانی کارتی ئەلیکترۆنی و ئامێری POS لە کۆمپانیاکان و هاووڵاتیان بکات.

لە سێ خاڵیشدا داواکارییەکانی خستەڕوو

یەکەم، کۆمپانیاکان لە بەشی تۆماری فەرمی کۆمپانیای بازرگانی دابمەزرێنن، تا بە نرخی بانکی ناوەندی دۆلاریان دەستبکەوێت.

دووەم، شوێنی فرۆشتن، مۆڵ و دوکانەکان ڕێگای کارتی ئەلیکترۆنی و POS بەکاربهێنن، هاووڵاتیان بە کارتی ئەلیکترۆنی کاڵەکان و پێداویستییەکانیان بکڕن.

سێیەم، هاووڵاتیان کارتی ئەلیکترۆنی لە ڕێگای کۆمپانیاکانەوە بەدەستبهینن، تا بە ڕێگای ئەلیکترۆنی کاڵانیان بکڕن.

 

 

ناوی موحەمەد، لە ئەڵمانیا دەبێتە پێشەنگی ناوە باوەکان
پێشت ناوی موحەمەد، لە ئەڵمانیا دەبێتە پێشەنگی ناوە باوەکان
مەحمود عوسمان: کەمال کلچدار ئۆغڵو هه‌رچۆنێک بێت باشترە له‌ ئه‌ردۆغان و ئه‌وانی تر
دواتر مەحمود عوسمان: کەمال کلچدار ئۆغڵو هه‌رچۆنێک بێت باشترە له‌ ئه‌ردۆغان و ئه‌وانی تر
ەیوەندیدار