ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ترەمپ: ڤایرۆسی كۆرۆنامان تێپەڕاند و دەگەڕێنەوە سەر كار


خەڵك- بەشی هەواڵ
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی سەركەوتوو بوو لە ڕاگرتنی پەتای كۆرۆنا و ڕزگاركردنی چەندان ملیۆن كەس، ئاماژەی بەو هەوڵانەش كرد كە بۆ گەڕانەوە بۆسەر كار و كردنەوەی ئابوری دەخرێنەگەڕ.

ئەمڕۆ هەینی ترەمپ لە وتارێكیدا ڕایگەیاند:”زۆرێك لەو بڕوایەدابوون ئێمە كاری زۆر لەدەست دەدەین، بەڵام ئەوەی ڕوویدا پێچەوانە بوو، ساڵی داهاتوو بە دڵنیاییەوە لەمساڵ باشتر دەبێت”.

بە وتەی سەرۆكی ئەمریكا:”بەمزوانە هەواڵێكی دلًخۆشكەرمان دەبێت سەبارەت بە ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا، چونكە پێشكەوتنی گەورەمان لەو بارەیەوە تۆماركردووە، تەماشاكەن ئەمڕۆ ڕێكەوتنێكی بازرگانی جیاواز لەگەڵ چیندا دەبینن، بەراورد بە تێڕوانینی ڕابردوومان، لێكگەیشتن لەگەڵ چین شتێكی باشە، بەڵام نازانم ئەوە دێتەدی یان نا”.

ترەمپ دەڵێت:”كۆرۆنا دیارییەكی باش نەبوو لە چینەوە كە لە ئەوروپا و ویلایەتە یەكگرتووەكان بڵاوبۆوە، بەڵام لە چین بڵاونەبۆوە، لەو بڕوایەدام ئێمە 9 ملیۆن كار لەدەستدەدەین، بەڵام لە هەمان كاتدا 3 ملیۆن كاریی باش دەستەبەردەكەین”.

لە كۆتایی قسەكانیدا دۆناڵد ترەمپ وتی:”ئەمریكاییەكان لەئێستادا دەگەڕێنەوە سەر كارەكانیان، و بوژانەوەیەكی خێرا بەدی دەكەین، ئەمریكا تا ئاستێكی گەورە ڤایرۆسی كۆرۆنای تێپەڕاند”.

جیهان

تەندروستی جیهانی: هایدرۆكسی كلۆرۆكوین و لۆپیناڤیر كاریگەرییان نییە لەسەر كۆرۆنا


خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی تاقیكردنەوەكانی چارەسەری مەلاریا و ئایدز بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگیران.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لەراگەیەندراوێكدا بەتەواوەتی تاقیكردنەوەكانی چارەسەری مەلاریا و تەنانەت بەتێكەڵكردنیش لەگەڵ چارەسەری ئایدز كۆتایی پێدەهێنێت.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، هایدرۆكسی كلۆرۆكوین و لۆپیناڤیر كاریگەرییان نییە لەسەر كەمكردنەوەی ژمارەی حاڵەتەكانی گیانلەدەستدان بەكۆرۆنا بۆیە ئەو تاقیكردنەوە كاتیانەی كە لەسەریان ئەنجامدەدران ڕاگیراون.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاشكراشیكردووە، ئەو بڕیارە كاریگەری لەسەر تاقیكردنەوەكانی تر نابێت كە لەسەر ئەو ڤایرۆسە تاقیدەكرێنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

شەمخانی: پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەوڵەكانی سولەیمانی بەرزبنرخێنن


خەڵك – بەشی هەواڵ

سكرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران ڕایدەگەیەنێت: كوشتنی سولەیمانی گەورەترین دیاری ئەمریكا بوو بۆ تیرۆریستان لە ناوچەكەدا.

عەلی شەمخانی سكرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاند: كوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران گەورەترین دیاری ئەمریكا بوو بۆ تیرۆریستان لە ناوچەكەدا.

شەمخانی ئاماژەی بەوەشكرد: قاسم سولەیمانی ڕۆڵێكی گەورەی هەبووە لە ڕووبەروبوونەوەی تیرۆر لە ناوچەكەدا و پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەوڵەكانی ناوبراو بەرزبنرخێنن.

جێی ئاماژەیە، هەفتەی ڕابردوو عەلی ئەلقاسی میهر داواكاری گشتی تاران لیستی ناوی ئەو كەسانەی ڕاگەیاند، كە دەستیان لە كوشتنی سولەیمانیدا هەبووە و ئاشكراشیكرد وڵاتەكەی داوای لە پۆلیسی ئینتەرپول كردووە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەستگیر بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تڕەمپ: 99%ی ئەوانەی تووشی كۆرۆنا بوون، بێمەترسی بووە


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، تا ئێستا 40 ملیۆن پشكنینی كۆرۆنا لە وڵاتەكەی ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 99%ی تووشبووان بەشێوەیەكی بێمەترسی پەتاكەیان گرتووە.

وتیشی”زۆربونی ژمارەی تووشبووانی ئەمریكا پەیوەندی بە زۆربوونی پشكنینەكانی ڤایرۆسەكەوە هەیە”.

دۆناڵد ترەمپ باسی لەوەشكردوە، پێش كۆتاییهاتنی ساڵی 2020 وڵاتەكەی دەتوانێت ڤاكسین یان چارەسەری دژە كۆرۆنا بەرهەم بهێنێت و ستراتیژی وڵاتەكەشیی لە بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا بەشێوەیەكی كارا بەڕێوەدەچێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان