ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

لە عیراق و هەرێمی كوردستان زیاتر لە هەزار كەس تووشی كۆرۆنا بوون


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق 1006حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەعیراقدا ڕادەگەیەنێت و ئاماژە بە گیانلەدەستدانی 14 كەسیش دەكات بەهۆی ڤایرۆسەكەوە.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ هەینی لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 1006 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ لە تێكڕای پارێزگەكانی عیراقدا تۆماركران و 15 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیانلەدەستداوە”.

بەپێی ئامارەكان”بەغدا زۆرترین ژمارەی تووشبوانی تۆماركردووە و زۆربەی حاڵەتەكانیش لە بەری ڕەسافە بوون كە تەنیا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 233 حاڵەتی تۆماركردووە”.

لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە،” تۆماركردنی حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا بەسەر زۆرێك لە پارێزگەكاندا دابەشبوون كە بەمشێوەیەن: بەغدا، ڕەسافە: 274 حاڵەت، مەدینە توب: 115 حاڵەت، بەغدا كەرخ: 139 حاڵەت،، بەسرە: 96 حاڵەت، نەجەف: 21 حاڵەت، سلێمانی: 87 حاڵەت، هەولێر: 12 حاڵەت، كەركوك: 28 حاڵەت، كەربەلا: 31 حاڵەت، واست: 42 حاڵەت، دیالە: 3 حاڵەت، بابل: 48 حاڵەت، میسان: 11 حاڵەت، دیوانیە: 24 حاڵەت، زیقار: 50 حاڵەت، موسەننا: 13 حاڵەت، نەینەوا: 1 حاڵەت، سەڵاحەدین: 5 حاڵەت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا وەزارەتی تەندروستی عیراق، ئاماژەی بە تۆماركردنی 235 حاڵەتی چاكبوونەوەش كراوە كە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا نەخۆشخانەكانیان بەجێهێشتووە و گەڕونەتەوە ماڵەكانیان.

وەزارەتی تەندروستی عیراق دەڵێت”كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا گەیشتۆتە 9848 كەس و لەو ژمارەیەش 285 كەس گیانیانلەدەستداوە و 4573 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، ئەوانەش كە تائێستا لە نەخۆشخانەن و چارەسەرییان بۆ دەكرێت 4988 كەسن كە 63 حاڵەتیان باری تەندروستییان ناجێگیرە”.

عێراق

بەوێنە؛ بەرپرسێكی ئەمنی لە كەركوك بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەرپرسێكی ئەمنی لە شاری كەركوك بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

بەپێی هەواڵی میدیا عیراقییەكان، ئەمڕۆ یەك شەممە، عەقید معمر عوبەیدی، بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەدێی ڕەشاد لە باشووری شاری كەركوك بەهۆی تووشبووونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە فەرمانگەی تەندروستی كەركوك ڕایگەیاند، كە ئەمڕۆ 41 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 4 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عیراق دەربارەی گەشتەكان ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عیراق ئاشكرای دەكات، هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ ڕێكخستنی گەشتە ئاسمانییەكان بۆ گەشتیارانی بەرەگەز عیراقی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات.

دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دەیانەوێت بۆ رای گشتیی رایبگەیەنن، بەتایبەتی گەشتیارانی بەرەگەز عیراقیی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، كە هەوڵی تەواومان خستۆتەگەڕ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لەپێناو پێشكەشكردنی تەواوی ئاسانكارییە پێویستەكان بەمەبەستی ڕێخۆشكردن بۆ ئەنجامدانی گەشتەكانیان.

ئاماژەی بەوەشكردوە، بڕیاری كۆتایی تایبەت هەڵپەساردن و درێژكردنەوەی ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان هەتا 15ی ئەم مانگە، بێجگە لە گەشتە تایبەتەكان بۆ گەڕاندنەوەی عیراقییەكان و ئەو هاووڵاتیانەی گەشتكردنیان پەسەندكراوە بۆ ئەو وڵاتانەی خاوەنی رەگەزنامەی دووەمن تێیدا، لەسەر بڕیاری لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتیمانی بووە.

جەختیشدەكاتەوە، پابەنددەبن بە تەواوی بڕیارەكانی لایەن و دەسەڵاتدارە باڵاكانی عیراق سەر بە ئەنجوومەنی وەزیران و لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتیمانی، هەتا گەیشتن بە هەر رێكارێكی نوێی تایبەت بە جموجوڵی ئاسمانی لە وڵاتەكەدا و گەڕانەوەی بۆ دۆخی ئاسایی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لە نەجەف 81 كەس چاكبوونەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی نەجەف ئاشكرای دەكات، كە 81 كەس چاكبوونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی نەجەف لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 81 كەس دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و مانەوەیان لە نەخۆشخانە چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو نەخۆشانە چارەسەری تەواویان لە نەخۆشخانە وەرگرتووە و دوای ئەوەی دەركەوتووە پشكنینەكانیان پاك بوون و ڕەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە.

بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عیراق تا ئێستا 60 هەزار و 479 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون و 33 هەزار و 17 كەس چاكبوونەوە و 306 كەسیش مردوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان