ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ڕێزان شێخ دلێر: پێویستە هەرێم پەلە بكات لە ئەنجامدانی ڕێككەوتن لەگەڵ ناوەند

خەڵك – بەشی هەواڵ

نوێنەرێكی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داواكارە، هەرێم بە زووترین كات ڕێككەوتن لەگەڵ بەغدا بكات لەبارەی پرسە داراییەكان و هەروەها بەپێویستیشی دەزانێت هەرێم ئەمساڵ واقعیانە مامەڵەبكات لەگەڵ قەیرانی دارایی وڵاتدا.

ڕێزان شێخ دلێر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیڕق لە فڕاكسیۆنی یەكێتی ڕایگەیاند” پێویستە حكومەتی هەرێم پێش ئامادەكردنی پڕۆژە یاسایی بودجەی دارایی ئەمساڵ ڕێككەوتن لەگەڵ بەغدا بكات لە بارەی هەموو كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوانیان”.

ڕێزان شێخ دلێر ئاماژە بەوەشدەدات:” پێویستی هەرێمی كوردستان جیاواز لەساڵانی ڕابردوو مامەڵەبكات، چونكە بارودۆخی دارایی لە تەواوی وڵات ڕوو لە قەیرانە و بەتایبەت هەرێمی كوردستان كە قەرزێكی زۆری لەسەرە و پێویستە هەرێم لە ڕێككەوتنی لەگەڵ بەغدا واقعیانە مامەڵە بكات نەوت و داهاتەكانی تری ڕادەستی بەغدا بكات بۆ ئەوەی بەشێكی دیاریكراو وەك پێشتر كە 17% بوو بۆ كوردستان دابنرێت”.

ئەو نوێنەرەی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەوەشی خستەڕوو:” كێشەی هەرێم تەنها مووچەی فەرمانبەران نییە بەڵكو بودجەی پێشمەرگە و وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پارێزگاكان و خەرجییەكانی ترە، بۆیە پێویستە وەفدی هەرێم لەلایەن كەسی بڕیاردەر وەك سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی سەرۆكایەتی بكرێت لە كۆبوونەوەكانی داهاتووی لەگەڵ بەغدا بۆ ئەوەی پەلە بكات لەئەنجامدانی ڕێككەوتن و ڕزگاركردنی دۆخی هەرێم لە قەیرانی دارایی چاوەڕوانكراو”.

کوردستان

راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق گەیشتە هەولێر

خەڵك- بەشی هەواڵ

راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق قاسم ئەعرەجی گەیشتە هەولێر بە سەرۆكایەتی شاندێكی ئەمنی.

سەرچاوەیەك بۆ الاخباریە وتی: ئەعرەجی لەگەڵ شاندێكی ئەمنی گەیشتووەتە هەولێر.

ناوبراو لەگەڵ بەرپرسە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستاندا كۆدەبێتەوە.

زانیاری زیاتر لەبارەی سەردانەكە بڵاونەكراوەتەوە، بەڵام هاوكاتە لەگەڵ هەڕەشە و هۆشدارییەكانی ئەمریكا بۆ عێراق لەسەر هێرشكردنەسەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لەلایەن ملیشیا چەكدارەكانەوە.

هاوكات نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئامادەیی هاوكاری و پشتیوانی بۆ دابینكردنی سەقامگیری و ئاسایش لە عێراق نیشانداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پشتیوانی لە خۆپیشاندانی مامۆستایان دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ كردنەوەی دەرگای خوێندنگەكان لە سنووری پارێزگای سلێمانی، هەوڵدەدەن خۆیان لەگەڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕابهێنن و بیكەنە بەشێك لە ژیانیان.

ئەمڕۆ یەك شەممە 27-9-2020 دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی و لە یەكێك لە خوێندنگەكانی سلێمانی دەستپێكردنی پڕۆسەی خوێندنی ساڵی 2020- 2021ی بۆ خوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەیی و قۆناغەكانی یەك و دووی بنەڕەتی ڕاگەیاند.

ناوبراو ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ دەستدەكرێتەوە بە پڕۆسەی نوێی خوێندن بۆ خوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەیی و یەك و دوو بنەڕەتی و 10ی 10ش قۆناغەكانی تر دەستپێدەكەنەوە كە ماوەی 14 ڕۆژ بەردەستە، ئەگەر سەركەوتوو بن دەتوانن قۆناغەكانی تریش بهێننەوە بۆ ناو خوێندنگەكان.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، دەبێت ڤایرۆسی كۆرۆنا بكەین بە بەشێك لە ژیانمان و ژیان ئاسایی بكەینەوە، كارو كەسابەت باش بێت، ڕەوشی ئابووری وڵات باش بێت ئاشتەوایی بەدوادادێت.

بەڕوەبەری پەروەردە پشتیوانی خۆشی بۆ ئەو مامۆستایانە دەربڕی كە ئەمرشۆ خۆپیشاندان دەكەن و وتیشی”هەوڵ دەدەین هەموو مافەكانتان بۆ جێبەجێ بكرێت و ئێمەش بەشێكین لە ئێوە، چونكە پاشەكەوت و لێبڕین ئێمەشی گرتووەتەوە”..

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە دەشتی هەولێر زەنگی خوێندنی ئەمساڵ لێدرا

خەڵك-ئارام سەردار

 

ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٧ی ئەیلولی ٢٠٢٠ لەژێر چاودێری قایمقامی دەشتی هەولێر و بەڕێوەبەری پەروەردەی دەشتی هەولێر و چالاكی قوتابخانەكانی دەشتی هەولێر زەنگی نوێی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ لێدرا و بەفەڕمی پۆلی ١٢ی ئامادەیی چوونە پۆلەكانی خوێندن.
مامۆستا عومەر وەلی، بەڕێوەبەری پەروەردەی دەشتی هەولێر بەوەكالەت لەبارەی كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان ڕایگەیاند، ساڵی ڕابردوو ساڵێكی پڕناخۆشی بوو بەهۆی كۆڕۆناوە، بەڵام سەڕەڕای ئەو پەتایە وەك پەروەرد كۆڵمان نەدا تاوەكو خوێندن بەردەوام بێت و پیرۆزبایی دەستپێكی ساڵی نوێش لە خوێندكاران و مامۆستایان دەكەن.

دەشڵێت، ساڵانە ژمارەیەكی باشی خوێندكاران بەنمرەی باش دەردەچن بۆ خزمەتی وڵات، مامۆستایانیش سەڕەڕای نەبوونی كۆڵیان نەداوە و بەردەوام بوون، مێژووش ئەوەی سەلماندوە كە خزمەتی نیشتیمانیان كردوە، سوپاسی بەردەوامی مامۆستایان دەكەین.

ئەوەشی خستەڕوو، قەیرانی دارایی كاریگەری لەسەر هەموو جیهان كردووە، بەڵام مامۆستایان بەردەوام بوون لەخزمەت بۆ دابینكردنی دواڕۆژێكی گەش بۆ نەوەی داهاتوو و چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكان داواشی لەخوێندكاران كرد پێویستە ڕێنماییەكانی وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی جێبەجێ بكەن و بەدەمامك و دەستكێش دەوام بكەن، لەبەرنامەشدایە بتوانین هەموو قۆناغەكان دەست بەخوێندن بكەنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان