ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

فڕاكسیۆنی بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان: دەبێت چاكسازی ڕاستەقینە بكرێت


خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی فڕاكسیۆنی بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایدەگەیەنێت: بە پێویستی دەزانین حكومەتی ھەرێمی كوردستان ھاوتەریب لەگەڵ جێبەجێكردنی یاسای چاكسازیدا، چاكسازی لە داھاتی نەوت و خاڵە گومركێكاندا بكات كە فراكسوێنەكەمان ئەوە بە چاكسازی راستەقینە و چارەسەری بنەڕەتی قەیرانەكانی ئێستای هەرێم دەزانێت.

هیمداد سەباح بیلال سەرۆكی فڕاكسیۆنی بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان دەشڵێت: ئێمە وەك فڕاكسیۆنێكی پەرلەمانی داوا دەكەین حكومەت مووچە لەكاتی خۆیدا دابەشبكات و ئەو داهاتەش كە دەگەڕێتەوە بۆ حكومەت لەئەنجامی جێبەجێكردنی پڕۆژە یاساكە تەرخان بكرێت بۆ گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچەی ساڵانی ڕابردووی مووچەخۆران و خانەنشینان و مامۆستایان.

سەرۆكی فڕاكسیۆنی بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەشدەدات:”پێویستە ئەولەویەتی حكومەت خستنە بواری جێبەجێكردنی ناوەڕۆكی پڕۆژە یاسای چاكسازی بێت، ئێمەش چاودێری چۆنیەتی جێبەجێركردنی پڕۆژە یاساكە دەكەین و بۆ داهاتووش دەبێت چاكسازی ڕاستەقینە بكرێت”.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەبێت چاكسازی ڕاستەقینە بكرێت

لەئێستادا هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان لەدۆخێكی ئابووری خراپدا دەژین، كاسبكاران بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆی سەرتاسەری لەپێناو خۆپارێزی هاوڵاتیان لە ڤایرۆسی كۆڕۆنا بێكارماون، وە نەهاتنی بەشە بودجەی هەرێم لە بەغدا و دابەزینی نرخی نەوت و كەمبوونەوەی داهاتی ناوخۆی هەرێم بوونەتە هۆی دواكەوتنی مووچە، ئەوەش بۆتە بارگرانی و خراپبوونی دۆخی ‌ئابووری خەڵكی ھەرێمەكەمان و ژیانیان قورس بووە.

بە پێویستی دەزانین حكومەتی ھەرێمی كوردستان ھاوتەریب لەگەڵ جێبەجێكردنی یاسای چاكسازیدا، چاكسازی لە داھاتی نەوت و خاڵە گومركێكاندا بكات كە فراكسوێنەكەمان ئەوە بە چاكسازی راستەقینە و چارەسەری بنەڕەتی قەیرانەكانی ئێستای هەرێم دەزانێت، چونكە ئەم پرۆژە یاسای چاكسازیەی كە ئێمە دەنگمان پێیداوە خالی ئیجابی تێدایە لەگەڵ بوونی كەموكوڕی زۆریش، بەڵام بۆ قۆناغی ئێستای هەرێم، بەكارێكی باشی دەزانین، وە بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ ئەوە نین دەست بۆ مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایان و ئەوانەی مووچەكانیان كەمە ببردرێت.

هەورەها ئێمە وەك فراكسیۆنێكی پەرلەمانی داوا دەكەین حكومەت مووچە لەكاتی خۆیدا دابەشبكات و ئەو داهاتەش كە دەگەڕێتەوە بۆ حكومەت لەئەنجامی جێبەجێكردنی پڕۆژە یاساكە تەرخان بكرێت بۆ گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچەی ساڵانی رابردووی مووچەخۆران و خانەنشینان و مامۆستایان.

بۆیە لەئێستادا پێویستە ئەولەویەتی حكوومەت خستنە بواری جێبەجێكردنی ناوەڕۆكی پڕۆژە یاسای چاكسازی بێت، ئێمەش چاودێری چۆنیەتی جێبەجێركردنی پڕۆژە یاساكە دەكەین و بۆ داهاتووش دەبێت چاكسازی راستەقینە بكرێت.

هیمداد صباح بلال
سەرۆكی فراكسیۆنی بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان
هەولێر
4ی 6ی 2020

کوردستان

لە سبەینێوە كێشەی بێ ئاوی زۆر شوێنی سلێمانی چارەسەر دەبێت
پارێزگاری سلێمانی: بەشێكی گرنگی وێستگەی ئاوی سەرچنار خرایەوەگەڕ


خەڵك – بەشی هەواڵ

پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: دوای تەرخانكردنی بودجەی فریاگوزاری لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی داراییەوە بەشێكی گرنگی وێستگەی ئاوی سەرچنار خرایەوەگەڕ.

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نووسیویەتی:” بەسوپاسەوە؛ بەهیممەتی مەردانەی بەڕێوەبەر و ئەندازیار و تەكنیكار و كارمەندانی دڵسۆزو خۆنەویستی بەڕێوەبەرێتیی ئاوی سلێمانی و وێستگەی ئاوی سەرچنار،‎ دوای جیاكردنەوە و ڕاگرتنی ئەو بەشانەی زیانیان بەركەوتووە دەست بە چاكردنەوەی بۆری سەرەكیی گواستنەوە و دابەشكردنی ئاوی سلێمانی كرا.

پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە:” بەشێوەیەكی كاتیی و بۆ ئەوەی هاووڵاتیان بێئاونەبن بۆ ماوەیەكی درێژ، جوامێرانە بەشێكی گرنگیی وێستگەكەیان خستەوەگەڕ و لە سبەینێوە كێشەی زۆر شوێنی سلێمانی چارەسەر دەبێت و دوای تەرخانكردنی بودجەی فریاگوزاریش لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی داراییەوە كەلەلایەن پارێزگاری سلێمانییەوە داواكراوە، هەوڵی چارەسەركردنی تەواوی شكان و خستنەوەگەڕی وێستگە و هێڵەكان دەدرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

داوای لێبوردن و پێدانی مۆڵەتی درێژخایەن بۆ زیندانیان دەكرێت


خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕێكخراوێك داوا لە سەرۆكایەتییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات، بۆ ڕێگریكردن لە ڕوودانی كارەسات لە زیندانەكان بەهۆی زۆربوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیار لە لێبوردن و مۆڵەتی درێژخایەن بۆ زیندانیان بدرێت.

ڕێكخراوی دیداری ئاشتی بۆ مافی مرۆڤ لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایدەگەیەنێت: ڕۆژانە چاودێری ڕەوشی زیندانیانمان كردووە بەداخەوە ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە ناو زیندانیان بڵابووەتەوە مەترسی و دڵەڕاوكێ خستووەتە نێو زیندانیان و كەسوكارەكانیان بۆیە داواكارین لێتان كاری ئەم لیژنەیەی لە لایەن سەرۆكی حكومەتە پێكھات بۆ لێبوردنی تایبەت بە زیندانیان خێرا بكرێت و ھەرچی زووە بخرێتە بواری جێبەجێكردن و یاسایی تایبەتیش بە بەكارھێنەرانی ماددەی ھۆشبەر بخرێتە بواری جێبەجێكردن بۆ ھەرجی زووە ڕێگری كردن لە كارەسات لە زیندانەكان بەھۆی زۆربوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

بۆ بەڕێزان

-سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان

-سەرۆكایەتی پەرلەمانی ھەرێمی كوردستان

-سەرۆكایەتی حكومەتی ھەرێمی كوردستان

-سەرۆكایەتی مافی مرۆڤی ھەرێمی كوردستان

-سەرۆكایەتی داواكاری گشتی ھەرێمی كوردستان

-سەرۆكایەتی ئەنجومەنی دادوەری ھەرێمی كوردستان

بابەت-لێبوردن و مۆڵەتی درێژخایەن بۆ زیندانیان

پاش ئەوەی وەكو ڕێكخراوی دیداری ئاشتی بۆ مافی مرۆڤ ڕۆژانە چاودێری ڕەوشی زیندنیانمان كردووە بەداخەوە ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە ناو زیندانیان بڵابۆتەوە مەترسی و دڵەڕاوكێ خستۆتە نێو زیندانیان و كەسوكارەكانیان بۆیە داواكارین لێتان كاری ئەم لێژنەیەی لە لایەن سەرۆكی حكومەتە پێكھات بۆ لێبوردنی تایبەت بە زیندانیان خێرا بكرێت و ھەرچی زووە بخرێتە بواری جێبەجێكردن و یاسایی تایبەتیش بە بەكارھێنەرانی مادەی ھۆشبەر بخرێتە بواری جێبەجێكردن بۆ ھەرجی زووە ڕێگری كردن لە كارەسات لە زیندانەكان بەھۆی زۆربوونی ڤایرسی كۆڕۆنا.

 

لەگەڵ ڕێزمان…

ڕێكخراوی دیداری ئاشتی بۆ مافی مرۆڤ

٠٧٥٠٧٢١٧٨٠٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەیدسادق.. تووشبوویەكی تری كۆرۆنا گیانی لەدەستدا


خەڵك – بەشی هەواڵ

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی سەیدسادق ڕایگەیاند: توشبوویەكی تر بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

تەها ئەحمەد لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی سەیدسادق بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند: ئەو تووشبووەی گیانی لەدەستداوە پیاوێكی تەمەن 40 ساڵە و دانیشتووی شارۆچكەی سەیدسادقە و پاش چەند ڕۆژێك داخڵ بوون و خەواندنی لە نەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا.

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی سەیدسادق ئەوەشیخستەڕوو: ئەمە دەیەمین حاڵەتی گیان لەدەستدانە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنووری شارۆچكەكەیاندا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان