ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

7 توشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە گەرمیان تۆماركرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، حەوت تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە ئیدارەی گەرمیان دەستنیشانكرا.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ پێنج شەممە 4-6-2020 حەوت تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە ئیدارەی گەرمیان دەستنیشانكران، كە سێ ژن و سێ پیاو و كچێكی تەمەن 18 ساڵی تێدایە و بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون.

دەرەنجامی نوێ …
لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، حەفت تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانكران، سێ ئافرەت تەمەن ٤٤ و ٣٨ و ٢٠ ساڵ و سێ پیاو تەمەن ٣٥ و ٣٠ و ٣٠ ساڵ و كچێكی گەنج تەمەن ١٨ ساڵ، ھەموویان بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون.
دوو تووشبوو دانیشتووی گەڕەكی بنگرد لە قەزای كەلار.
سێ تووشبوو دانیشتووی گەڕەكی شەھیدان قەزای كەلار.
دوو تووشبوو دانیشتووی گەڕەكی گوڵەجۆ قەزای كفری.
وەزارەتی تەندروستی
٤ حوزەیران ٢٠٢٠

کوردستان

تەقینەوەیەك لە كەركوك ڕویدا

 

خەڵك- بەشی هەواڵ

تەقینەوەیەك لە كەركوك ڕویدا و سەرچاوەیەكی ئەمنیش دەڵێت، ڕووداوەكە جگە لە زیانی ماددی، قوربانی لێنەكەوتۆتەوە.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی لە شاری كەركوك ڕایگەیاند”تەقیتەوەیەك لە ناوەڕاستی شاری كەركوك و لە نزیك كۆلێژی یاساوە ڕویدا”.

بەوتەی سەرچاوەكە”تەقینەوەكە بەهۆی كەوتنەخوارەوەی گوللـەیەكی هاوەنەوە بووە لە نزیك كۆلێژی یاسا لە ناوەڕاستی كەركوك”، ڕەتیشكردەوە جگە لە زیانی ماددەی، ڕووداوەكە هیچ قوربانییەكی لێكەوتبێتەوە.

پێشتر سەرچاوەكان لە شاری كەركوك، ئاماژەیان بە تەقینەوەیەك كرد لە نزیك كۆلێژی یاسا لە شارەكە، بەبێ‌ ئەوەی زانیاریی لەبارەی سروشتی تەقینەوەكەوە بخەنەڕوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پەیوەندی بە كۆرۆناوە هەیە
هەولێر، پزیشكێكی پسپۆڕ داوایەك لە هاووڵاتیان دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
پزیشكێكی پسپۆڕی هەناو لە پارێزگەی هەولێر، داوا لە هاووڵاتیان دەكات، ڕەچاوی دەركەوتنی نیشانەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بكەن و نكوڵی لە بوونی نەخۆشییەكە نەكەن و سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكەن، هۆشداریش دەدات لەوەی نەخۆش لەخۆیەوە چارەسەر بكاربهێنێت.

بەپێی نوسراوێك كە لە پەیجی لقی هەولێری سەندیکای پزیشکان و لەلایەن (د. زانا دزەیی) پسپۆڕی هەناو بڵاوكراوەتەوە:”وەک پزیشکێک کە لە نزیکەوە ئاگاداری بارودۆخی نەخۆشەکانی تووشبوو بە ڤایرەسی کۆڕۆنا و نەخۆشیی کۆڤید_١٩م، زۆربەی ئەو حاڵەتانەی کە بەداخەوە بوونەتە ھۆی مردن بە تایبەت لە گەنجەکان، تا ڕاددەیەکی زۆر پەیوەندی بەوە ھەیە کە کەسی تووشبوو درەنگ چووەتە لای پزیشک یان درەنگ لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و لە سەرەتاوە نکۆڵێ لە نەخۆشییەکە کردووە و بە بێ گەڕانەوە بۆ پزیشکی پسپۆڕ و ڕاوێژکار، لە خۆیەوە عیلاجی بەکارھێناوە و تا گەیشتۆتە قۆناغێکی مەترسییداری نەخۆشییەکەو بەداخەوە کار لەکار ترازاوە و نەتواندراوە ھیچی بۆ بکرێت”.

هەر لە نویسنەكەدا هاتووە:”بۆیە ھەرکاتێ زانیت حاڵەتەکەت قورسە بەتایبەت ئەگەر ھەناسەتەنگیی و سنگ ئێشەی تووند و تێکچوونی بیر و ھزر و شین بوونەوەی پەنجە و لێوەکانت لەگەڵ بوو، یان تایەکی زۆر کە بە دەرمان دانەبەزێت، یان ئەوانەی تەمەنیان لە سەرووی شەست ساڵە، ئەوانەی قەڵەون و نەخۆشیی درێژخایەنی وەک دڵ و شەکرە و نەخۆشیی سیی و ھەناسە و سست بوونی گورچیلە و شێرپەنجەیان ھەیە، پێویستە بە زووتریین کات سەردانی نەخۆشخانە یان پزیشکی پسپۆڕ بکەن بۆ ئەوەی لە مەترسیی بەدووربن”.

ئەو پزیشكە لە كۆتایی نوسینەكەدا، تكای وایە هەموو لایەك ڕەچاوی ئەو خاڵانە بكەن، تا خودا هەموو لایەك بپارێزێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كەلار؛مەزادی رۆژی هەینی دەكرێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

قایمقامیەتی شارۆچكەی كەلار ڕایدەگەیەنێت ، بە مەرجی پابەندبوونی كاسبكاران و هاووڵاتیان بە ڕێنماییە تەندروستییەكان سبەی مەزادی رۆژی هەینی دەكرێتەوە.

قایمقامیەتی شارۆچكەی كەلار لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕاگەیاندووە، لە چوارچێوەی بڕیارەكانی ژووری ئۆپراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان لە بەرواری 11ی تەمموز خاڵی (٢) تایبەت بە كردنەوەی سەرجەم شوێنكارەكان، كە بڕیارە هەندێك لە شوێنە داخراوەكان بكرێنەوە.

ڕاشیگەیاندووە، بە پێی ئەو دەسەڵاتانەی بە قایمقامەكانی سنووری ئیدارەی گەرمیان دراوە، بەبڕیاری قایمقامی كەلار سبەی مەزادی ڕۆژی هەینی دەكرێتەوە، بە مەرجی پابەندبوونی كاسبكاران و هاووڵاتیان بە رێنماییە تەندروستیەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان