ئاسایش 3 بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەكات



دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی (سێ) بازرگانی ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت.

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاماژەی بەوەكردووە، لەئەنجامی كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون بۆ بەرەنگاربوونەوە و دەستگیركردنی بازرگانان و بەكارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر، لەپێناو ئارامی كوردستان و ڕێگریكردن لە بڵاوبونەوەی هەر جۆرە ماددەیەكی هۆشبەر، كە زیان بە كۆمەڵگا و ئابوری وڵاتەكەمان دەگەیەنێت، پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی 3 بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیر كرد.

ڕاشیگەیاندووە، هێزەكانیان لە دوو هەڵمەتی جیاوازدا لە ڕێكەوتی ( ٣/٥ و ٧/٥ _ ٢٠٢٣ ) لە هەردوو شاری سلێمانی و كفری توانیان ( ٣ ) تۆمەتباری بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربكەن بە ناوەكان:
( ش ، ع ، م ) لەدایكبووی ساڵی ١٩٩٨ دانیشتوی سلێمانی
( أ ، ع ، ع ) لەدایكبووی ساڵی ١٩٩٤ دانیشتوی سلێمانی
( ح ، ك ، أ ) لەدایكبووی ساڵی ١٩٨٦ دانیشتوی كفری

ئاماژەی بەوەشكردووە، تۆمەتباران بەپێی ماددەكانی ( ٢٦ ) و ( ٣٠ ) لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە ئەقڵیەكان ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە كەیسەكەیان بەردەوامە .

لیستی مووچەی هەرێم ناڕەزایی لێ‌ كەوتەوە
پێت لیستی مووچەی هەرێم ناڕەزایی لێ‌ كەوتەوە
ئایا دەزانی تووی سپی و تووی ڕەش سوودەکانیان جیاوازە؟
دوات ئایا دەزانی تووی سپی و تووی ڕەش سوودەکانیان جیاوازە؟
پەیوەندیدار