لیستی مووچەی هەرێم ناڕەزایی لێ‌ كەوتەوە



وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی 4ی ڕاگەیاند، كە سەرەڕای هاتنی 400 ملیار دینار لە بەغداوە و بوونی داهاتی ناوخۆ، بەڵام بە 18 ڕۆژ مووچە دابەش دەكات و ئەوەش ناڕەزایی فەرمانبەران و مامۆستایان و خانەنیشنانی لێ‌ كەوتەوە.

دوێنێ‌ سێ‌ شەممە 400 ملیارەكەی عێراق گەیشتە هەرێم و ئەمڕۆش وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی ڕاگەیاند، كە لە یەك شەممە 14ی مانگەوە دەستپێدەكات و تا كۆتایی مانگ دەخایەنێت.

ئەو لیستی مووچەیە ناڕەزایی فراوانی فەرمانبەران و مووچەخۆران لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لێ‌ كەوتۆتەوە و لای خۆیەوە مامۆستا سادق هەڵەدنی نووسیویەتی، “ئەم حکومەتە هەمیشە لەهەوڵی ئازاردانی هاووڵاتیەکانیەتی، چێژ دەبینێ لەو ئازاردانە دەروونیە”.

لای خۆشیەوە، كاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ڕایگەیاندووە، لە پرۆژە یاسای بەدجەی گشتی عێراق، كە بەبەردەوامی لیژنەی دارایی پەرلەمان ئیش دەكات تا دوا نوسخەی ئامادەی بكات بۆ دەنگدان لەم مانگەدا، ئەولەیەت بۆ مووچە دەبێت.

وتیشی، “سەیرە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم لیستی مووچەی مانگی نیسانی بڵاوكردۆتەوە، كە دابەشكردنەكەی مانگێكی پێدەچێت، كە ئەمە ڕەنگە هاوشێوەی نەبێیت لەدنیادا، لەكاتێكدا حكومەتی عێراق ٤٠٠ ملیارەكەی ناردووە”.

دەشڵێت: “باشتر وایە وەزارەتی دارایی ئەو لیستە بكشێتەوە، چیتر قووتی خەڵك و مووچە نەبێتە مایەی گاڵتەجاڕی سۆشیالمیدیا”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەرپرسانی هەرێم ڕایانگەیاندووە، كە بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتەوە داهاتیان نییە و تەنها داهاتی ناوخۆ لەبەردەستە، كە نزیكەی 100 ملیار دینار و لەگەڵ 400 ملیارەكەی عێراق بەشی تەواوی مووچە ناكات.

دۆلار گەیشتەوە بەرزترین نرخ
پێت دۆلار گەیشتەوە بەرزترین نرخ
ئاسایش 3 بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەكات
دوات ئاسایش 3 بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەكات
پەیوەندیدار