ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

دەیان كەسیش گیانیانلەدەستدا
سعودیە، 1975 حاڵەتی توشبوونى نوێ بە كۆرۆنا تۆماركران


 

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی سعودیە، تۆماركردنی 32 حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا ڕادەگەیەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆپێنج شەممە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی سعودیەوە بڵاوكرایەوە”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابروودا 32 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و 1975 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ تۆماركران”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”لە دوای تۆماركردنی 32 حاڵەتی نوێی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو، كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی بەهۆی ڤایرۆسەكەوە لە سعودیە گیانیانلەدەستداوە بۆ 611 حاڵەت بەرزبۆوە”.

سعودیە لە ئێستادا لە پێش هەموو وڵاتانی عەرەبییەوەیە لەڕووی تۆماركردنی زۆرترین حاڵەتی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، زۆربەی حاڵەتەكانیش لە شارەكانی مەككەی پیرۆز و مەدینەی منەوەرە و ڕیاز و دەمام و جدە تۆماركراون.

جیهان

تەندروستی جیهانی: هایدرۆكسی كلۆرۆكوین و لۆپیناڤیر كاریگەرییان نییە لەسەر كۆرۆنا


خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی تاقیكردنەوەكانی چارەسەری مەلاریا و ئایدز بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگیران.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لەراگەیەندراوێكدا بەتەواوەتی تاقیكردنەوەكانی چارەسەری مەلاریا و تەنانەت بەتێكەڵكردنیش لەگەڵ چارەسەری ئایدز كۆتایی پێدەهێنێت.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، هایدرۆكسی كلۆرۆكوین و لۆپیناڤیر كاریگەرییان نییە لەسەر كەمكردنەوەی ژمارەی حاڵەتەكانی گیانلەدەستدان بەكۆرۆنا بۆیە ئەو تاقیكردنەوە كاتیانەی كە لەسەریان ئەنجامدەدران ڕاگیراون.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاشكراشیكردووە، ئەو بڕیارە كاریگەری لەسەر تاقیكردنەوەكانی تر نابێت كە لەسەر ئەو ڤایرۆسە تاقیدەكرێنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

شەمخانی: پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەوڵەكانی سولەیمانی بەرزبنرخێنن


خەڵك – بەشی هەواڵ

سكرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران ڕایدەگەیەنێت: كوشتنی سولەیمانی گەورەترین دیاری ئەمریكا بوو بۆ تیرۆریستان لە ناوچەكەدا.

عەلی شەمخانی سكرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاند: كوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران گەورەترین دیاری ئەمریكا بوو بۆ تیرۆریستان لە ناوچەكەدا.

شەمخانی ئاماژەی بەوەشكرد: قاسم سولەیمانی ڕۆڵێكی گەورەی هەبووە لە ڕووبەروبوونەوەی تیرۆر لە ناوچەكەدا و پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەوڵەكانی ناوبراو بەرزبنرخێنن.

جێی ئاماژەیە، هەفتەی ڕابردوو عەلی ئەلقاسی میهر داواكاری گشتی تاران لیستی ناوی ئەو كەسانەی ڕاگەیاند، كە دەستیان لە كوشتنی سولەیمانیدا هەبووە و ئاشكراشیكرد وڵاتەكەی داوای لە پۆلیسی ئینتەرپول كردووە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەستگیر بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تڕەمپ: 99%ی ئەوانەی تووشی كۆرۆنا بوون، بێمەترسی بووە


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، تا ئێستا 40 ملیۆن پشكنینی كۆرۆنا لە وڵاتەكەی ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 99%ی تووشبووان بەشێوەیەكی بێمەترسی پەتاكەیان گرتووە.

وتیشی”زۆربونی ژمارەی تووشبووانی ئەمریكا پەیوەندی بە زۆربوونی پشكنینەكانی ڤایرۆسەكەوە هەیە”.

دۆناڵد ترەمپ باسی لەوەشكردوە، پێش كۆتاییهاتنی ساڵی 2020 وڵاتەكەی دەتوانێت ڤاكسین یان چارەسەری دژە كۆرۆنا بەرهەم بهێنێت و ستراتیژی وڵاتەكەشیی لە بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا بەشێوەیەكی كارا بەڕێوەدەچێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان