ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

تەندروستی هەرێم: 48 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی دەستنیشان كران


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، 48 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكران.

تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە: تووشبووەكان بیست و سێ پیاو و بیست و سێ ئافرەت و دوو منداڵن. هەشت لە تووشبووان بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون، چل تووشبوو نیشانەی نەخۆشییەكەیان ھەیە.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، چل و هەشت تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكران، بیست و سێ پیاو و بیست و سێ ئافرەت و دوو منداڵ. هەشت لە تووشبووان بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون، چل تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەكەیان ھەیە.

یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی بازیان.
یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی عەربەت.
یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای سیدصادق.
یەك دانیشتووی شاری كەركوك.
چل و چوار تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.

وەزارەتی تەندروستی
3ی حوزەیران ٢٠٢٠

کوردستان

لە سبەینێوە كێشەی بێ ئاوی زۆر شوێنی سلێمانی چارەسەر دەبێت
پارێزگاری سلێمانی: بەشێكی گرنگی وێستگەی ئاوی سەرچنار خرایەوەگەڕ


خەڵك – بەشی هەواڵ

پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: دوای تەرخانكردنی بودجەی فریاگوزاری لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی داراییەوە بەشێكی گرنگی وێستگەی ئاوی سەرچنار خرایەوەگەڕ.

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نووسیویەتی:” بەسوپاسەوە؛ بەهیممەتی مەردانەی بەڕێوەبەر و ئەندازیار و تەكنیكار و كارمەندانی دڵسۆزو خۆنەویستی بەڕێوەبەرێتیی ئاوی سلێمانی و وێستگەی ئاوی سەرچنار،‎ دوای جیاكردنەوە و ڕاگرتنی ئەو بەشانەی زیانیان بەركەوتووە دەست بە چاكردنەوەی بۆری سەرەكیی گواستنەوە و دابەشكردنی ئاوی سلێمانی كرا.

پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە:” بەشێوەیەكی كاتیی و بۆ ئەوەی هاووڵاتیان بێئاونەبن بۆ ماوەیەكی درێژ، جوامێرانە بەشێكی گرنگیی وێستگەكەیان خستەوەگەڕ و لە سبەینێوە كێشەی زۆر شوێنی سلێمانی چارەسەر دەبێت و دوای تەرخانكردنی بودجەی فریاگوزاریش لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی داراییەوە كەلەلایەن پارێزگاری سلێمانییەوە داواكراوە، هەوڵی چارەسەركردنی تەواوی شكان و خستنەوەگەڕی وێستگە و هێڵەكان دەدرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

داوای لێبوردن و پێدانی مۆڵەتی درێژخایەن بۆ زیندانیان دەكرێت


خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕێكخراوێك داوا لە سەرۆكایەتییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات، بۆ ڕێگریكردن لە ڕوودانی كارەسات لە زیندانەكان بەهۆی زۆربوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیار لە لێبوردن و مۆڵەتی درێژخایەن بۆ زیندانیان بدرێت.

ڕێكخراوی دیداری ئاشتی بۆ مافی مرۆڤ لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایدەگەیەنێت: ڕۆژانە چاودێری ڕەوشی زیندانیانمان كردووە بەداخەوە ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە ناو زیندانیان بڵابووەتەوە مەترسی و دڵەڕاوكێ خستووەتە نێو زیندانیان و كەسوكارەكانیان بۆیە داواكارین لێتان كاری ئەم لیژنەیەی لە لایەن سەرۆكی حكومەتە پێكھات بۆ لێبوردنی تایبەت بە زیندانیان خێرا بكرێت و ھەرچی زووە بخرێتە بواری جێبەجێكردن و یاسایی تایبەتیش بە بەكارھێنەرانی ماددەی ھۆشبەر بخرێتە بواری جێبەجێكردن بۆ ھەرجی زووە ڕێگری كردن لە كارەسات لە زیندانەكان بەھۆی زۆربوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

بۆ بەڕێزان

-سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان

-سەرۆكایەتی پەرلەمانی ھەرێمی كوردستان

-سەرۆكایەتی حكومەتی ھەرێمی كوردستان

-سەرۆكایەتی مافی مرۆڤی ھەرێمی كوردستان

-سەرۆكایەتی داواكاری گشتی ھەرێمی كوردستان

-سەرۆكایەتی ئەنجومەنی دادوەری ھەرێمی كوردستان

بابەت-لێبوردن و مۆڵەتی درێژخایەن بۆ زیندانیان

پاش ئەوەی وەكو ڕێكخراوی دیداری ئاشتی بۆ مافی مرۆڤ ڕۆژانە چاودێری ڕەوشی زیندنیانمان كردووە بەداخەوە ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە ناو زیندانیان بڵابۆتەوە مەترسی و دڵەڕاوكێ خستۆتە نێو زیندانیان و كەسوكارەكانیان بۆیە داواكارین لێتان كاری ئەم لێژنەیەی لە لایەن سەرۆكی حكومەتە پێكھات بۆ لێبوردنی تایبەت بە زیندانیان خێرا بكرێت و ھەرچی زووە بخرێتە بواری جێبەجێكردن و یاسایی تایبەتیش بە بەكارھێنەرانی مادەی ھۆشبەر بخرێتە بواری جێبەجێكردن بۆ ھەرجی زووە ڕێگری كردن لە كارەسات لە زیندانەكان بەھۆی زۆربوونی ڤایرسی كۆڕۆنا.

 

لەگەڵ ڕێزمان…

ڕێكخراوی دیداری ئاشتی بۆ مافی مرۆڤ

٠٧٥٠٧٢١٧٨٠٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەیدسادق.. تووشبوویەكی تری كۆرۆنا گیانی لەدەستدا


خەڵك – بەشی هەواڵ

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی سەیدسادق ڕایگەیاند: توشبوویەكی تر بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

تەها ئەحمەد لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی سەیدسادق بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند: ئەو تووشبووەی گیانی لەدەستداوە پیاوێكی تەمەن 40 ساڵە و دانیشتووی شارۆچكەی سەیدسادقە و پاش چەند ڕۆژێك داخڵ بوون و خەواندنی لە نەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا.

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی سەیدسادق ئەوەشیخستەڕوو: ئەمە دەیەمین حاڵەتی گیان لەدەستدانە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنووری شارۆچكەكەیاندا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان