ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەران پیرۆزبایی لە ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی دەكات


خەڵك- بەشی هەواڵ

سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان- سلێمانی، پیرۆزبایی نۆزدەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵی ئیسلامی لە عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی و ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی و سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی دەكات.

یاسین مەحمود ڕەشید سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان ـ سلێمانی، لە بروسكەیەكی پیرۆزباییدا بە بۆنەی نۆزدەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵی ئیسلامی، پیرۆزبایی دامەزراندنی كۆمەڵی ئیسلامی لە “مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان و ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی و سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی دەكات”.

لە دەقی بروسكەی پیرۆزباییەكەدا هاتووە:”سڵاوی خوای گەورەتان لێ بێت، لەدڵەوە پیرۆزبایی نۆزدەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵی ئیسلامیتان لێدەكەین و ئەم یادە لە سەرجەم ئەندام و كادر و لایەنگرانتان پیرۆز دەكەین، بەناوی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان و تەواوی هاوڕێیانم پیرۆزبایی ساڵیادی حزبەكەتان لێ دەكەین و هیوادارین ئەم ساڵیادە ببێتە وێستگەیەكی نوێ بۆ بە‌رە‌وپێشچوون و سەركەوتنی زیاتری وڵاتەكەمان و ئاسۆی پێكەوە ژیان و ئاشتی و تەبایی و ئاوەدانی ڕوونترو ڕۆشنتر بێت لە سایەتاندا”.

سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان ـ سلێمانی دەڵێت:” ماوەی 19 ساڵی كاركردنی كۆمەڵی ئیسلامی، وەك بەشدار لەحكومەت و ئۆپۆزسیۆنیشدا، هەڵوێستە ئاینیی و مرۆیی و نەتەوەییەكانی جێی ستایش و ڕێز بووە و بەردەوام لەبیری خەم و كۆژانەكانی خەڵك و وڵاتدا بووە، تەمەنا دەكەین بارتەقای خەمخۆریی و ڕاستگۆیتان خێروخۆشی و بەردەوامی بێتەڕێتان، جارێكی دیكە، ئەم یادە پڕ شكۆیەتان لێ پیرۆز بێ و یەزدانی مەزن یاوەری خێرو خۆشیتان بێت”.

 

دەقی بروسكەكە: 

بەڕێز : مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان

بەڕێزان: ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی و سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی

بابەت : بروسکەی پیرۆزبایی

سڵاوی خوای گەورەتان لێ بێت.

لەدڵەوە پیرۆزبایی نۆزدەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵی ئیسلامیتان لێدەکەین و ئەم یادە لە سەرجەم ئەندام و كادر و لایەنگرانتان پیرۆز دەكەین.

بەناوی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان و تەواوی هاوڕێیانم پیرۆزبایی ساڵیادی حزبەکەتان لێ دەکەین و هیوادارین ئەم ساڵیادە ببێتە وێستگەیەكی نوێ بۆ بە‌رە‌وپێشچوون و سەركەوتنی زیاتری وڵاتەکەمان و ئاسۆی پێکەوە ژیان و ئاشتی و تەبایی و ئاوەدانی ڕوونترو ڕۆشنتر بێت لە سایەتاندا.

ماوەی 19 ساڵی كاركردنی كۆمەڵی ئیسلامی، وەک بەشدار لەحکومەت و ئۆپۆزسیۆنیشدا، هەڵوێستە ئاینیی و مرۆیی و نەتەوەییەکانی جێی ستایش و ڕێز بووە و بەردەوام لەبیری خەم و کۆژانەکانی خەڵک و وڵاتدا بووە، تەمەنا دەکەین بارتەقای خەمخۆریی و ڕاستگۆیتان خێروخۆشی و بەردەوامی بێتەڕێتان. جارێکی دیکە، ئەم یادە پڕ شکۆیەتان لێ پیرۆز بێ و یەزدانی مەزن یاوەری خێرو خۆشیتان بێت.

براتان یاسین مەحمود ڕەشید سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان ـ سلێمانی

 

کوردستان

لە سبەینێوە كێشەی بێ ئاوی زۆر شوێنی سلێمانی چارەسەر دەبێت
پارێزگاری سلێمانی: بەشێكی گرنگی وێستگەی ئاوی سەرچنار خرایەوەگەڕ


خەڵك – بەشی هەواڵ

پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: دوای تەرخانكردنی بودجەی فریاگوزاری لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی داراییەوە بەشێكی گرنگی وێستگەی ئاوی سەرچنار خرایەوەگەڕ.

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نووسیویەتی:” بەسوپاسەوە؛ بەهیممەتی مەردانەی بەڕێوەبەر و ئەندازیار و تەكنیكار و كارمەندانی دڵسۆزو خۆنەویستی بەڕێوەبەرێتیی ئاوی سلێمانی و وێستگەی ئاوی سەرچنار،‎ دوای جیاكردنەوە و ڕاگرتنی ئەو بەشانەی زیانیان بەركەوتووە دەست بە چاكردنەوەی بۆری سەرەكیی گواستنەوە و دابەشكردنی ئاوی سلێمانی كرا.

پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە:” بەشێوەیەكی كاتیی و بۆ ئەوەی هاووڵاتیان بێئاونەبن بۆ ماوەیەكی درێژ، جوامێرانە بەشێكی گرنگیی وێستگەكەیان خستەوەگەڕ و لە سبەینێوە كێشەی زۆر شوێنی سلێمانی چارەسەر دەبێت و دوای تەرخانكردنی بودجەی فریاگوزاریش لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی داراییەوە كەلەلایەن پارێزگاری سلێمانییەوە داواكراوە، هەوڵی چارەسەركردنی تەواوی شكان و خستنەوەگەڕی وێستگە و هێڵەكان دەدرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

داوای لێبوردن و پێدانی مۆڵەتی درێژخایەن بۆ زیندانیان دەكرێت


خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕێكخراوێك داوا لە سەرۆكایەتییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات، بۆ ڕێگریكردن لە ڕوودانی كارەسات لە زیندانەكان بەهۆی زۆربوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیار لە لێبوردن و مۆڵەتی درێژخایەن بۆ زیندانیان بدرێت.

ڕێكخراوی دیداری ئاشتی بۆ مافی مرۆڤ لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایدەگەیەنێت: ڕۆژانە چاودێری ڕەوشی زیندانیانمان كردووە بەداخەوە ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە ناو زیندانیان بڵابووەتەوە مەترسی و دڵەڕاوكێ خستووەتە نێو زیندانیان و كەسوكارەكانیان بۆیە داواكارین لێتان كاری ئەم لیژنەیەی لە لایەن سەرۆكی حكومەتە پێكھات بۆ لێبوردنی تایبەت بە زیندانیان خێرا بكرێت و ھەرچی زووە بخرێتە بواری جێبەجێكردن و یاسایی تایبەتیش بە بەكارھێنەرانی ماددەی ھۆشبەر بخرێتە بواری جێبەجێكردن بۆ ھەرجی زووە ڕێگری كردن لە كارەسات لە زیندانەكان بەھۆی زۆربوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

بۆ بەڕێزان

-سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان

-سەرۆكایەتی پەرلەمانی ھەرێمی كوردستان

-سەرۆكایەتی حكومەتی ھەرێمی كوردستان

-سەرۆكایەتی مافی مرۆڤی ھەرێمی كوردستان

-سەرۆكایەتی داواكاری گشتی ھەرێمی كوردستان

-سەرۆكایەتی ئەنجومەنی دادوەری ھەرێمی كوردستان

بابەت-لێبوردن و مۆڵەتی درێژخایەن بۆ زیندانیان

پاش ئەوەی وەكو ڕێكخراوی دیداری ئاشتی بۆ مافی مرۆڤ ڕۆژانە چاودێری ڕەوشی زیندنیانمان كردووە بەداخەوە ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە ناو زیندانیان بڵابۆتەوە مەترسی و دڵەڕاوكێ خستۆتە نێو زیندانیان و كەسوكارەكانیان بۆیە داواكارین لێتان كاری ئەم لێژنەیەی لە لایەن سەرۆكی حكومەتە پێكھات بۆ لێبوردنی تایبەت بە زیندانیان خێرا بكرێت و ھەرچی زووە بخرێتە بواری جێبەجێكردن و یاسایی تایبەتیش بە بەكارھێنەرانی مادەی ھۆشبەر بخرێتە بواری جێبەجێكردن بۆ ھەرجی زووە ڕێگری كردن لە كارەسات لە زیندانەكان بەھۆی زۆربوونی ڤایرسی كۆڕۆنا.

 

لەگەڵ ڕێزمان…

ڕێكخراوی دیداری ئاشتی بۆ مافی مرۆڤ

٠٧٥٠٧٢١٧٨٠٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەیدسادق.. تووشبوویەكی تری كۆرۆنا گیانی لەدەستدا


خەڵك – بەشی هەواڵ

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی سەیدسادق ڕایگەیاند: توشبوویەكی تر بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

تەها ئەحمەد لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی سەیدسادق بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند: ئەو تووشبووەی گیانی لەدەستداوە پیاوێكی تەمەن 40 ساڵە و دانیشتووی شارۆچكەی سەیدسادقە و پاش چەند ڕۆژێك داخڵ بوون و خەواندنی لە نەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا.

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی سەیدسادق ئەوەشیخستەڕوو: ئەمە دەیەمین حاڵەتی گیان لەدەستدانە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنووری شارۆچكەكەیاندا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان