زانكۆی سلێمانی بۆ ئاهەنگی دەرچوونی خوێندكاران چەند بڕیارێكی دەركرد



زانكۆی سلێمانی بۆ ئاهەنگی دەرچوونی خوێندكاران بڕیاریدا لە ساڵی داهاتووەوە تەنها بە ئامادەبوونی خوێندكاران و مامۆستایان بێت و هێنانی میوان و شیرینی و ئاهەنگ گێڕان قەدەغە بكات.

د. پێشڕەو حەمەجان، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەنجوومەنی زانکۆی سلێمانی لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا لە ١٠-٥-٢٠٢٣ لەپاش بەدواداچوون وهەڵسەنگاندێکی ورد بۆ ڕێوڕەسمی وێنەگرتنی دەرچوونی خوێندکارانی ئەم ساڵی خوێندن لەناو کەمپەسەکانی زانکۆ بەتایبەت دوای گوێگرتن لەگلەیی خوێندکاران و کەسوکاریان و مامۆستایان و کارمەندانی پرسگە و باخچەکان، لە پێناو پاراستنی پاکوخاوێنی و سەوزایی و ئارامی و هاتووچۆی ناو کەمپەسی زانکۆ لەلایەک و کەمکردنەوەی ئەرکی دارایی سەرشانی کەسوکاری خوێندکاران و بەدەستهێنانی جۆرێک لە دادپەروەری بۆ خوێندکاران چەند بڕیارێكی دەركرد.

ڕاشیگەیاند، ئەم بڕیارانە لەبارەی ڕێوڕەسمی وێنەگرتنی دەرچوون بۆ ساڵی خوێندنی داهاتوو (٢٠٢٣-٢٠٢٤) جێبەجێ‌ دەكرێن:

1- وێنەگرتنی دەرچوون لەناو کەمپەس تەنها بە ئامادەبوونی (خوێندکارانی قۆناغی کۆتایی ومامۆستایانی کۆلێج) دەبێت.
2- هێنانی میوان وکەسوکار بۆ ناو کەمپەسەکانی زانکۆ بۆ بەشداری ڕێوڕەسمی وێنەگرتن ڕێگەپێنەدراوە.
3- ڕازاندنەوەی مێز وکورسی وهێنانی کۆمپانیای دیکۆرات ودیاری ودانانی خواردن وخواردنەوە وشیرینی وئاهەنگ گێڕان لەناو کەمپەس ڕێگەپێنەدراوە.
4- بەهیج جۆرێک ڕێگە بەهێنانە ژورەوەی ئۆتۆمبێل بۆ ناوکەمپەس نادرێت لەژێر ناوی وێنەگرتن.
5- داواکردنی وێنەی دەرچوون لەلای وێنەگری زانکۆ کارێکی ئارەزومەندانەیە بۆ خوێندکاری دەرچوو.

جەختیشی كردۆتەوە، خوێندکارانی دەرچوو دەتوانن ئاهەنگ و کاتە خۆشەکانی خۆیان لەگەڵ کەسوکارییان لە دەرەوەی کەمپەسی زانکۆ بەسەربەرن.

فڕۆكەخانەی هەولێر ئاگادارییەك بۆ گەشتیاران بڵاودەكاتەوە
پێشت فڕۆكەخانەی هەولێر ئاگادارییەك بۆ گەشتیاران بڵاودەكاتەوە
بڕیارێك بۆ پێدانی پێشینەی خانووبەرە بە فەرمانبەران درا
دواتر بڕیارێك بۆ پێدانی پێشینەی خانووبەرە بە فەرمانبەران درا
ەیوەندیدار