“گەرما دەستپێدەكات و موبەڕیدە ئامادەكەن”



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكەن و شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت: “هەینی و شەممە پێویست بە بەکارھێنانی ئامێری فێنكکەرەوە دەکات”.

ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی بۆ (خەڵك) ڕایگه‌یاند، “سبەی پێنج شەممە 11/5/2023، ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، ساماڵ ئەبێت، لەگەڵ ھەبوونی پەڵەھەوری بەرز و تەنک، لە ئەنجامی کاریگەریی بارستە هه‌وایەكی گەرم، پلەکانی گەرما 2 تا 3 پلە بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزتر دەبنەوە، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، کاریگەریی ئەم بارستە ھەوا گەرمە، له‌ ڕۆژی ھەینی زیاتر دەبێت، لە ناوچەکانی باشووری گەرمیان و سنووری پارێزگای کەرکووک لە ماوەی ڕۆژانی ھەینی و شەممە پێویست بە بەکارھێنانی ئامێری فێنكکەرەوە دەکات.

وتیشی، “لە ڕۆژی یەک شەممەی ھەفتەی داھاتووه‌وه‌ تا ڕۆژی سێ شەممە، جارێکی دیکە ئەگەر ھەیە بارستە ھەوایەکی فێنک لە ئەوروپاوە ناوچەکانمان بگرێتەوە و کاریگەری دەبێت بە زیادبوونی خێرایی با و ئەگەری ھەندێ تاوەباران و بروسکەش بۆ سەر ناوچە شاخاوی‌وەکان هه‌یه‌”.

بڕیارێك بۆ پێدانی پێشینەی خانووبەرە بە فەرمانبەران درا
پێشت بڕیارێك بۆ پێدانی پێشینەی خانووبەرە بە فەرمانبەران درا
پێشبینی بوومەلەرزەیەكی بەهێز و وێرانكەر دەكرێت
دواتر پێشبینی بوومەلەرزەیەكی بەهێز و وێرانكەر دەكرێت
ەیوەندیدار