پێشبینی بوومەلەرزەیەكی بەهێز و وێرانكەر دەكرێت



شارەزایەكی بواری كەشناسی و بوومەلەرزەزانی پێشبینی ڕوودانی بوومەلەرزەیەكی “بەهێز و كاولكاری” لە ناوچەكانی ئەندۆنیسیا دەكات.

سیروان ساڵح، شارەزای بواری بوومەلەرزەزانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، وەك چەند كاتژمێرێك لەمەوپێش پێشبینیمان كردبوو، كەمێك پێش ئێستا لە كاتژمێر 03:24 ی عەسری ئەمڕۆ چوار شەممە بەكاتی هەرێمی كوردستان بوومەلەرزەیەك كەنارە ئاوییەكانی دەورووبەری شاری جاكارتای پایتەختی ئەندۆنیسیای هەژاند.

ڕاشیگەیاند، بوومەلەرزەكە بە گوڕی 4.8 پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر لە قوڵایی 280 كیلۆمەتر لە ژێر زەوی.

ئاماژەی بەوەشكرد، “ئەمەش ئەگەری سەرەتای جوڵەیەكی بەهێز و كاولكارییه لەو ناوچەیه”.

ئەمە لەكاتێكدایە، دوای ڕوودانی دوو بوومەلەرزە بەهێزەكەی مانگی شوبات-ی توركیا و جوڵانی پلێتەكانی زەوی بەدرێژایی باكوری كوردستان تاوەكو سوریا و لوبنان و فەلەستین، جوڵەی پلێتەكان لە ناوچەكانی دیكەش زیادیان كردووە.

“گەرما دەستپێدەكات و موبەڕیدە ئامادەكەن”
پێت “گەرما دەستپێدەكات و موبەڕیدە ئامادەكەن”
مووچەی مانگی چوار بە ١٨ ڕۆژ دابەشدەکرێت
دوات مووچەی مانگی چوار بە ١٨ ڕۆژ دابەشدەکرێت
پەیوەندیدار