ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

دەرباز كۆسرەت ڕەسول هۆكاری گرفتەكانی نێوان پارتی و یەكێتی ئاشكرا دەكات


خەڵك – بەشی هەواڵ
دەرباز كۆسرەت ڕەسوڵ كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ڕایدەگەیەنێت: تائێستا شەراكەت لە ئیدارەی خۆجێیەتی هەولێر نییەو یەكێتیش هاوبەش نییە لەو شارە، ئەوەش دەخاتەڕوو كە گرفتەكانی نێوان یەكێتی و پارتی بۆ نەبوونی متمانە دەگەڕێنەوە.

دەرباز كۆسرەت لە دیمانەیەكی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی گەلی کوردستان، ڕایگەیاند: لەدوای یەكگرتنەوەی ئیدارەی حكومەتی هەرێم، نەمانتوانیوە بەپێی پێویست خزمەتی یەكێتییەكانی هەولێر بكەین، ئەوان مافی خۆیانە گلەیی بكەن و نازیان بەسەر یەكێتییەوە هەیە.

وتیشی:” ئێمە بڕوامان بە تەبایی و یەكڕیزیی حكومەتی هەرێم و لایەنە سیاسییەكان هەیە، لەسەر ئەو بنەمایەش هەوڵ دەدەین بتوانین لەرێگەی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، بە بیركردنەوەو شێوازێكی جیاوازەوە، شەراكەتێك لەسەر ئەساسی حكومەتی خۆجێیەتی هەولێر دروستبكەین، كە بەداخەوە ئەو شەراكەتە لەئێستادا نییە”.

دەرباز كۆسرەت ڕەسوڵ ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەوان وەك یەكێتی تائێستاش هاوبەش نین لە حكومەتی خۆجێیەتی هەولێر و وتی:” ئومێد دەكەین ئەگەر دەرفەت هاتە پێشەوە و پەیوەندییەكان باشتر بوون، ئەو پرسەش بكەینە پرسێكی گەرمی گفتوگۆكانمان”.

كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، بەپێویستیشی زانی هەرێم بگەڕێتەوە بۆسەر ئەو فەلسەفە حوكمڕانییەی كە لەسەردەمی سەرۆكایەتیكردنی حكومەت لەلایەن كۆسرەت ڕەسوڵ عەلییەوە پەیڕەو دەكرا، لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: شانازییە بۆ ئێمە كە باسی سەردەمی حكومڕانیی كاك كۆسرەت دەكرێت، بەڕاستی ئەوكات حكومەت حكومەتی خانووە قوڕەكان بوو، خەڵك دەیزانی كە توانای دارایی حكومەت چەندەو بەراوردی لەنێوان سەردەمی پێش ڕاپەڕین و دوای ڕاپەڕین دەكرد، بۆیە بە حكومەتی خۆیان دەزانی.

ئاماژەی بەوەشكرد كە لەو سەردەمەدا سەرباری بوونی چەندین ئابڵوقە لەسەر هەرێمی كوردستان و دروستبوونی شەڕی ناوخۆیی، بەڵام ڕۆژێك مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەفەوتا.

لەبەشێكی تری گفتوگۆی ئەودیدارەدا لەگەڵ كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی تیشكی خستەسەر پەیوەندییەكانی ئێستای نێوان پارتی و یەكێتی گرفتەكانی بۆ “نەمانی متمانە” گەڕاندەوە.

ریکلام

کوردستان

لیژنە هاوبەشەکەی  یەکێتی و گۆڕان کۆدەبێتەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
بڕیارە ئەمڕۆ یەك شەممە، لیژنەی هاوبەشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی کۆبێتەوە.

ئەو لیژنە هاوبەشە کە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی دەستەی کارگێڕی یەکێتی و شەماڵ عەبدولوەفا ئەندامی خانەی ڕاپەراندنی گۆڕان سەرۆکایەتی دەکەن، پرسی ئاڵوگۆڕی پۆستە ئیدارییەکان و پەیوەندییەکانی هەردوو حزب تاووتوێ دەکەن.

سەرۆکی ئیدارەی گەرمیان، جێگری پارێزگار و قایمقامی هەڵەبجە، جێگری سەرۆکی ئیدارەی راپەڕین لە نێو ئەو پۆستانەدان کە لە نێواین یەکێتی و گۆڕاندا یەکلایی نەکراونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تووشبوویەکی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لە دەست دا


خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ یەک شەممە، تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا کە نە خۆشی درێژخایەنی هەبووە، لە سلێمانی گیانی لە دەست دا.

د. ئازاد ھەورامی بەڕێوبەری نەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی بەگ ڕایگەیاند بەرەبەیانی ئەمڕۆ پیاوێکی تەمەن 69 ساڵ کە نەخۆشی درێژخایەنیشی هەبووە، بە ھۆی كۆرۆنا گیانی لە دەست دا.

بە پێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستی تا ئێستا 241 تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست داوە کە 208یان لە سلێمانی بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هێزە ئەمنییەكانی ئێران، ئاژەڵدارانی سنوورەكانی هەرێمی كوردستان دەكەنە ئامانج


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایدەگەیەنێت، خەڵكی ئەو ناوچانەی زۆربەیان ئاژەڵدارن و لەم وەرزەدا لە كوێستانەكان جێگیر بوون، بە چەكی نیوە قورسی هێزەكانی سوپای پاسداران دەكرێنە ئامانج.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزەكانی سوپای پاسداران كە لە سنوورەكانی سەردەشت و پیرانشار جێگیر بوون، بە چەكی نیوە قورسی وەك “بی كەی سی و دۆشكە” تەقەیان لە ئاژەڵدارانی هەرێمی كوردستان كردووە و شوانێكیان بە سەختی بریندار كردووە.

ئاشكراشیكرد، ڕۆژی هەینی ڕابردوو، بەهۆی تەقەی هێزەكانی سوپای پاسداران لە سنووری پیرانشار لە ئاژەڵدارانی هەرێمی كوردستان، بووەتە هۆی برینداربوونی شوانێكی تەمەن ١٧ ساڵ و هاوكات هەر بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەكانی ئێران 20 سەر مەڕ لەناوچوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان