ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وەزارەتی تەندروستی ئاماری نوێی تووشبووانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٠٤ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار کراون.

ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٩٩)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1. کەرەنتین:
تاوەکو ئەوڕۆ (١٢٢٩٧) هاووڵاتی “ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان” کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (٩٣٨) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (١٨١) لە هەولێر، (٦١) لە سلێمانی، (٦٩٦) لە دهۆك. وە (١١٣٥٩) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (٦٤) هاووڵاتی بوو.

2. پشکنین:
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (١٤٩٦) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٦٠٨) هەولێر، (٥٣٤) سلێمانی، (٣٤٢) دهۆك، (١) هەڵەبجە،(٦) گەرمیان،(١) ڕاپەڕین، (٤) سۆران.

3. دەرەنجامی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو:
(١٠٤) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:

• پارێزگای هەولێر (٦) پۆزەتیڤ:
(٣) پیاو تەمەنیان (٥٠)، (٢٢)، (٢١) ساڵ کچێکی تەمەن (١٨) ساڵ، (٢) منداڵ تەمەن (١٣)، (٩) ساڵ، یەکیان نیشانەی نەخۆشیەکەی ھەبووە و پشکنینی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە، ئەوانی تر بەرکەوتەی تووشبوێکی پێشوون، پێنجیان دانیشتووی گەڕەکی ئەندازیارانن و یەکیان دانیشتووێ گروپی ئەندازیارانی شاری ھەولێرە.

• پارێزگای سلێمانی (٤٦) پۆزەتیڤ:
شاری سلێمانی (٣٩) پۆزەتیڤ: (٢٤) پیاو، (١١) ئافرەت، (٤) منداڵ تەمەنیان، یازدە لەوانە بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون، بیست و چوار نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەبووە و پشکنینیان بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە، یەك دانیشتووی پیرەمەگروون، یەك دانیشتووی عەربەت، دوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ، یەك دانیشتووی قەزای کەلار، یەك دانیشتووی قەزای پێنجوین، یەك دانیشتووی پارێزگای ئەنبار، ئەوانی تر دانیشتووی ناو شاری سلێمانین، چوار لەوانە گیانیان سپاردووە.
ئیدارەی گەرمیان (٦) پۆزەتیڤ:
(٣) ئافرەت تەمەنیان (٣٨)، (٢٨)، (٢٠) ساڵ و (٢) پیاو تەمەنیان (٦٤)، (٢٣) ساڵ، منداڵێك تەمەن (٩) ساڵ، ھەموویان بەرکەوتووی تووشبوانی پێشوون، چوار تووشبوو دانیشتووی قەزای کفری، دوو تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار.
ئیدارەی ڕاپەڕین (١) پۆزەتیڤ : پیاوێکی تەمەن (٤١) ساڵ، نیشانەی نەخۆشیەکەی ھەبووە و پشکنینی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە، دانیشتووی گەڕەکی نەورۆزە لە قەزای ڕانیە.

• پارێزگای دهۆك (٥٢) پۆزەتیڤ:
(٢٠) پیاو و (٢٣) ئافرەت و (٩) منداڵ، ھەموویان بەرکەوتووی تووشبوێکی پێشوون لە بەشداربوونیان لە داوەتێکی نان خواردن و دانیشتووی ناو شاری دهۆكن.

(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٧٩٣٦٧) پشکنین بووە)

4. ئاماری گشتی:
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٨٤٩) تووشبوو، لەنێویاندا (١٤) مردن هەیە و (٤٣٤) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا (٤٠١) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٣ی حوزەیران ٢٠٢٠

کوردستان

لیژنە هاوبەشەکەی  یەکێتی و گۆڕان کۆدەبێتەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
بڕیارە ئەمڕۆ یەك شەممە، لیژنەی هاوبەشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی کۆبێتەوە.

ئەو لیژنە هاوبەشە کە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی دەستەی کارگێڕی یەکێتی و شەماڵ عەبدولوەفا ئەندامی خانەی ڕاپەراندنی گۆڕان سەرۆکایەتی دەکەن، پرسی ئاڵوگۆڕی پۆستە ئیدارییەکان و پەیوەندییەکانی هەردوو حزب تاووتوێ دەکەن.

سەرۆکی ئیدارەی گەرمیان، جێگری پارێزگار و قایمقامی هەڵەبجە، جێگری سەرۆکی ئیدارەی راپەڕین لە نێو ئەو پۆستانەدان کە لە نێواین یەکێتی و گۆڕاندا یەکلایی نەکراونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تووشبوویەکی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لە دەست دا


خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ یەک شەممە، تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا کە نە خۆشی درێژخایەنی هەبووە، لە سلێمانی گیانی لە دەست دا.

د. ئازاد ھەورامی بەڕێوبەری نەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی بەگ ڕایگەیاند بەرەبەیانی ئەمڕۆ پیاوێکی تەمەن 69 ساڵ کە نەخۆشی درێژخایەنیشی هەبووە، بە ھۆی كۆرۆنا گیانی لە دەست دا.

بە پێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستی تا ئێستا 241 تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست داوە کە 208یان لە سلێمانی بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هێزە ئەمنییەكانی ئێران، ئاژەڵدارانی سنوورەكانی هەرێمی كوردستان دەكەنە ئامانج


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایدەگەیەنێت، خەڵكی ئەو ناوچانەی زۆربەیان ئاژەڵدارن و لەم وەرزەدا لە كوێستانەكان جێگیر بوون، بە چەكی نیوە قورسی هێزەكانی سوپای پاسداران دەكرێنە ئامانج.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزەكانی سوپای پاسداران كە لە سنوورەكانی سەردەشت و پیرانشار جێگیر بوون، بە چەكی نیوە قورسی وەك “بی كەی سی و دۆشكە” تەقەیان لە ئاژەڵدارانی هەرێمی كوردستان كردووە و شوانێكیان بە سەختی بریندار كردووە.

ئاشكراشیكرد، ڕۆژی هەینی ڕابردوو، بەهۆی تەقەی هێزەكانی سوپای پاسداران لە سنووری پیرانشار لە ئاژەڵدارانی هەرێمی كوردستان، بووەتە هۆی برینداربوونی شوانێكی تەمەن ١٧ ساڵ و هاوكات هەر بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەكانی ئێران 20 سەر مەڕ لەناوچوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان