ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كامەرانی قەرەداغی: ‌ڕوودانی كارەسات بەهۆی كۆرۆناوە لە ‌كوردستان بۆ خەڵك تۆقاندنە


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

پزیشكێكی ڕاوێژكاری نەخۆشیەكانی سنگ و بۆری هەوا ڕایدەگەیەنێت، لە ‌سنووری چواردەوری سلێمانی، لە كۆتایی مانگی چوار زۆر گەشبین بووم بەوەی ئێمە ئەگەری ئەوە هەیە لە ‌هەفتەی یەكەمی مانگی پێنجدا، یان ناوەڕاستی مانگی پێنج شایی بگێڕین، هەمیشە یەكێك لە دروشمەكانی من تكایە شایمان لێمەكەن بە شین و‌ هەمیشە ئێمە تەقدیری هاوڵاتیانمان كردووە و‌ ئەوەی ڕوویدا لە ‌دوای ئەوەوە‌ بەتایبەتی ڕێكارەكان شلكرایەوە، دوای ئەوە كۆمەڵێك مەسەلەی سیاسی، كۆمەڵایەتی، بژێوی و ئابوری، هەروەها بەپلەی یەكەم حكومەت خۆی وەكو حكومەت سەری گەورە بكات بە سەرچاوەی سەرەكی، چونكە بەڕاستی لە ڕۆژگارێكی ئاوا كە مرۆڤی كورد تووشی ئەم نەهامەتییە بێت، حكومەت چۆن پێشووتر چووە قەرزی كردووە،‌ بۆ كۆمەڵێك شتی تر كە زۆربەی هاونیشتمانییان ئاگایان لێی نیە قەرزەكە بۆچییە؟! دەبوایە بۆ ژیان و گوزەرانی خەڵك قەرزی بكردایە، ئەوە بوو خەڵكەكە تووشی نەهامەتی بووە و خەڵكییان كردۆتە ژوورەوە. دوای ئەوەی كە شلیان كردەوە بەشێوەیەكی زۆر نازانستی بەڕەڵایانكرد، ئەوە بوو لە هەندێك شوێندا دۆكۆمێنت هەیە ئێستا ئەو خەڵكانەی كە لەسەر سنوورەكان بوون و قسەیان كردووە، دەڵێن سنوورەكانییان چۆڵ كردووە و هاتوچۆ هەبووە و خەڵكییان بە قاچاغ هێناوە،‌ لە ‌ئێران و بەغداوە.

د.كامەران قەرەداغی پزیشكێكی ڕاوێژكاری نەخۆشیەكانی سنگ و بۆری هەوا بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند، كەیسمان هەیە ئێستا لە بەغدا و ناوچەكانی عێراقەوە خۆیان كردۆتەوە بە كوردستاندا. بۆ ئاگاداریتان لەم ناوەڕاستی مانگی پێنجە خەڵكێكی زۆر زۆر لە بەغداوە هاتوون و لەناو شارەكانی كوردستاندا گەڕاون، كەواتە هۆكارەكانی زیادبوونی كۆرۆنا ڤایرۆس، هاتوچۆیەكی بەردەوام هەبووە، لە سنوورەكانەوە، پێنجوێن شاهێدی حاڵەكەیە،‌ كە زیاتر لە 50 حاڵەتی تیا بووە، ئەگەر ئەمڕۆ زیاتریش نەبوو بێت.

وتیشی”بەهیچ شێوەیەك لە كوردستانەوە ئەوەمان ڕانەگەیاندووە كە كۆرۆنا تەواو بووە، چونكە كۆرۆنا لە كوردستان تەواو نەبووبوو، ژمارەكان زۆر زۆر كەم ببوونەوە، ژمارەكان لەپڕ زیادیكردەوە هەر لێرەشدا دڵنیای دەكەمەوە،‌ كە ئەمە پێی ناوترێت شەپۆلی دووەمی كۆرۆنا، بەڵام هۆكاری سەرەكی بۆ زیادبوونی ژمارەكانی كۆرۆنا ئەوە بوو كە ژمارەیەكی زۆر هەر خۆی هەبوون لەناو شارەكاندا، ئێمە هەمیشە ئەوەمان وتووە ئەگەر 10 كەس دەستنیشانكران، ئەوا 100 ی تر، یان 50ی تر هەیە، ئەوە بوو بە خێرایی و بەبێ بەرنامە شتەكان تێكچوو، لەبەرئەوە،‌ ئەو شتە كە ڕوویدا ئێستا پێوەی دەناڵێنین”.

ڕوونیشیكردەوە، ئەم زاراوانەی لەناو خەڵكدا بڵاوبوونەتەوە، مرۆڤ ناتوانێت بەیەكجار لە مێشكی خەڵكی بەرێتە دەرەوە،‌ چونكە بەڕاستی دەبێت زۆر قوڵایی زانستت هەبێت لە ڤایرۆسەكە، دەبێت خەڵكی بەرامبەرەكەشت بەو ئەندازەیە بزانێت، بۆ ئەوەی پێی بڵێیت كە شتێك مەترسیدارە و كوشندەیە، بۆ نموونە كە دەڵێیت مەترسیدارە، ئێستا ئەگەر بەراوردی ئەم ڤایرۆسە بكرێت نیشانەكانی كۆمەڵێك خەڵك زیاترە، ئێستا خەڵك وایلێهاتووە نایەت خۆی كەرەنتین بكات، خەڵكەكە خۆی لە ماڵەوە دەبێت و دەچێت بۆ لای دكتۆر، دەچێت بۆ عەیادەكان، لەوێ كانۆلایان بۆ دادەنێن و چارەسەری تریان دەكەن، لەكۆتاییدا وایلێدێت هەر خۆی نییە، كەسوكارەكەی دەیگرێت، وردە وردە دەچێتە سییەكانییانەوە و زیاد دەكات و نیشانەیان لێدەردەكەوێت.

سەبارەت بە دروستبوونی كارەسات لە هەرێم كامەران قەرەداغی ڕایگەیاند، كارەسات بوونی نیە، مێژووی كورد بە ئەنفالدا ڕۆیشت، بە شەڕی ناوخۆدا ڕۆیشتووە، مێژووی كورد لەژێر دەستی سەدام حسێن و شای ئێران و ئێستای خومەینی و ئەردۆغان و سوریا و ئەوەتا سوریا كیانی خۆیانییان هەیە، ئەوانە ترساندنی خەڵكە، بڕۆ سەیری ئەمریكا بكەن 100 هەزار كەس مردووە. لە سوید و نەرویج و دانیمارك ژمارەی مردووەكانییان چەند سەدێكە، ئەمانە پێشكەوتوترین سیستەمی تەندروستیی جیهانییان هەیە. لە ئیسپانیا و فەڕەنسا و ئیتالیا، ئەوانە سەریان بەرزە، چونكە نەتەوەكە خۆی سەری بەرزە، شانازی بە سەركردەكانییانەوە دەكەن، باسی كارەسات نەكراوە. لە سوید و نەرویج خەڵكەكە چوونەتەوە سەر شەقام و ئیشی خۆیان دەكەن، كەسیش باسی كارەسات ناكات، لە هۆڵەندا و ئەڵمانیا كەس باسی كارەسات ناكات، بەس لێرەیە. ئێمە‌ نەتەوەیەكین بە تراژیدیا دەژین، نەتەوەیەكین خەڵك بتۆقێنین، هەركاتێك خەڵك ترسێنرا و تۆقێنرا ئیتر كۆنتڕۆڵ دەكرێت.

جەختی لەوەش كردەوە، باسكردن لە ‌ڕوودانی كارەسات بەهۆی كۆرۆناوە لە ‌كوردستان بۆ خەڵك تۆقاندنە، ئەگەر زانستی كۆرۆنا وەكو خۆی باس بكرێت، بەراورد بكرێت لەگەڵ وڵاتانی جیهاندا، بۆیان باس بكرێت لێرە چۆنە و لەوێ چۆنە و خەڵكەكە چۆن مامەڵەی كردووە، خەڵك لە ڤایرۆسەكە تێدەگات، دەسەڵات لە كوردستان نایەوێت مرۆڤی كورد لە ڤایرۆسەكە تێبگات. یەك كەس كە دەمرێت خەڵكەكە تووشی شۆك و زەندەق دەكەن، بۆ ئەوەیە ئەو خەڵكە بترسێت و بە ئارەزووی خۆیان كۆنتڕۆڵییان بكەن، باشترین هۆكار بۆ كۆنتڕۆڵكردنی مرۆڤ ترس و تۆقاندنە.

ڕوونیشیكردەوە، ئێستا كوردستان لەبەردەم زیادبوونی حاڵەتەكانی كۆرۆنادایە،‌ ناڵێم بۆچی لەم شار كەمترە لەو شارە زیاترە، هەموومان دەزانیین بۆچی؟ لەهەر شوێنێكدا تۆ هاتی لەسەرخۆ و بەڕێكوپێكی و بە سیستەم ڕێكارەكانی ئەوەی كە قەدەغەیە هەڵیدەگریت و شتێكی تر لەشوێنی دادەنێیت و بەدواداچونی جوان دەكرێت و لە ئێرانەوە نایەڵیت خەڵك بێت و نایەڵیت قاچاغچی بێت، ئەمانە بەداخەوە لەناوچەی ئێمە زۆر كەم كرایەوە ئێمە دەڵێین ئێستا كوردستان لەبەردەم زیادبوونی حاڵەتەكانی كۆرۆنا ڤایڕەس دایە. نەخۆشمان بۆ دێت كە لەمەودوا نیشانەیان زۆرترە، هەندێكیان پێویستییان بە دەزگای هەناسەدانە، ئەمە سیستەمی نەخۆشییەكەوایە.

ئاشكراشیكرد، گۆڕەپانەكە وا دەڵێت. ئێستا كە ناكۆكی فیكری و سیاسی دروستبووە لەسەر بنەمای ئابوری و ئیدارەی سیاسی كوردستان كۆمەڵێك بەرئەنجامی دروستكردووە. ئەمە قسەی منە قسەی بیرمەندی حیزبەكانی ترە، هادی عەلی و شاسوار عەبدولواحید و ئەندام پەڕلەمانەكانییان و هەموویان وا دەڵێن، كەواتە ئێستا لەسەر ئاستێكی باڵای سیاسی ئەم قسەیە دەكرێت، بەڵام وەكو زانست دەڵێم هەمیشە نەخۆشی و زانست دەتوانرێت بەكاربهێنرێت بۆ دەسكەوتی سیاسی ئەمە لە دنیا ڕوونە. لە كوردستان 29/5 سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پەیامێكیداوە بۆ نەتەوە، بۆ نیشتیمان، كەچی لەناو پەیامەكەدا لایەنێكی سیاسی تاوانبار دەكات بەوەی كە كۆرۆنا ڤایڕەس بەكاردەهێنێت بۆ خۆی، ئەمە مەترسیدارە.

قەرەاغی ڕاشیگەیاند، كوردستان نابێت بەهیچ وڵاتێكی تر، كوردستان هەروەكو خۆی دەمێنێتەوە، لەڕووی تەندروستییەوە، هەتا ئەگەر 2000 حاڵەتی تریشمان ببێت، كوردستان تایبەتمەندی خۆی هەیە.

وتیشی”كوردستان قۆناغێكی زۆر باشی بڕیوە. دوێنی لە نەخۆشخانە بووم خەڵكێكی زۆر ماسكی پێ بوو، سێ ڕۆژ پێش ئەوە كەس ماسكی پێ نەبوو. خەڵك فێربووە ئێستا خۆی دەپارێزێت. هەولێر و دهۆك ڕێژەكەیان زۆر باشە، ماوەتەوە ئەم ناوچەی سلێمانییە لەگەڵ پێنجوێندا. پێنجوێن ڕوونە كە بۆچی وایلێهاتووە، ئەویش لەبەر مەرزی باشماخ و‌ هەروەها لەبەر قاچاغچی، كە هاتوونەتە ناو شارەكانەوە، و خەڵكی شارەكە خۆیان زۆر زۆر باش دەزانن”.

کوردستان

هێزە ئەمنییەكانی ئێران، ئاژەڵدارانی سنوورەكانی هەرێمی كوردستان دەكەنە ئامانج


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایدەگەیەنێت، خەڵكی ئەو ناوچانەی زۆربەیان ئاژەڵدارن و لەم وەرزەدا لە كوێستانەكان جێگیر بوون، بە چەكی نیوە قورسی هێزەكانی سوپای پاسداران دەكرێنە ئامانج.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزەكانی سوپای پاسداران كە لە سنوورەكانی سەردەشت و پیرانشار جێگیر بوون، بە چەكی نیوە قورسی وەك “بی كەی سی و دۆشكە” تەقەیان لە ئاژەڵدارانی هەرێمی كوردستان كردووە و شوانێكیان بە سەختی بریندار كردووە.

ئاشكراشیكرد، ڕۆژی هەینی ڕابردوو، بەهۆی تەقەی هێزەكانی سوپای پاسداران لە سنووری پیرانشار لە ئاژەڵدارانی هەرێمی كوردستان، بووەتە هۆی برینداربوونی شوانێكی تەمەن ١٧ ساڵ و هاوكات هەر بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەكانی ئێران 20 سەر مەڕ لەناوچوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

خشتەی تاقیكردنەوەكانی 12ی ئامادەیی و خوێندنی ئیسلامی و پیشەیی بڵاوكرایەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ى ئامادەیی بۆ هەردوو قۆناغی زانستی و وێژەیی و خوێندنی ئیسلامی و پیشەیی بڵاوكردەوە، بە گوێرەی خشتەكەش تاقیكردنەوە وەزارییەكان شەممەی داهاتوو 11ی تەمووز دەستپێدەكەن و 5ی ئاب كۆتا تاقیكردنەوە دەكرێت.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئەوەیخستەڕوو، خولی یەكەمی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەی بۆ هەردوو بەشی زانستی و پیشەیی و هەروەها خوێندنی ئیسلامی و پیشەیی لە ڕۆژی شەممەی داهاتوو 11ی تەمووز دەستپێدەكات و ڕۆژی 5ی ئاب تاقیكردنەوەكان كۆتایی پێدێت.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ژووی ئۆپراسیۆنەكانی كەركوك ڕۆژانی یەك شەممە و دوو شەممەی كردە پشوو


خەڵك – بەشی هەواڵ
ژووری ئۆپراسیۆنەكانی كەركوك چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد كە دەوامی فەرمانگە حكومییەكان بۆ 25% كەمكرایەوە و ڕۆژانی یەك شەممە و دوو شەممەشی كردە پشوو.

ژووری ئۆپراسیۆنەكانی كەركوك لەڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: دوای تاووتوێكردنی دۆخی پارێزگاكە بڕیاردرا كە قەدەغەی هاتوچۆ لە كاتژمێر 5ی بەیانییەوە بۆ 4ی ئێوارە هەڵگیرێت.

ژووری ئۆپراسیۆنەكانی كەركوك ڕوونیشیكردووەتەوە: دەوامی فەرمانگەكان بۆ 25% فەرمانبەرانی كەمكرایەوە و ڕۆژانی یەك شەممە و دوو شەممە لە ڕۆژانی هەفتە كرایە پشوو.

هەروەها ئەوەشخراوەتەڕوو: دەروازەكانی شار بەداخراوی دەمێننەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان