ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“وەزیری دارایی بێ ئاگایە لە داهاتی ئەم هەرێمە و ڕۆڵی ئەمین سندوقی فەرمانگەیەك دەبینێت”


 

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

پەڕلەمانتارێكی پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، هەرچەندە دروشمی كابینەی نۆهەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان چاكسازییە و بەردەوام لە زاری سەرۆكی وەزیرانیشەوە ئاماژەی بۆ دەكرێت، وەلێ هێشتا كارە كردەییەكانی ئەو چاكسازییەی باس دەكرێن بەرجەستە نەكراون.

مەحمود ڕەزا ئەندامی خولی پێشووی پەڕلەمانی عیراق لە لیستی گۆڕان بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند، ئەو چاكسازییەی كە باسی دەكەن تەنها قسەیە، من سەیرم كردووە دەبێت هەمووی یاسای بۆ دەربكرێتەوە، چونكە لە ئینشا دەچێت، لە وتارێك دەچێت یەكێك نوسیبێتی، دەنا میكانیزمی دیاری نەكردووە، ناشتوانن بیكەن دەسەڵاتە ئۆلیگاشییەكە دەڕوخێت.

وتیشی”بەشداریكردنی دووەم جاری گۆڕان لە حكومەت، خەیاڵێكی زۆر بەتاڵ بوو”.

ئاشكراشیكرد، ئۆپۆزسیۆن نەماوە، لە خولی یەكەم یەكێك بووم لەوانەی ڕام وابوو بەشداری بكەین، بەڵام بە ئەزمونمان لەگەڵ حكومەت بە كاك نەوشیروانیشەوە بۆمان دەركەوت بە هیچ شێوەیەك چاكسازی ناكرێت، ئەگەر ئیرادەیەك لەنێو ئەو دوو بنەماڵەیەدا دەرنەكەوێت، خۆی خۆی پاك نەكاتەوە، هیچ هێزێك نییە بتوانێت پاكی بكاتەوە، مەگەر گۆڕانكاری ڕیشەیی. ئەمانە بوون بە بنەماڵەی ئۆلیگاشی، هەرچی دەسەڵاتە چووەتە دەستیانەوە، سامانی زۆر، هێزی چەكدار، ئەنتەرنێت، نەوت، چوونی گۆڕان بۆ حكومەت شاشی تێگەیشتن بوو، دەنا هیچ هەلومەرجێك نییە بۆ چاكسازی، تاوەكو چەك و سامان بەدەست ئەو دوو بنەماڵەیەوە بێت بە نیازی چاكسازی مەبە.

ڕوونیشیكردەوە، وەزیری داراییەكەمان بێ ئاگایە لە داهاتی ئەم هەرێمە، چونكە هەرێمەكە بە ئیرادەی چەند كەسێك بەڕێوەدەچێت، كاتێك وەزیری دارایی نەزانێت داهاتی ئەم هەرێمە چەندە و چۆن سەرف دەكرێت، ئیدی ئەوە وەزارەت نییە، وەزیری دارایی ڕۆڵی ئەمین سندوقی فەرمانگەیەك دەبینێت، لەو بنەماڵەیەوە پارەیەكی دەدەنێ و پێشی دەڵێن چۆن سەرفی بكات.

جەختی لەوەش كردەوە، هیچ گۆڕانكاری و چاكسازییەك ناكرێت تا لەنێو خۆی ئەو دوو بنەماڵەیەدا ئیرادەیەك دروست نەبێت بۆ چاكسازی، پێكهێنانی بەرەیەكی نیشتیمانی سیاسی لە لایەنەكانی جگە لە یەكێتی و پارتی، هەوڵدەن وەك بەدیلی ئەوان خۆیان بناسێنن و بە یەك لیست لە هەڵبژاردن بەشدار بن، هەروەها یاسای هەڵبژاردن و كۆمسیۆنی هەڵبژاردن گۆڕانكاری تێدا بكرێت، لە ژێر دەستی ئەو دوو لایەنە دەربهێنرێت.

کوردستان

سەیدسادق.. تووشبوویەكی تری كۆرۆنا گیانی لەدەستدا


خەڵك – بەشی هەواڵ

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی سەیدسادق ڕایگەیاند: توشبوویەكی تر بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

تەها ئەحمەد لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی سەیدسادق بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند: ئەو تووشبووەی گیانی لەدەستداوە پیاوێكی تەمەن 40 ساڵە و دانیشتووی شارۆچكەی سەیدسادقە و پاش چەند ڕۆژێك داخڵ بوون و خەواندنی لە نەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا.

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی سەیدسادق ئەوەشیخستەڕوو: ئەمە دەیەمین حاڵەتی گیان لەدەستدانە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنووری شارۆچكەكەیاندا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەشت تووشبوو لەژێر چاودێری چڕدان
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر: 50 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا تەندروستیان ناجێگیرە


خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر ڕایدەگەینێت:”50 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا باری تەندروستیان ناجێگیرە، لەناو ئەوانەشدا 8 نەخۆش لەژێر چاودێری چڕدان”.

د. دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاندووە:” ئەوانەی كە ئێستا سەردانی نەخۆشخانەكان دەكەن زیاتر بەركەوتەن و نیشانەی نەخۆشیەكەیان هەیە و هەڵگری ڤایرۆسەكەن و ڕێژەی مردنیش بەراورد بە پێشوو زیادیكردووە، لە پێش 19 ی ئایار یەك كەس مردووە، بەڵام دوای 19 ی ئایار 28 كەس مردوون”.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر وتیشی” تا ڕۆژی 4 ی ئەم مانگە 580 نەخۆش لە نەخۆشخانەكاندان لە نێویاندا ئەوانەی كە هەناسەتەنگی و كۆكەیان هەیە و بە قورسی نەخۆشیەكەیان گرتووە 50 نەخۆشن كە باری تەندروستیان ناجێگیرە، لەناو ئەوانەشدا 8 نەخۆش لەژێر چاودێری چڕدان”.

د. دلۆڤان محەمەد ڕوونیشیكردەوە:” گرنگی قەدەغەی هاتوچۆ ئەوەیە كە خەڵك زیاتر لە ماڵەوە دەمێننەوە و بەركەوتە كەمدەبێتەوە و ئەو خەڵكەی كە هەڵگری ڤایرۆسەكە بێت ناچێتە شوێنی قەرەباڵغ، بەپێی ئەو داتایانەی تائێستا لەبەردەستدایە لە ماوەی ئەو دوو ڕۆژەی ڕابردوودا (پێش 4ی ئەم مانگە) ژمارەی تووشبووان دابەزیوە بۆ نیوەی ئەو ژمارەیەی ڕۆژانی پێشتر بەڵكو كەمتریش لەوەی كە چەند ڕۆژێك بەر لە ئێستا تۆمار كرابوو، ئەوەش بەهۆی كاریگەری قەدەغەی هاتوچۆوە بوو كە ژمارەكان بەرەو كەمی ڕۆیشت.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

گەنجێك لەڕووباری سیروان خنكا


خەڵك – بەشی هەواڵ

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت: گەنجێك لە كاتی مەلەكردندا لە ڕووباری سیروان خنكا.

مقەدەم عەلی جەمال قدووری لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە لە شارەدێی (باوەنوور)ی سەر بە شارۆچكەی كەلار گەنجێك بەناوی (كەیوان عەلی عەبدولقادر ) لەدایكبووی 1993 دانیشتووی شارەدێی باوەنوور لەكاتی مەلەكردندا خنكا.

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ئەوەشیسختەڕوو: بەوتەی كەسوكاری ناوبراو بەمەبەستی مەلەكردن لەگەڵ هاوڕێكانی ڕوویان لە ڕووباری سیروان كردووە لەكاتی مەلەكردندا خنكاوە.

مقەدەم عەلی جەمال قدووری ئاماژەی بەوشدا: لەئێستادا تیمەكانی بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و دەستیان بەگەڕان كردووە و تائێستا تەرمی ناوبراویان نەدۆزیوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان