ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

چەند ڕێگەیەک بۆ چارەسەری خێرای دڕانی پانتۆڵ لە شوێنی گشتیدا


خێزان

خێزان زۆر جار ڕوودەدات کە پانتۆڵ لە بەشی پشتەوەی دەدڕێت  یان هەڵدەتڵیشێت، ئەمەی خوارەوە چەند ڕێگەیەکە بۆ چارەسەری خێرای دڕانی پانتۆڵ لە شوێنی گشتیدا:

 

-ئەو بەشەی کە دڕاوە کەمێکی لێببڕە و ڕێکی بکەرەوە

-دواتر پانتۆڵەکە هەڵبگێڕەرەوە و بە دەرزی و دەزوو بەیەکەوە بدرورەوە تا دەگەیتەوە ماڵەوە

-گەر دەرزیت دەستنەکەوت ئەوا پارچەیەک قوماشی پێوەبکە بە سیکۆتین

-یاخود دەستنیت بە دەرزی پێوەی ببستیتەوە

ریکلام

ماڵداری

تۆ ئەو تەمەنەت تێپەڕاندووە و چیدیکە پێویستت بەم پێنج شتە نییە


خێزان

هەندێک شت هەیە لە ژیاندا کاتێک بەتەواوەتی کامڵ نەبویت هەرچۆنبێت قبوڵی دەکەیت، بەڵام کە زیاتر دەچیتە تەمەنەوە ئیدی دەڵیت “من ئەو تەمەنەم تێپەڕاندووە” کە ئەم شتانە قبوڵ بکەم، ئەمەی خوارەوە بەشێکە لەوانە:

 

– پەیوەندی لەگەڵ کەسێک کە حەزت پێی نییە

کاتێک دەگەیتە قۆناغی کامڵبوون ئیدی کاتی خۆت بەو کەسانەوە ناکوژیت کە حەزت پێیان نییە و بەخۆت دەڵڵیت “من ئەو تەمەنەم تێپەڕاندووە”

 

 

– بیانوو هێنانەوە بۆ شڵەژاوی ماڵەکەت

کاتێک دەچتتە تەمەنكیەوە ئیدی زۆر گوێ بە قسەی خەڵکانی دیکە نادەیت و لەبەر ئەوان ناژیت، بۆنمونە گەر پێت بڵێن بۆ ماڵەکەو شڵەژاوە لەجیاتی ئەوەی بیانوو بهێنیتەوە دەڵێت “چونکە خۆم ئاوام پێخۆشە”

 

 

– لەبەرکردنی پێڵاوی بێزارکەر

کە دەگەیتە تەمنی کامڵبوون ئاسوودەی و تەندروستی خۆت لاگرنگترە وەک لەوەی خەڵک بە جوانی بتبینن و دەڵێیت “من ئەو تەمەنەمن تێپەڕاندووە”

 

 

– بەسەربردنی کات لەگەڵ هەموان

کاتێک دەگەیتە تەمەنی کامڵبوون ئیدی لەگەڵ هەموان ناچیتە دەرەوە و کاتیان بۆ تەرخان ناکەیت، تەنها گرنگی بە کەسە نزیکەکانی خۆت دەدەیت.

 

 

– دۆزینەوەی باشیەکان لە هەموو کەسێکدا

چیدیکە هەموان بە فریشتە نابینیت و لەگەڵ هەموان هاوڕێیەتی و پەیوەندی دروستناکەیت و زیاتر وریا دەبیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

چەند بەکارهێنانێکی جیاوازی نان و سەموون کە زۆر بەسوودە بۆت


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند بەکارهێنانێکی جیاوازی نان و سەموونە کە زۆر بەسوودە بۆت:

 

-لەکاتی سوتانی برنجەکەت، بەنان دایبپۆشە و سەری مەنجەڵەکە دابخە، نانەکە بۆنە سوتاوەکە هەڵدەمژێت و کەس بە هەڵەکەت نازانێت

 

-بۆ ڕێگری لە بونی فرمسێک لەکاتی قاشکردنی پیاز، پارچەیەک نان یان سەموون بە نیوەی بکەدەمتەوە و خەمت نەبێت، چونکە ئەو غازە هەڵدەمژێت کەدەبێتە هۆی فرمێسکەکە.

-دەتوانیت پارچەیەک نان یان سەموون بەکاربهێنیت بۆ لابردنی چەوری سەرەوەی خواردەمەنیەکان

-بۆ هێشتنەوەی سەوزە بە تازەیی پارچەیەک نانی لەگەڵدا دابنێ و پاشان بیکەرە ساردکەرەوەوە

-بۆ هەڵگرتنی کێک و ڕێگری لە تێکچونی، پارچە کراوەکانی بەنان دابپۆشە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

چەند تەڵەیەکی ئاسان بۆ مێرووەکان کە تەفر و تونایان دەکات


خێزان

کێ مان هەیە بێزار نەبێت لە قالونچە و مێرووە جۆراوجۆرەکانی ماڵ، بەڵام ئەوە بێ چارەسەر نییە و ڕێوشوێنی خۆیان هەیە، لێرەوە باشترین چارەسەرکان بۆ ئەو کێشەیە بخوێنەرەوە:

 

– قالونچە

قالونچە بۆ ئاوخواردن ماوە ماوە  دێتە دەرەوە، بۆیە دەتوانیت تەڵەی بۆ دابنیت، دەبەیەک بکە بە دوو بەشەوە و سەرەکەی بە پێچەوانە دابنێ و ناو دەبەکە ئاوی تێبکە، وەک لە وێنەکە دیارە، کە قالونچە چوو بۆ ئەوەی ئاوی تێدا بخواتەوە، دواتر ناتوانێت بێتە دەر و دەخنکێت.

 

– مێش

بۆ تەڵەی مێش شوشەیەک بێنە و کەمێ سرکی سێوی تێبکە، دواتر بە کاغەزێک لولەیەکی بۆ دروستبکە و بیکە ناوی، وەک لە وێنەکە دیارە، شەو تا بەیانی جێی بهێڵە، کە بەیانی هەستایت دەبینیت مێشی چاکی گرتووە.

 

 

– مێروولە

کەوچکێک کحولی ئیزوپروپیل لەگەڵ کەوچکێک موعجیزەیی حجتشتن و ئاو تێکەڵ بکە، بیڕژێنە بەو ناوچانەدا کە مێروولەی لێیە، هەمویان لە ناو دەبات.

 

– زەردەزیڕە

بۆ لە ناوبردنی زەردەزیڕە، دوو کەچکی موعجیزەی حاجتشتن لەگەڵ ئاو تێکەڵبکە و بیپرژێنە بەسەر شانەکەیاندا، ڕاستەوخۆ دەیانکوژێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان