ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئێران سەرکۆنەی ئەمریکا دەکات


خەڵک ـ بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئەمریکا دەڵێت، لێیان گەڕین با هەناسە بدەن.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەرکۆنەی رەگەزپەرستی لە ئەمریکا دەکات و رایگەیاندووە، ”پێویستە بەرپرسانی ئەمریکا توندوتیژی دژی هاووڵاتییانی چەوساوەی وڵاتەکەیان بووەستێنن و کۆتوبەندەکان لەسەر ڕاگەیاندنەکان بە خێرایی هەڵبگرن“.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوا لە ئەمریکا دەکات کە توندوتیژی دژی هاوڵاتی وڵاتەکەی ڕابگرێت کە خۆپیشاندانەکاندا ئەنجامی دەدەن کە دوای کوشتنی پیاوێکی ڕەش پێست لەلایەن پۆلیسێکەوە لە میناپۆلیس، ڕەشپێستەکان شەقامەکانیان گرت.

عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە ڕۆژی دووشەممە، ووتی” بۆ خەڵکی ئەمریکا: جیهان گوێی لە ناڵەی چەوساندنەوەی ئێوەیە. جیهان لەگەڵ ئێوەیە.” هەروەها بە ئینگلیزی بە ڕۆژنامەنوسانی ووت ” وە بەرپرسانی ئەمریکا و پۆلیس: توندوتیژی بوەستێنن دژی خەڵکەکەی خۆتان و ڕێگەیان بدە با هەناسە بدەن.”

ماوەی چەند ڕۆژێکە هەزاران کەس ڕژاونەتە سەر شەقامەکانی ئەمریکا بە مەبەستی خۆپیشاندان لە دژی کوشتنی جۆرج فلۆید کە لە ۲۵ی مانگی ئایار کە لەلایەن پۆلیسەوە بە دڵڕەقانە خنکێنرا.

دواتر پۆلیسەکە فلۆیدی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی هێناوەتە خوارەوە و بە زۆر دەستەکانی کەلەپچە کردووە. پاشان “دێرک چاوڤین” کە ئەفسەرێکی پۆلیسە، دەگاتە شوێنی رووداوەکە و هەوڵدەدەن جۆرج فلۆید ببەنە نێو ئۆتۆمبێلی پۆلیس. ئەویش بەرگری دەکات، بۆیە چاوڤینی پۆلیس فلۆید دەخاتە سەر زەوی و قاچی چەپی دەخاتە سەر ملی، هەرچەندە فلۆید دەڵێت ناتوانم هەناسە بدەم، بەڵام ئەفسەرەکە بۆ ماوەی نۆ خولەک قاچی لانابات، تاوەکو فلۆید دەبوورێتەوە، بەپەلە دەبرێتە نەخۆشخانە و لەوێ گیان لەدەستدەدات.

مەوسەوی بە ئینگلیزی بە ڕۆژنامەنوسانی ووت” لە ناخی دڵمانەوە نیگەرانین بۆ خەڵکی ئەمریکا کە بە ئاشتیانە بە دوای ژیانکردنن نەک توندوتیژی، دامرکانەوە بە شێوەیەکی هەڕەمەکی و ڕووبەڕووبوونەوە ئەوپەڕی توندوتیژییە.”
وە لە بەشێکیتری ووتەکانیدا، ئەمریکای کۆنە نەیاری ئێرانی، ”.بەوە تاوانبارکرد کە ”توندوتیژی بەشێکە لە دەسەڵاتی

خۆپیشاندانە توندوتیژەکانی ئەمریکا بە تەواوی میدیاکانی ئێراندا تەنی، بەتایبەتی بەشی بینراو (تەلەڤزیۆن) کە ماوەیەکە دەستی بە پەخشکردنی بەرنامەیەک کردووە کە تایبەتە بە تاوانبارکردنی ئەمریکا دەربارەی ڕەگەزپەرستی.

سەدان کەس کوژران لە خۆپیشاندانەکانی ئێران

لە ساڵی ۲٠۱۸ ەوە، پەشۆکان و ناسەقامگیری لە هەر دوو وڵاتانی ئێران و ئەمریکا لە بەرزبونەوەدایە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا وڵاتەکەی خۆی کشاندەوە لە ڕێکەتنامەیەکی ئەتۆمی و دووبارە ئابڵوقە خستنە سەر ئابوری ئێران لە ژێر کەمپەینی واشنتۆن ”ئەوپەڕی پەستان”.

محمد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکیدا لە ڕۆژی دوو شەممە ووتی ” تەکنیکی ئەژنۆ خستنە سەر مل شتێکی تازە نییە: هەمان پیلانە… کە بۆ ماوەی دوو ساڵە بە سەر هەشتا ملیۆن ئێرانیدا دەگێڕن و ناویان لێناوە (ئەوپەڕی پەستان).” وە ووتیشی ” ئەو پەستانە ئەژنۆی ئێمەی نەخستە سەرملی ڕەشپێستەکان.”

لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو، ئەمریکا ناڕەزایی دەربڕی بوو لە دژی حکومەتی ئێران دوای کوژرانی ژمارەیەک خۆپیشاندەر لە ماوەی خۆپیشاندانەکانی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو توندوتیژی.

ڕۆژی دوو شەممە، یاسادانەرێکی ئێرانی ئاماژەی بەوەکرد کە بە پێی ئامارەکانی ڕاگەیاندن لە خۆپیشاندانەکانی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو۲۳٠ کەس کوژران و هەزارانیش برینداربوون. یەکەم جار بوو بەرپرسێک لە ئێران زیانی گیانی بە شێوەیەکی گشتی بخاتەڕوو بۆ میدیاکان.

ئەمنێستی نێودەوڵەتی کە ڕێکخراوێکی تایبەتە بە مافەکانی مرۆڤ بنکە سەرەکییەکەی لە لەندەنە، ئاماژەی بەوەکردووە کە ۳٠٤ کەس لەو خۆپیشاندانەکەی ئێران کوژراون، کە ۱۲ لە قوربانییەکان منداڵبوون.

بەرپرسانی ئێرانی بەردەوام نکوڵییان لە ژمارەی ئەو قوربانیانە کردووە کە لەلایەن میدیاکانی دەرەوە و گروپەکانی مافەکانی مرۆڤ بڵاودەکرێنەوە و هەمیشە دەڵێن ”درۆیە”.

وەرگێڕانی: محەمەد سەڵاح
سەرچاوە: Aljazeera

جیهان

تڕەمپ: 99%ی ئەوانەی تووشی كۆرۆنا بوون، بێمەترسی بووە


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، تا ئێستا 40 ملیۆن پشكنینی كۆرۆنا لە وڵاتەكەی ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 99%ی تووشبووان بەشێوەیەكی بێمەترسی پەتاكەیان گرتووە.

وتیشی”زۆربونی ژمارەی تووشبووانی ئەمریكا پەیوەندی بە زۆربوونی پشكنینەكانی ڤایرۆسەكەوە هەیە”.

دۆناڵد ترەمپ باسی لەوەشكردوە، پێش كۆتاییهاتنی ساڵی 2020 وڵاتەكەی دەتوانێت ڤاكسین یان چارەسەری دژە كۆرۆنا بەرهەم بهێنێت و ستراتیژی وڵاتەكەشیی لە بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا بەشێوەیەكی كارا بەڕێوەدەچێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

هەموو وڵاتە زلهێزەكان بێ دەسەڵاتی خۆیان ڕادەگەیەنن
“كۆرۆنا هیچ چارەسەرێكی نیە، مەگەر خوای گەورە لەناوی ببات”


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

ئاژانسی (RT) بڵاویكردەوە، ئەنوتون كڕاسوڤسكی پسپۆر لە بواری دروستكردنی ڤاكسین لە ڕوسیا و خاوەنی كۆمپانیای NovaMedica Zakhar Leikin و شارەزایەكی زۆری هەیە لە بواری دروستكردنی ڤاكسین ڕایگەیاند، كۆرۆنا هیچ چارەسەرێكی نیە، مەگەر خوای گەورە لەناوی ببات.

وتیشی”نامانەوێت خەڵكی بترسێنین، بەڵام ئەمە ڕاستیەكەیە، ڤایرۆسی كۆرۆنا هەموو گۆی زەوی داگیر دەكات و تا ئێستا هیچ چارەسەرێكی بۆ نابێت، چونكە تا ئێستا زیاتر لە 149 جار ڤایرۆسەكە Mutate بووە، واتە خۆی بە شێوازێكی تر گۆڕیوە، بە مانای ئەوەی كە ئەگەر ڤاكسینیشی بۆ بدۆزرێتەوە سوودی نابێت چونكە بەردەوام لە گۆڕانكاری دایە بە شێوازی نوێ”.

ئاشكراشیكرد، مەگەر خودای گەورە ئەم نەخۆشیە لەناو ببات ئەگینا هەموو دەسەڵاتدارانی جیهان لە شكستدان و خولەك بە خولەك ڤایرۆسەكە تەشەنە دەستێنێت و بەمزووانە هەموو وڵاتە زلهێزەكانی جیهان بێ دەسەڵاتی خۆیان ڕادەگەیەنن وەك چۆن پێشووتر ئیتاڵیا ڕایگەیاند كە تەنها خودای گەورە ئەم ڤایرۆسە لەناو ببات و خۆیان ڕادەستی خودای ئاسمان كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تووشبووانی كۆرۆنا لە ئەمریكا لە 3 ملیۆن كەس نزیك دەبنەوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 11 ملیۆن و 386 هەزار و 560 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 9ی ئەمڕۆ یەك شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 11 ملیۆن و 386 هەزار و 560 حاڵەت، لەو ژمارەیەش پێنج سەد و 33 هەزار و 581 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 935 هەزار و 770 كەس و 132 هەزار و 318 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان