ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەوێنە و ڤیدیۆ؛ خۆپیشاندانەكەی سلێمانی گرژی تێكەوت و تەقە دەكرێت


خەڵك- بەشی هەواڵ
خۆپیشاندانەكەی كاسبكارانی سلێمانی دژی قەدەغەی هاتووچۆ فراوان بووە و گرژی تێكەوتووە و لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە تەقە لە خۆپیشاندەران دەكرێت.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان لە بەردەم قائیمقامیەتی سلێمانی و شەقامی مەولەوی گردبوونەوە و داوای لابردنی قەدەغەی هاتووچۆ و كردنەوەی دوكان و بازاڕەكانیان دەكرد.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) لە خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆدا گرژی كەوتە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەران بەرد و دەبەی ئاویان گرتۆتە هێزە ئەمنییەكان و جامی ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەكانیان شكاندووە و ئەوانیش تەقەیان بەسەر خۆپیشاندەراندا كردووە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، لە ئێستادا خۆپیشاندان كۆتایی پێ‌ هێنراوە و و دەنگۆی برینداربوونی چەند خۆپیشاندەرێك هەیە.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر (خەڵك) پەیوەندی كرد بە سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، بەڵام پەیوەندییەكەی بەردەست نەبوو.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی نێوان وەزیری ناوخۆ و تەندروستی لەگەڵ پارێزگارەكان بڕیاردرا بە كارئاسانی كردن لە قەدەغەی هاتووچۆ و كردنەوەی دوكان و بازاڕەكان بە ڕێكاری نوێوە.

پێشتریش سەرۆكایەتیی یەكێتی ڕایگەیاندبوو، پێویستە حكومەت بە بڕیارەكانی قەدەغەی هاتووچۆدا بچێتەوە و كەرامەت و بژێوی و تەندروستی خەڵك بپارێزێت و جەختیشی كردەوە، “بچوكترین بێڕێزی بەرامبەر خۆپیشاندەران قبوڵكراو نیە”.

دواجار هێزە ئەمنیێەکان بە زۆر کۆتاییان پێ هێناینبەڵام پێویستە بزانن زەبر و زەنگ و توندوتیژی دەسەڵات ناپارێزی ، ڕقی خەڵک زیاتر دەکاتئەمڕۆ ، ئەم ئێوارەیە ، دوای کاتژمێر 6 خۆم لەوێ بووم سلێمانی ، خوار فولکەی مامەڕیشە ، گەڕەکی چوارباخ

Posted by ‎مامۆستا سەردار‎ on Tuesday, June 2, 2020

Image may contain: one or more people, people standing, crowd and outdoor

کوردستان

لیژنە هاوبەشەکەی  یەکێتی و گۆڕان کۆدەبێتەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
بڕیارە ئەمڕۆ یەك شەممە، لیژنەی هاوبەشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی کۆبێتەوە.

ئەو لیژنە هاوبەشە کە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی دەستەی کارگێڕی یەکێتی و شەماڵ عەبدولوەفا ئەندامی خانەی ڕاپەراندنی گۆڕان سەرۆکایەتی دەکەن، پرسی ئاڵوگۆڕی پۆستە ئیدارییەکان و پەیوەندییەکانی هەردوو حزب تاووتوێ دەکەن.

سەرۆکی ئیدارەی گەرمیان، جێگری پارێزگار و قایمقامی هەڵەبجە، جێگری سەرۆکی ئیدارەی راپەڕین لە نێو ئەو پۆستانەدان کە لە نێواین یەکێتی و گۆڕاندا یەکلایی نەکراونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تووشبوویەکی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لە دەست دا


خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ یەک شەممە، تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا کە نە خۆشی درێژخایەنی هەبووە، لە سلێمانی گیانی لە دەست دا.

د. ئازاد ھەورامی بەڕێوبەری نەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی بەگ ڕایگەیاند بەرەبەیانی ئەمڕۆ پیاوێکی تەمەن 69 ساڵ کە نەخۆشی درێژخایەنیشی هەبووە، بە ھۆی كۆرۆنا گیانی لە دەست دا.

بە پێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستی تا ئێستا 241 تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست داوە کە 208یان لە سلێمانی بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هێزە ئەمنییەكانی ئێران، ئاژەڵدارانی سنوورەكانی هەرێمی كوردستان دەكەنە ئامانج


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایدەگەیەنێت، خەڵكی ئەو ناوچانەی زۆربەیان ئاژەڵدارن و لەم وەرزەدا لە كوێستانەكان جێگیر بوون، بە چەكی نیوە قورسی هێزەكانی سوپای پاسداران دەكرێنە ئامانج.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزەكانی سوپای پاسداران كە لە سنوورەكانی سەردەشت و پیرانشار جێگیر بوون، بە چەكی نیوە قورسی وەك “بی كەی سی و دۆشكە” تەقەیان لە ئاژەڵدارانی هەرێمی كوردستان كردووە و شوانێكیان بە سەختی بریندار كردووە.

ئاشكراشیكرد، ڕۆژی هەینی ڕابردوو، بەهۆی تەقەی هێزەكانی سوپای پاسداران لە سنووری پیرانشار لە ئاژەڵدارانی هەرێمی كوردستان، بووەتە هۆی برینداربوونی شوانێكی تەمەن ١٧ ساڵ و هاوكات هەر بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەكانی ئێران 20 سەر مەڕ لەناوچوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان