ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

خوار 500 هەزار دينار ناگرێتەوە
حكومەتی عیراقیش مووچە كەمدەكاتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
لە سایەی دابەزینی نرخی نەوت و كەمبوونەوەی داهاتەكانی وڵات، حكومەتی عیراق پەنا بۆ كەمكردنەوەی مووچە دەبات، ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراقیش دەڵێت، كەمكردنەوەكە ئەوانە ناگرێتەوە كە مووچەكانیان لە خوار 500 هەزار دینارەەوەیە.

ئەحمەدی حاجی ڕەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق، لە لێدوانێكیدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند”پرۆژەیەك لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقەوە ئامادەكراوە كە لێوەی تەواوی دەرماڵەكان كەمدەكرێنەوە”.

بە وتەی ئەحمەدی حاجی ڕەشید:”لەڕێی ئەم پرۆژەیەوە كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقەوە ئامادەكراوە، كەمكردنەوەی مووچە هەموو فەرمانبەرانی عیراق دەگرێتەوە، جگە لەوانەی مووچەكانیان كەمترە لە 500 هەزار دینار”.

بەپێی زانیارییە ڕۆژنامەوانییەكان، كەمكردنەوەی مووچەی لە حكومەتی عیراقدا لە سێ‌ سەرۆكایەتییەكەوە دەستپێدەكات، تا دەگاتە فەرمانبەران و كەمكردنەوەكەش لە 70%ی مووچەی سێ‌ سەرۆكایەتییەكەوە دەبێت، و بۆ 65%ی پەرلەمانتاران و 60%ی جێگرەكان و 60%ی وەزیرەكان پەرلەمانتاران و 65%ی بریكارەكان و 50ی دەرماڵەی فەرمانبەران شۆڕدەبێتەوە، پێشبینش دەكرێت ئەو بڕیارە لە مانگی داهاتووەوە جێبەجێ‌ بكرێت.

 

عێراق

جەواد زەریف: بەم نزیكانە سەردانی عیراق دەكەم


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، بەمزوانە بۆ دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراقی سەردانی ئەو وڵاتە دەكات.

ئاژانسی میهر بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەك شەممە محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، لە كاتی پەرەسەندنی كۆرۆناوە تا ئێستا زۆر وڵاتان گەڕاوم و لەم ڕۆژانەشدا سەردانی بەغدا دەكەم.

وتیشی”ئامانجی ئەمریكا پشێوی نانەوەیە لە ئێران، هاوكات گێڕانەوەی درۆ لە كارەكان و سیاسەتەكانی ئێران و بۆ گوشار خستەنەسەر وڵاتانی دۆستی ئێمەیە”.

ئاشكراشیكرد، گرنگترین ئامانج كە ئەمریكا كاری لەسەر دەكات، نانەوەی دووبەرەكییە لە نێوان خەڵك و حكومەتی ئێران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەغدا قەدەغەکردنی فریادڕەسەکەی خۆپیشاندەران ڕەتدەکاتەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە سەبارەت بە قەدەغەکردنی ماتۆڕسکیلی سێ تایەی ناسراو بە توك توك بڵاوکراونەتەوە.

ئەمڕۆ یەك شەممە فەماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ڕایگەیاند ئەو هەواڵانە ڕەتدەکەینەوە کە سەبارەت بە قەدەغەکردنی توك توك لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە.

جەختیشیکردەوە کە هیچ فەرمانێكیان بۆ قەدەغەکردن و کارکردنی ئەو جۆرە ماتۆڕسکیلانە دەرنەکردووە.

پێشتر هەندێك ماڵپەڕ و پەیجی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویانکردەوە توك توك قەدەغەدەکرێت کە لە کاتی خۆپیشاندانەکانی بەغدادا وەك ئەمبوڵانس بەکاردەهێنرا و گیانی چەندین کەسی لە مردن ڕزگار کرد.

بە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی هەژاری، بەشێکی زۆر لە گەنجانی بەغدا توك توك بۆ دابینکردنی بژێوی خۆیان بەکاردەهێنن و بە شێوەیەکی بەرچاو لەو شارەدا بەکاردەهێنرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وێنە؛ هێرشە مووشەکییەکەی ناوچەی سەوز قوربانی لێکەوتەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
هێرشە مووشەکییەکەی سەر ناوچەی سەوزی بەغدا برینداربوونی منداڵێکی لێکەوتەوە.

ئەمڕۆ یەك شەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند کە مووشەکێکی جۆری کاتیۆشا لە ناوچەی عەلی ساڵحەوە ئاڕاستە کراوە و بەر ماڵێك کەوتووە لە ناوچەی سەوزی بەغدا.

روونیشیکردەوە، مووشەکەکە بووەتە هۆی برینداربوونی منداڵێك و زیانی مادیشی بە ماڵەکە گەیاندووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هێزە ئەمنییەکان توانیویانە هێرشێكی هاوشێوە لە ناوچەی ئومعیزام پووچەڵبکەنەوە و دەستیان بەسەر مووشکێکی کاتیۆشادا گرتووە کە بەرەو سەربازگەی تاجی باکوی بەغدا ئاڕاستە کرابوو.

چالاکوانانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەوەیان خستووەتەڕوو کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا سیستمی مووشەکی بەرگری پاتریۆتی خستووەتەکار بۆ خستنەخوارەوەی ئەو مووشەکەی ئاڕاستەی ناوچەی سەوز کرابوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان