ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

هەولێر، حاڵەتێكی توشبوونى نوێ بە كۆرۆنا تۆماركرا


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئاماژە بە تۆماركردنی حاڵەتێكی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكات لە شاری هەولێر.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، لەلایەن وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكرایەوە”لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، یەك تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانكرا”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە” توشبووەكە كوڕێكی تەمەن 22 ساڵە و قوتابی كۆلێژی پزیشكییە و نیشانەكانی هەڵگری نیشانەكانی توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنای هەیە و دانیشتووی گروپی ئەندازیارانی شاری هەولێرە”.

 

کوردستان

گەنجێك لەڕووباری سیروان خنكا


خەڵك – بەشی هەواڵ

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت: گەنجێك لە كاتی مەلەكردندا لە ڕووباری سیروان خنكا.

مقەدەم عەلی جەمال قدووری لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە لە شارەدێی (باوەنوور)ی سەر بە شارۆچكەی كەلار گەنجێك بەناوی (كەیوان عەلی عەبدولقادر ) لەدایكبووی 1993 دانیشتووی شارەدێی باوەنوور لەكاتی مەلەكردندا خنكا.

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ئەوەشیسختەڕوو: بەوتەی كەسوكاری ناوبراو بەمەبەستی مەلەكردن لەگەڵ هاوڕێكانی ڕوویان لە ڕووباری سیروان كردووە لەكاتی مەلەكردندا خنكاوە.

مقەدەم عەلی جەمال قدووری ئاماژەی بەوشدا: لەئێستادا تیمەكانی بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و دەستیان بەگەڕان كردووە و تائێستا تەرمی ناوبراویان نەدۆزیوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كفری.. پۆلیسێك ڕفێندرا


خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەمشەو لەلایەن ژمارەیەك چەكداری نەناسراوەوە لەسەر پڕۆژەیەكی ئاو لەنێوان جەبارە- كفری، هاووڵاتییەكی دانیشتووی كفری كە پیشەی پۆلیسە ڕفێندرا.

ئامانج عەبدولڕەزاق، لێپرسراوی كۆمیتەی جەبارەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە ماڵپەڕی فەڕمی حزبەكەی ڕاگەیاند: هاووڵاتییەك كە پیشەی پۆلیسە و ناوی (ك. ف) و دانیشتووی كفریە لەنێوان شارۆچكەی كفری – جەبارە ڕفێندراوە.

لێپرسراوی كۆمیتەی جەبارەی یەكێتی وتیشی: بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان ئەو كارە لەلایەن گروپی تیرۆریستی داعشەوە ئەنجامدراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەوێنە؛ سەنتەرێكی ڕاوێژكاری بۆ تووشبوانی كۆرۆنا لە شارەزوور كرایەوە


خەڵك – یەحیا حبیب

لە نێو مەڵبەندی تەندروستی شەهید دكتۆر چیا، لە ناحیەی وارماوای سەر بە قەزای شارەزوور سەنتەرێكی ڕاوێژكاری بۆ تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا كرایە و لە هەفتەیەكدا 5 ڕۆژ تیمێكی خۆبەخش پێشوازی لە توشبوانی ئەو ڤایرۆسە دەكەن.

ئاگرین عومەر، بەڕێوبەری مەڵبەندی تەندرستی شەهید دكتۆر چیا بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، “پاش پێشنیارمان بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی، بە سەرپەرشتی قائیمقامی قەزای شارەزوور لەبەر ھەستیاری بارودۆخەكە بڕیار درا بە كردنەوەی سەنتەری ڕاوێژكاری بۆ نەخۆشانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە مەڵبەندی تەندروستی شەھید دكتۆر چیا بۆ چارەسەر و پێدانی ڕێنمایی بە توشبوانی ئەو ڤایرۆسە “.

وتیشی، “ئەم سەنتەرە لە لایەن كارمەندانی مەڵبەندی تەندروستی شەھید دكتۆر چیا و نەخۆشخانەی گشتی شەھید ڕەئوف بەگ و چەند كارمەندێكی خۆبەخشی تر بەڕێوە ئەبرێت “.

جەختیكردەوە، “بە سەرپەرشتی چەند پزیشكێكی پسپۆر و شارەزا لە بوارەكەدا خۆبەخشانە بەم ئەركە پیرۆزە ھەڵدەستن و سەرپەرشتی دەكەن “.

ئاگرین عومەر ڕاشیگەیاند، “سوپاسی بەڕێزان م. موحسین محمود، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی سەڵاحەدین و م. عەزیز عارف، پێشنوێژ و وتار خوێنی مزگەوتی دەروازە لە ناحیەی وارماوا دەكەین، كە هەستان بە دابینكردنی پێداویستییە خۆپارێزییەكان و چەند كەرەستەیەكی پزیشكی بۆ ئەم سەنتەرە “.

هەر لە چوارچێوەی ئامادەكاری بۆ كردنەوەی سەنتەری ڕاوێژكاری بۆ نەخۆشانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە مەڵبەندی تەندروستی شەھید دكتۆر چیا لەسەر داوای م. نەبیل حەمە ساڵح، نوێنەری دەزگای مرۆیی مام لە ناحیەی وارماوا بۆ دابینكردنی پێداویستی تەندروستی 350 كێت و كەل و پەلی تایبەت بە خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا پێشكەشی سەنتەری ڕاوێژكاری بۆ نەخۆشانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە مەڵبەندی تەندروستی شەھید دكتۆر چیا كرا.

ئاگرین عومەر، بەڕێوبەری مەڵبەندی تەندروستی شەهید دكتۆر چیا لە بارەی كاركردنیان، ئاگاداری ھاووڵاتیان دەكەنەوە، كە یٔەم سەنتەرە لە ڕۆژی (یەك شەممە تا پێنج شەممە) لە كاتژمێر 8:30ی سەر لە بەیانی تا كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ كراوە دەبێت و تەنها تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێشوازی لێدەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان