ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پارتی: سەرەداومان لەسەر تەقەكردن لە بارەگاكەی چەمچەماڵ دەستكەوتووە

خەڵك- بەشی هەواڵ

شەوی ڕابردوو لە سەنتەری قەزای چەمچەماڵ لە نێو ئۆتۆمبێڵێكی ”بی‌ئێم”ـەوە تەقە لە بارەگایەكی پارتی دیموكراتی كوردستان كرا و بەرپرسێكی پارتیش لەو شارۆچكەیە ئاشكرای دەكات، “سەرەداومان دەست كەوتووە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە بەردەوامە”.

لوقمان شوانی، كارگێڕی لقی ١٩ی پارتی لە چەمچەماڵ بە مالپەڕی فەرمی حزبەكەی ڕاگەیاندووە، “كاتژمێر ١ی شەوی ڕابردوو لە نێو ئۆتۆمبێڵێكی جۆری (بی‌ئێم’)ەوە ژمارەیەك چەكدار تەقەیان لە بارەگای لیژنەی ناوچەی چەمچەماڵی پارتیمان كردووە و بە ھۆی دەستڕێژییەوە ژمارەیەك فیشەك بەر بینای لیژنەی ناوچە كەوتوون، بەڵام ھیچ زیانێكی گیانی بە دوای خۆیدا نەھێناوە”.

ڕاشیگەیاندووە، ماوەی شەش ساڵە ناوە ناوە لە سنووری قەزای چەمچەماڵ تەقە لە بارەگاكانمان دەكرێت، بەتایبەتی لە كاتی نزیكبوونەوەی پڕۆسەی ھەڵبژاردنەكان دیاردەی تەقەكردن لە بنكە و بارەگای پارتیمان زیاتر دەبێت، ئەمەش لای ئێمە جێگەی گومانە.

دەربارەی دەستگیركردنی تەقەكەرانی شەوی ڕابردوو، لوقمان شوانی وتویەتی، “ھێشتا بكەرانی ڕووداوی شەوی ڕابردوو دەستگیر نەكراون و لێكۆڵینەوە دەستی پێ كردووە، بەڵام ئێمە وەك حزب سەرەداومان دەست كەوتووە، ئەوانەی تەقەیان كردووە سەر بە لایەنێكی سیاسین، ھەركاتێك لەسەریان ساخ بووەوە دەیاندەینە دادگا بۆ ئەوەی بە سزای خۆیان بگەن”.

کوردستان

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی؛ لە سیتەك 2 هاووڵاتی دەستگیر كران

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، دوو هاووڵاتی دەستگیركران ، كە سەرقاڵی ئیشكردن بوون لە زەوی گشتی دا هەستابوون بە تەختكردنی زەوی دەرهێنان و بڕینی داری سروشتی دەستگیرا بەسەر شۆفڵێك دا .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، بە مەبەستی نەهێشتنی دیاردەی زیادەڕۆیی ، مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستانی سیتەك دەستیانكرد بە گەڕان و پشكنین لە سنوری شارەدێكە لە ئەنجامدا توانیان 2 هاووڵاتی بە تۆمەتی زیادەڕۆیی دەستگیر بكەن.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو دوو هاووڵاتیە بە شێوەیەكی نایاسایی سەرقاڵی ئیشكردن بوون لە زەوی گشتی دا، كە هەستابوون بە تەختكردنی زەوی دەرهێنان و بڕینی داری سروشتی، هاوكات دەستگیرا بەسەر شۆفڵێكدا، دواتر پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ ڕێكخراو ڕادەستی دادوەری لێكۆڵینەوە كرا بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

جارێكی دیكە تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم زیادی كرد 25 حاڵەتی مردن تۆماركراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 706 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 25 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 4739 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 250 كەس و سلێمانی 113 كەس و لە گەرمیان 32 كەس و ڕاپەڕین 15 كەس و دهۆك 256 و هەڵەبجە 31 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 521 كەس چاكبوونەوە و 25 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

No description available.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پێنجوێن؛ بارهەڵگرێكی ئۆتۆمبێل بە شەش ئۆتۆمبێلەوە كەوتە دۆڵێكەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی نەمانی ئیستۆپەوە لەسەر ڕێگای پێنجوێن بارهەڵگرێكی گواستنەوەی ئۆتۆمبێل بە شەش ئۆتۆمبێلەوە وەرگەڕا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە ، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 25ی ئەیلول2020 ڕووداوێكی وەرگەڕان لەسەر ڕێگای سەرەكی پێنجوێن بۆ سەیدسادق ڕوویدا .

ڕاشیگەیاندووە، ڕووداوەكە بەهۆی نەمانی ئیستۆپی بارهەڵگرێكی ئۆتۆمبێلەوە بووە، كە بەوهۆیەیەوە شەش ئۆتۆمبێل، كە بە بار هەڵگرەكە بووە كەوتە ناو دۆڵێكەوە .

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان