بڕیاردەری لیژنەی دارایی: حکومەت پلانی نییه‌ بگەڕێتەوە بۆ لێبڕین و پاشەکەوتی مووچە



بڕیاردەری لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار ئاشکرادەکات و دەڵێت:”لە كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌ست ده‌كرێت به‌دابه‌شكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان”.

محەمەد سەعدەدین، بڕیاردەری لیژنەی دارایی و کاروباری ئابوری لەپەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەدەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند:” پلانی حكومه‌تی هەرێم ئەوەیە له‌ماوه‌ی ٤٨ سه‌عات حكومه‌تی هەرێم لیستی مووچه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌ هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان مووچه‌ی خۆیان وه‌ربگرن له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا.”

ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە کە حکومەتی عێراق بڕی ٤٠٠ ملیار دینار لە ڕێگای بانکی ڕەشیدو ڕافیدەینەوە ناردووەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

“به‌و ٤٠٠ ملیاره‌ی كه‌ له‌ به‌غداده‌وه‌ هاتووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و داهاته‌ ناوخۆییه‌ی كه‌ ته‌واوكه‌ری ئه‌م پاره‌یه‌یه‌ و هه‌تا ئه‌وكاته‌ی لیستی مووچه‌ ته‌واو ده‌بێت، ڕۆژانه‌ حكومه‌ت هه‌وڵده‌دات به‌شێوازێكی سیسته‌ماتیک و ده‌وری ئه‌م داهاته‌ ناوخۆیه‌ش كۆبكاته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی بتوانێت هه‌موو فه‌رمانبه‌ره‌كان به‌گوێره‌ی ئه‌و خشته‌یه‌ مووچه‌ی خۆیان وه‌ربگرن”. بڕیاردەری لیژنەی دارایی و ئابوری پەرلەمانی کوردستان وادەڵێت.

محەمەد سەعدەدین دەڵێت دواکەوتنی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران په‌یوه‌ندی به‌كێشه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت یاخود به‌دواكه‌وتنی ئه‌و پاره‌یه‌ نییه‌ كه‌ له‌ به‌غداده‌وه‌ دێت، “به‌ڵكو په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ شێوازی ڕێكخستنی كاروباری دارایی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌ت.”

دەشڵێت:”سەرەڕای دواکەوتنی وادەی دابەشکردنی مووچه‌، حکومەتی هەرێم “هه‌تا ئێستا” پلانی نییه‌ بگەڕێتەوە بۆ لێبڕین یا پاشەکەوتی بەشێک لە موچە و حكومه‌تیش پابه‌نده‌ به‌وه‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدات. ئه‌و مووچه‌یه‌ی نه‌دراوه‌ له‌ئه‌ستۆی حكومه‌ته‌ و پێویسته‌ بیدات. به‌ڵام له‌ئێستادا حكومه‌ت ناتوانێت پلانێک دابنێت بۆئه‌وه‌ی له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌و پارانه‌ بدرێته‌وه‌. حكومه‌تی هه‌رێم پێویسته‌ له‌گه‌ڵ به‌غداد ڕێككه‌وتنێكی تایبه‌ت بكات سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌”.

پۆچێتیی ئەدەبیاتی مرۆڤ
پێت پۆچێتیی ئەدەبیاتی مرۆڤ
کەشناسی: نمەباران بەردەوامی دەبێت
دوات کەشناسی: نمەباران بەردەوامی دەبێت
پەیوەندیدار