ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

ئەپڵ، پەیامێك ئاڕاستەی خۆپیشاندەرانی ئەمریكا دەكات


خەڵك-بەشی هەواڵ

كۆمپانیای ئەپڵ پەیامێك ئاڕاستەی خۆپیشاندەرانی ئەمریكا دەكات و ئاشكرایدەكات، ئەو مۆبایلانەی بردووتانە بیگێڕنەوە، ئەگەر نا دەخرێنە ژێر چاودێرییەوە.
ماڵپەری reddit ئەمریكایی بڵاویكردەوە، لەسەر شاشەی مۆبایلە ئایفۆنە درزاوەكان پەیامێك دەركەوت كە داوای لە خۆپیشاندەران كردووە مۆبایلەكان بگێڕنەوە.
ئەپل، لە پەیامێكدا كە بۆسەر شاشەی موبایلەكانی ناردووە نووسیوێتی” داوا لە ئێوە دەكرێت ئەم دەزگایە بگێڕنەوە بۆ فرۆشگاكان، ئەم دەزگایە لەكار خراوە”.
دوای كوشتنی جورج فلوید كە كەسێكی ڕەشپێستی ئەمریكاییە لەلایەن پۆلیسێكەوە، بەشێك لە هاووڵاتیانی ئەمریكا وەك ناڕەزایەتییەك ڕژانەسەر شەقامەكان و زیاتر لە هەفتەیەكە خۆپیشاندانەكان بەردەوامە.

ئابوری

ئەمڕۆ و سبەی، ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن


خەڵك-بەشی هەواڵ

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی نوێی دابەشكردنی مووچەی بڵاوكردەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ یەك شەممە و سبەی دوو شەممە مووچەی وەزارەتی شەهیدان و كەسوكاری شەهیدانی سەنگەر و ئەنجومەنی ئاسایش خەرج دەكرێت.

بەپێی زانیارییەكان، وەزارەتی دارایی و ئابوری لەسەر دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆران بەردەوام دەبێت، هەرچەندە دەنگۆی دواكەوتنی زیاتری مووچە لە ئارادابوو، بەڵام جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی و ئابوری بەپێی خشتە ڕاگەیاندراوەكانی لەسەر دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بە جێگیری ماوەتەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ یەك شەممە، 5ی‌ تەمووزی 2020 بەرز بووەتەوە، بەشێوەیەك نرخی‌ نەوتی برێنت بە 42 دۆلار و 77 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 40 دۆلارو 28 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

“داهاتی دەروازە سنوورییەكانی عیراق زیاتر لە 10 ملیار دۆلارە”


خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرایدەكات:” داھاتی ساڵانەی دەروازە سنوورییەكانی عیراق دەگاتە سەرووی 10 ملیار دۆلار”.

مازن عەبدولمونعیم فەیلی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند:”بەپێی ئامارەكان داھاتی ساڵانەی دەروازە سنوورییەكانی عیراق دەگاتە سەرووی 10 ملیار دۆلار، بەڵام تەنھا ملیارێك دۆلار دەچێتەوە گەنجینەی دەوڵەت”.

مازن فەیلی داوا لە حكومەتی ناوەند دەكات، ھەرچی زووە چاكسازی لە گومرگ و دەروازە سنوورییەكان دەستپێبكات.

ئەو نوێنەرەی هاوپەیمانی فەتح ئاماژەی بەوەشكردووە:”پێویستە چارەسەرێك بدۆزرێتەوە و سامانی بەھەدەر دراو بگەڕێنرێتەوە بۆ حكومەت و لە بەرامبەر لە كەرتی پیشەسازی و كشتوكاڵ و بەرزكردنەوەی ئاستی بەرھەمی ناوخۆیی تەرخان بكرێت”.

مازن عەبدولمونعیم فەیلی داواش دەكات:”بۆ شەفاكردنی داھات لەو دەروازە سنووریانە، سیستمی كاركردن بكرێنە ئەلكترۆنی و ئیدارەیەكی تۆكمە بۆ بەڕێوەبەردنیان دابمەزرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان