ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

فەرەیدون عەبدولقادر: ئەو كاتەی لەناو جەماوەردا بووین و بەوان پشت ئەستوور بووین، یەكێتی باڵای كردووە


خەڵك – بەشی هەواڵ

فەرەیدون عەبدولقادر لە پەیامێكدا، پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندن لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات و ڕایدەگەیەنێت:”لەم بۆنەیەدا و لە بەر ڕۆشنایی دەرس و پەندەكاندا ھەقە دەست بە ڕاستیيەكانەوە بگرین”.

دەشڵێت:” گۆڕانكارییەكانی دوای كۆنگرەی (ی.ن.ك) بەھەند بگرین لە ناو یەكێتی دا و لە دەرەوەی یەكێتیش (ھێزەكانی كوردستان) ئەو واقیع حاڵە وەك خۆی وەر بگرن و ڕەفتاری ئاسایی و ئیجابی لەگەڵ بكەن تا ھەموومان پێكەوەلە یەكتر بگەین و ھاوكاری بكەین و پێكەوە بەھێز بین و گەلەكەمان و دۆزەكەی بۆ پێشەوە ببەین، واقیعی نوێی یەكێتیش دوور لە دەمارگیری و نا واقیعی بوون بە گیان و دڵێكی گەرمەوە خۆ بۆ داڕشتنی بنچینەكانی ھاوكاری و تەبایی ساز بكەن”.

فەرەیدون عەبدولقادر ئاماژە بەوەشدەدات:” دیارە ڕێگەی ھاوكاری و تەبایی دەبێت بە پاراستنی ھەیبەت و مافەكانی ھەموو لایەكدا تێپەڕ بكات و بوار بە خۆسەپاندنی ھیچ لایەنێك نەدرێت، بەڵام لە دوا خوێندنەوەدا ئێمەی یەكێتی دەبێت لە ھەموو لایەك بە پەرۆشتر بین بۆ ھێنانەدی و پاراستنی یەكڕیزی گەلەكەمان”.

دەقی پەیامەكە:

پیرۆز بێت
یادی دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە كەس و كاری سەربەرزی شەھیدان ، و لە ھەمو ئەندامان و لایەنگران و جەماوەری ی ن ك پیرۆز بێت.. لە سەركردایەتی و ئۆرگانەكانی و لە سەرۆكەكانی پیرۆز بێت … ھیوادارم ببێتە مایەی بوژانەوە و خورت بوون و بەھێز بونەوەی ی ن ك و گەلەكەمان ، و خۆش گوزەرانی و پێشكەوتنی گەلەكەمان.

سالانێكی زۆر، نزیكەی ٤٥ سال بە سەر دامەزراندنیدا تێپەر ئەبێت … تەمەنێكی پر لە ھەوراز و نشێو ، پر لە سەركەوتن و نوچدان ، پر لە دەرس و پەندی بە نرخ … لە رێگەیەكی دوور و درێژی قوربانی دانی خویناوی كە سەرەتاكانی گەشەكردن و بالاكردنی سەركردەكانی لە تەك ھەزاران رۆلەی ئازا و گیانبازی گەلەكەماندا داستانەكانی سەروەریان تۆمار كرد و گیانی خۆیان بەخشی بە گەورەكردنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و گەشە كردنی جولانەوەی رزگاری نیشتمانی كوردستان و پاراستنی گەلەكەمان لە تواندنەوە ، و پاراستنی كوردستان لە سرینەوەی نەتەوەیی تا بە خەباتێكی سەختی پر لە قوربانیدان، لە پاش راپەرینی سالی ١٩٩١ بە بەشێكی گرنگ لە مافە نەتەوەییەكانی گەلەكەمان گەیشت . ھەلبژاردنی گشتی و پەرلەمان و حكومەتی ھەرێمی كوردستان و ئاوەدانكردنە وەی كوردستان و ژینگەی كۆمەلی كوردستانی جوانتر و رازاوە تر و خۆشتر كرد …

كوردستان و مەسەلەكەی زۆرتر ناسرا و پشتیوانی زۆرتریشی پەیدا كرد . ئاسۆیەكی فراوانیش لە رووی گەشەكردنی ئابوری و سیاسی و كۆمەلایەتی و رووناكبیری گەل و نیشتمانەكەماندا پەیدا بو. بە داخەوە لەبری بە راستەرێی پێشكەوتندا بۆ پێشەوە برۆین كەوتینە سەر تولەرێی توناو تونی شەری ناوخۆی پر لە كارەسات ، گیر كردن و وێرانكاری..

پاشان بە ھاوكاری و تەبایی ھێزەكانی كوردستان پێكەوە توانیمان واقیعی فیدرالی كورستان بكەینە مافێكی دەستوری رەوا ، توانیمان شوێنە زەوتكراوەكانی كوردستان ورێگەی چارەسەریان بكەینە مافێكی دەستوری . دواتریش توانرا بەر بە شالاوی داعش بگرین و لەشكرەكەی بشكێنین بەلام نەمانتوانی عەدالەتی كۆمەلایەتی و ژیان و گوزەرانیكی شیاو بۆ كۆمەلانی خەلكی وولاتەكەمان دابین بكەین و ترسەكانی لە كارەساتی سروشتی و لە شالاوی پەتاو درمەكان و شوێنەوارەكانی بپارێزین ، تەنانەت سەركەوتوش نەبوین كە لە ئەگەری شەری ناوخۆی نەگریس و لە ترس و دلە راوكێی دەربازی بكەین.

ئاور دانەوەیەك لە مێژوی خەبات و تێكۆشان. لە سەركەوتن و نوشستەكانی گەلەكەمان و ی ن ك راستیەكمان نیشان ئەدات كە: ھەموو ئەوكاتانەی لە ناو جەناوەرەكەماندا بوین و بە جەماوەر پشت ئەستور بوین ، و لێی دانەبراوین یكێتی بالای كردوە، بەھێز بوە و پێشكەوتوە. ھەمو ئەو سەردەمانەش كە لە گەل ھێزەكانی تری كوردستاند تەباو ھاوكار بوین سەركەوتنی گەورەمان بۆ گەلەكەمان بە دەست ھێناوە… جەماوەریش زۆرتر لە ی ن ك كۆبونەتەوە. ئەو كاتانەش كە ناتەبایی ریزەكانمان و ناكۆكیەكانمان لە گەل ھێزە كانی كوردستاندا پەرەی سەندوە، ئیتر ھۆكانی لاواز بون و مەینەتیەكان زەبریان لە تەلاری ی ن ك و لە دەستكەوتەكانی گەلەكەمان داوە… دوو بەرەكی و پوكانەوەش بەرۆكیان پێ گرتوین.

لەم بۆنەیەدا و لە بەر رۆشنایی دەرس و پەندەكاندا ھەقە دەست بە راستیەكانەوە بگرین… گورانكاریەكانی دوای كۆنگرەی ی ن ك بە ھەند بگرین و لە ناو یەكێتی دا ،و لە دەرەوەی یەكێتیش ( ھێزەكانی كوردستان ) ئەو واقیع حالە وەك خۆی وەر بگرن و رەفتاری ئاسایی و ئیجابی لەگەل بكەن تا ھەمومان پێكەوە لە یەكتر بگەین، و ھاوكاری بكەین و پێكەوە بەھێز بین و گەلەكەمان و دۆزەكەی بۆ پێشەوە ببەین .. واقیعی نوێی یەكێتیش دوور لە دەمار گیری و نا واقیعی بون بە گیان و دلیكی گەرمەوە خۆ بۆ دارشتنی بنچینەكانی ھاوكاری و تەبایی ساز بكەن.

دیارە ریگەی ھاوكاری و تەبایی ئەبێت بە پاراستنی ھەیبەت ومافەكانی ھەمو لایەكدا تێپەر بكات و بوار بە خۆ سەپاندنی ھیچ لایەنێك نەدرێ. بەلام لە دوا خوێندنەوەدا ئێمەی یەكیتی ئەبێت لە ھەمو لایەك بە پەرۆشتر بین بۆ ھێنانەدی و پاراستنی یەكریزی گەلەكەمان.

رەوای ھەقیشە لەم بۆنەیەدا، وەفا داری بۆ سەرەتا و پرەنسپیكانمان ھەلویستەیەكی راستگو بەرامبەر ژیان و گوزەرانی خراپی گەلەكەمەن بكەین و شوێن تەگبیركی ژیرانە بكەوین بۆ چارەسەری حالی خەلكی.

لە كۆتاییدا ئەبێت سەری رێز بۆ بویری جوامیری سەرجەم ئەو شەھیدانە داناوێنین كە بونە ھۆی دەسكەوتی گەورە بۆ ی ن ك و گەلەكەمان

فەرەیدون عەبدولقادر

کوردستان

لیژنە هاوبەشەکەی  یەکێتی و گۆڕان کۆدەبێتەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
بڕیارە ئەمڕۆ یەك شەممە، لیژنەی هاوبەشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی کۆبێتەوە.

ئەو لیژنە هاوبەشە کە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی دەستەی کارگێڕی یەکێتی و شەماڵ عەبدولوەفا ئەندامی خانەی ڕاپەراندنی گۆڕان سەرۆکایەتی دەکەن، پرسی ئاڵوگۆڕی پۆستە ئیدارییەکان و پەیوەندییەکانی هەردوو حزب تاووتوێ دەکەن.

سەرۆکی ئیدارەی گەرمیان، جێگری پارێزگار و قایمقامی هەڵەبجە، جێگری سەرۆکی ئیدارەی راپەڕین لە نێو ئەو پۆستانەدان کە لە نێواین یەکێتی و گۆڕاندا یەکلایی نەکراونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تووشبوویەکی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لە دەست دا


خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ یەک شەممە، تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا کە نە خۆشی درێژخایەنی هەبووە، لە سلێمانی گیانی لە دەست دا.

د. ئازاد ھەورامی بەڕێوبەری نەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی بەگ ڕایگەیاند بەرەبەیانی ئەمڕۆ پیاوێکی تەمەن 69 ساڵ کە نەخۆشی درێژخایەنیشی هەبووە، بە ھۆی كۆرۆنا گیانی لە دەست دا.

بە پێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستی تا ئێستا 241 تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست داوە کە 208یان لە سلێمانی بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هێزە ئەمنییەكانی ئێران، ئاژەڵدارانی سنوورەكانی هەرێمی كوردستان دەكەنە ئامانج


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایدەگەیەنێت، خەڵكی ئەو ناوچانەی زۆربەیان ئاژەڵدارن و لەم وەرزەدا لە كوێستانەكان جێگیر بوون، بە چەكی نیوە قورسی هێزەكانی سوپای پاسداران دەكرێنە ئامانج.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزەكانی سوپای پاسداران كە لە سنوورەكانی سەردەشت و پیرانشار جێگیر بوون، بە چەكی نیوە قورسی وەك “بی كەی سی و دۆشكە” تەقەیان لە ئاژەڵدارانی هەرێمی كوردستان كردووە و شوانێكیان بە سەختی بریندار كردووە.

ئاشكراشیكرد، ڕۆژی هەینی ڕابردوو، بەهۆی تەقەی هێزەكانی سوپای پاسداران لە سنووری پیرانشار لە ئاژەڵدارانی هەرێمی كوردستان، بووەتە هۆی برینداربوونی شوانێكی تەمەن ١٧ ساڵ و هاوكات هەر بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەكانی ئێران 20 سەر مەڕ لەناوچوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان